ژمارەی ونبوونی منداڵان لە باکووری کوردستان بەرزبووەتەوە و لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 691 منداڵ لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان ون بوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری تورکیا ئاشکرای کردووە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 11 هەزار و 700 خێزان سەردانی بنکەکانی پۆلیسیان کردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی منداڵەکانیان.
بەگوێرەی ئامارەکە ونبوونی منداڵان لە دیلۆک لە پلەی یەکەمدایە و زۆربەیان منداڵانی پەنابەرانی سووریان.
سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە دیلۆک دەڵێ: دەبێت بەوردی لە کەیسی ونبوونی منداڵان لە دیلۆک بکۆڵرێتەوە و، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بە بڕوای ئەو ئەو منداڵانە لەسەر دەستی ئەندامانی تەریقەتەکان و ڕێکخراوە نایاساییە ئیسلامییەکان دەڕفێندرێن و هەڵدەخەڵەتێنرێن.[1]
#07-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,571 times