پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,042
Kuvat 105,444
Kirjat 19,105
Liittyvät tiedostot 96,093
Video 1,290
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لە کوردستان 105 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە کوردستان 105 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن
Tilastot ja selvitykset

لە کوردستان 105 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن
Tilastot ja selvitykset

لە چەند هەفتەی داهاتوودا قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمەتری دەستپێدەکات، لەم قۆناغەدا جگە بەردەوامبوونی تۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری، کار بۆ میلاک و سۆشیاڵ سکیوریتی نەمبەر و توانا مرۆییەکان دەکرێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سیستەمی تۆماری بایۆمەتریش دەڵێت ئەم قۆناغە لە قۆناغی یەکەم گرنگترە و چاکسازیی زۆر لە فەرمانگەکانی حکومەتدا دەکرێت.
سەفین غەفوور، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سیستەمی تۆماری بایۆمەتری، بە (رووداو)ی گوت: پرۆژەی بایۆمەتری سێ قۆناغە، قۆناغی یەکەم بریتی بوو لەوەی کێ مووچە لە حکومەت وەردەگرێ، ئەمەش یەکلایی کرایەوە، زانیاری تەواومان لەسەر هەموو مووچەخۆران هەیە، دەزانین مووچەکەی چەندە و لەکوێ دەوام دەکات.
سەفین غەفوور پێیوایە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری ئەو بیانووەی بەغدای نەهێشت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران پێشتر بەغدا دەیگوت مووچە نانێرین، چونکە دڵنیانین لە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەو بایۆمەترییەوە دڵنیایی درا کە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ گومانی تێدا نییە، بەغداش پارەکەی نارد.
سەفین غەفوور، وردەکاریی قۆناغی دووەمی ئەو کارە بۆ (رووداو) ئاشکرا دەکات کە بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێ ئەم قۆناغە کە ساڵێک دەخایەنێ‌، یەکێکە لە گەورەترین پلانەکانی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم بڕگەکانی لەلای لیژنەکە یەکلایی بووەتەوە، سەرۆکی لیژنەکەش کە جێگری سەرۆکی حکومەتە پەسەندی کردووە، تەنیا دابینکردنی بودجە و کاتی دەستپێکردنی ماوە.
گوتیشی: قوناغی دووەمی بایۆمەتری چەند لایەنێکی لەخۆگرتووە، ئەوانیش: بەردەوامبوونی تۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری، چونکە هەر کەسێک بایۆمەتری نەبێت مووچەی پێنادرێت، ئێستا ڕۆژانە نزیکەی 50 کەس لەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە، واریسی شەهید و خانەنشینان و ئەوانەی لە دەرەوە خوێندنیان تەواو کردووە، لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار دەکرێن.
زیاتر لە 100 هەزار کەس دوو مووچە لە حکومەت وەردەگرن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتریش ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت: ژمارەی ئەو کەسانەی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارکراون و دوو مووچە وەردەگرن نزیکەی 105 هەزار کەسن، ئەوانە 10%ی کۆی ژمارەی فەرمانبەران پێکدێنن.
گوتیشی: لەم قۆناغەدا ئەوە یەکلایی دەکرێتەوە کە کێ یاساییە و کێ نایاساییە دوو مووچە وەربگرێ‌.
کۆد بۆ مووچەخۆران دادەنرێت
دروستکردنی کۆد بۆ مووچەخۆران یەکێکی دیکەیە لە بڕگەکان، جێبەجێکاری پڕۆژەی بایۆمەتری دەڵێت ژمارەیەکی بێ هاوتا بۆ مووچەخۆران درووستدەکرێت، ژمارەکە وەک سۆشیاڵ سکیوریتی نەمبەرە کە لە دەوڵەتاندا هەیە، کەسەکە لەڕێگەی ئەو ژمارەیە دەناسرێتەوە، هەر کەسێک پەنجەمۆر و گلێنەی چاوی لەلامان هەبێت ژمارەیەکی پێدەدرێت، لەمەودواش لەگەڵ ئەو ژمارەیە مامەڵە دەکەین، کە ڕەنگە بەشێوەی کارت بدرێتە کەسەکە و بۆ کاری دیکەی وەک بیمەی تەندروستی، کۆکردنەوەی باج و هەموو مامەڵەکانی دیکەش بەکاردێت، هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ فەرمانبەر بەو ژمارەیە دەبەسترێتەوە.
هەر لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا ناوی مردووان دەسڕێتەوە و ئەو فەرمانبەرانەی گواستراونەتەوە ڕێکدەخرێنەوە، سەفین غەفوور گوتی ساڵی 2016 دەستمان بە سیستەمی بایۆمەتری کرد، لەوماوەیە خەڵک هەیە مردووە یان فەرمانگەکەی گواستووەتەوە، یان خانەنشین بووە، میکانیزمێک ئامادەکراوە بۆ چۆنیەتی گواستنەوەیان، هەروەها سڕینەوەی ناوی مردووەکانیش کە لە وەزارەتەکانی تەندروستی و داد تۆماردەکرێت، ڕێکدەخرێتەوە و لە یەک شوێن تۆماردەکرێت.
بڕگەیەکی دیکە بریتییە لە دانانی سیستەمێکی ناوەندی بۆ مووچە، وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتری دەڵێت کارمان لەسەر دانانی سیستەمی مووچەی ناوەندیی کردووە کە زۆر پێویستە، بەمەش دامودەزگاکان دەتوانن لیستی مووچەکانیان لەو سیستەمە ناوەندییەوە دروستبکەن.
لە بڕگەی شەشەمدا کار لەسەر بەستنەوەی دامودەزگاکان بە سیستەمی بایۆمەترییەوە دەکرێت، سەفین غەفوور بۆ ئەمەش دەڵێت چەند ئەپڵیکەیشنێک بۆ بەستنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی بایۆمەتری دادەنرێت، بۆ نموونە کەسێک داوای مووچەیەک دەکات، دەبێت بەڵێننامەیەک بهێنێت کە مووچەیەکی دیکەی نییە، بەڵام لەڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنانەوە کارەکە زۆر ئاسان دەبێت و دەتوانرێت بزانی مووچەی دیکەی هەیە یان نا؟
نەبوونی سیستەمێک بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لەنێو فەرمانگەکانی حکومەت قەرەباڵغی و ڕۆتینیاتێکی زۆری لە فەرمانگەکان دروستکردووە، بەڵام سەفین غەفوور دەڵێت لەم قۆناغەدا ئەمەش چارەسەر دەکەن نەبوونی ناونیشانی وەزیفی لەناو فەرمانگەکاندا وایکردووە بەشێک لە فەرمانبەران دابەشکردنی کارەکەیان نەزانن، فەرمانگە هەن داوای دامەزراندن دەکەن و شوێنی دیکەش فەرمانبەری زیادی هەیە، بەپێی ئەم سیستەمە دەتوانین بەئاسانی بیگوازینەوە، بەمەش حکومەت دەتوانێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پێداچوونەوە بە میلاکدا بکات و فەرمانبەران باشتر دابەشبکات.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتری پێیوایە بەرهەمی کاری ئەم قۆناغە لە قۆناغی یەکەم باشتر دەبێت و چاکسازییەکی زۆر لە دامودەزگای حکومەتدا دەکات قۆناغی دووەمی بایۆمەتری چاکسازییەکی زۆر گەورەیە، بەتایبەت سۆشیال سکیوریتی نەمبەرەکە، کە لە دروستبوونی حکومەتی عێراقەوە نەبووە، هەروەها یەکخستنەوە و دابینکردنی میلاک بەپێی پێداویستی دامودەدەزگاکان، بایۆمەتری تەنیا بۆ ئەوەنییە بزانین کێ فەرمانبەری وەهمییە یان دوو مووچەی هەیە، بەڵکو دەستکەوتە گەورەکە پێداچوونەوەیە بە میلاک، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەرجی حکومەت بەجۆرێک زیاتر نەبێت لە داهاتەکەی، ئەویش لەڕێگەی ئەو بودجەیەی دابیندەکرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران و ئاوەدانکردنەوە کە لەسەرووی 84%ی بودجەی گشتییە.
گومان دەکرێت 15 هەزار خانەنشینی نایاسایی هەبن
ژمارەی ئەو کەسانەی گومان دەکرێت بەشێوەیەکی نایاسایی خانەنشینکرابن 15 هەزار کەسن، لەبارەی یەکلاییکردنەوەی ئەوانەش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتری پێیوایە ئەم ژمارەیە بەشێوەیەکی داتابەیس تەواوە، خەڵک هەبووە لەدایکبووی ساڵی 2000 یان نەوەتەکانە، مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە، ئەگەرچی مەرج نییە هەموویان نایاسایی بن، بۆیە لەم پرۆسەیەدا ئەمەش یەکلادەکرێتەوە.
مانگانە ژمارەی فەرمانبەران کەمدەبێتەوە
بەرپرسانی بایۆمەتری پێیانوایە پرۆسەکە توانیویەتی لە قۆناغی یەکەمدا ئامانجی خۆی بپێکێت، سەفین غەفوور دەڵێت پرۆسەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە، هیچ مووچەخۆرێک نابێت بایۆمەتری نەبێت، ڕۆژانە ژمارەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی سروشتی کەمدەبێتەوە، مانگانە نزیکەی 200 فەرمانبەری حکومەت کەمدەبێتەوە.[1]
#07-08-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,018 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-08-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-08-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : گەندەڵی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-08-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-08-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-08-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,018 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,042
Kuvat 105,444
Kirjat 19,105
Liittyvät tiedostot 96,093
Video 1,290
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.438 toinen!