لە ساڵێکدا 691 منداڵ لە دیلۆکی باکووری کوردستان ون بوون
📊 ئامار و راپرسی
ژمارەی ونبوونی منداڵان لە باکووری کوردستان بەرزبووەتەوە و لەماوەی ساڵی رابردوودا 691 منداڵ لە شاری دیلۆکی باکووری کوردستان ون بوون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاماری تورکیا ئاشکرای کردووە، لەماوەی ساڵی رابردوودا 11 هەزار و 700 خێزان سەردانی بنکەکانی پۆلیسیان کردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی منداڵەکانیان.
بەگوێرەی ئامارەکە ونبوونی منداڵان لە دیلۆک لە پلەی یەکەمدایە و زۆربەیان منداڵانی پەنابەرانی سووریان.
سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە دیلۆک دەڵێ: دەبێت بەوردی لە کەیسی ونبوونی منداڵان لە دیلۆک بکۆڵرێتەوە و، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بە بڕوای ئەو ئەو منداڵانە لەسەر دەستی ئەندامانی تەریقەتەکان و رێکخراوە نایاساییە ئیسلامییەکان دەڕفێندرێن و هەڵدەخەڵەتێنرێن.
[1]
07-08-201807-08-2018