🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
گێڕانەوەی: سو ئارینگۆ(Sue Arengo)
وێنەکان: سوزان رەو(Susan Rowe)
وەرگێڕانی: شنۆ ماجد محەمەد [1]
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
تاهیر قاسمی[1]
2021
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێ
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
📕 ڕێزمانی کاری زمانی کوردی
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 ڕێزمانی کاری زمانی کوردی
📕 ئاسۆیەکی تری زمانەوانی؛ بەرگی 01
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 ئاسۆیەکی تری زمانەوانی؛ بەرگی 01
📕 لە قوژبنەکانی ڕێزمانی کوردی
پڕۆفیسۆر د.وریا عومەر ئەمین [1]
📕 لە قوژبنەکانی ڕێزمانی کوردی
📕 زەردەشت ئاوا دوا
یاسین بانیخێڵانی [1]
📕 زەردەشت ئاوا دوا
📖 هەندی زانیاریی سەرپێی لەسەر بن و بنەچەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
بە پێی ئەو گێرانەوانەی کە مامە حاجی حەمەغەریبم (حاجی حەمەغەریب مەولانی) بۆ باسکردووم و منیش لەبەرم کردوون و هەنێکی تریش لە خزمان بیستوویانە،
مەولانی باوەگەورەمان کە کوڕی سان ئەحمەد (یان کەسان ئەحمەد
📖 هەندی زانیاریی سەرپێی لەسەر بن و بنەچەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی
📕 أيها الولد بە کوردی
ناوی کتێب :- ایها الولد بەکوردی
وەرگێڕ :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 أيها الولد بە کوردی
📕 گەوهەر و عەنبەر
ناوی کتێب :- گەوهەرو عەنبەر
ئامادەکردن و وەرگێڕانی :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 گەوهەر و عەنبەر
📕 رامانێکی ورد لە هەڵوێستی هاوەڵان
ناوی کتێب :- رامانێکی ورد لە هەڵوێستی هاوەڵان
وەرگێڕ :- محەمەد مەلا سەعدەدین
📕 رامانێکی ورد لە هەڵوێستی هاوەڵان
👫 کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
✌️ شەهیدان
ملازم جوامێر
👫 کەسایەتییەکان
نەجات برجزە
👫 کەسایەتییەکان
کامەران سەید مەجید
📖 کورتەباس
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی ب...
📊 لە کوردستان 105 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
لە کوردستان 105 هەزار کەس دوو مووچە وەردەگرن
📊 ئامار و راپرسی

لە چەند هەفتەی داهاتوودا قۆناغی دووەمی سیستەمی بایۆمەتری دەستپێدەکات، لەم قۆناغەدا جگە بەردەوامبوونی تۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری، کار بۆ میلاک و سۆشیاڵ سکیوریتی نەمبەر و توانا مرۆییەکان دەکرێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سیستەمی تۆماری بایۆمەتریش دەڵێت ئەم قۆناغە لە قۆناغی یەکەم گرنگترە و چاکسازیی زۆر لە فەرمانگەکانی حکومەتدا دەکرێت.
سەفین غەفوور، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سیستەمی تۆماری بایۆمەتری، بە (رووداو)ی گوت: پرۆژەی بایۆمەتری سێ قۆناغە، قۆناغی یەکەم بریتی بوو لەوەی کێ مووچە لە حکومەت وەردەگرێ، ئەمەش یەکلایی کرایەوە، زانیاری تەواومان لەسەر هەموو مووچەخۆران هەیە، دەزانین مووچەکەی چەندە و لەکوێ دەوام دەکات.
سەفین غەفوور پێیوایە قۆناغی یەکەمی بایۆمەتری ئەو بیانووەی بەغدای نەهێشت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران پێشتر بەغدا دەیگوت مووچە نانێرین، چونکە دڵنیانین لە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەو بایۆمەترییەوە دڵنیایی درا کە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هیچ گومانی تێدا نییە، بەغداش پارەکەی نارد.
سەفین غەفوور، وردەکاریی قۆناغی دووەمی ئەو کارە بۆ (رووداو) ئاشکرا دەکات کە بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێ ئەم قۆناغە کە ساڵێک دەخایەنێ‌، یەکێکە لە گەورەترین پلانەکانی چاکسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم بڕگەکانی لەلای لیژنەکە یەکلایی بووەتەوە، سەرۆکی لیژنەکەش کە جێگری سەرۆکی حکومەتە پەسەندی کردووە، تەنیا دابینکردنی بودجە و کاتی دەستپێکردنی ماوە.
گوتیشی: قوناغی دووەمی بایۆمەتری چەند لایەنێکی لەخۆگرتووە، ئەوانیش: بەردەوامبوونی تۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری، چونکە هەر کەسێک بایۆمەتری نەبێت مووچەی پێنادرێت، ئێستا رۆژانە نزیکەی 50 کەس لەوانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە، واریسی شەهید و خانەنشینان و ئەوانەی لە دەرەوە خوێندنیان تەواو کردووە، لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار دەکرێن.
زیاتر لە 100 هەزار کەس دوو مووچە لە حکومەت وەردەگرن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتریش ئەم زانیارییە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت: ژمارەی ئەو کەسانەی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارکراون و دوو مووچە وەردەگرن نزیکەی 105 هەزار کەسن، ئەوانە 10%ی کۆی ژمارەی فەرمانبەران پێکدێنن.
گوتیشی: لەم قۆناغەدا ئەوە یەکلایی دەکرێتەوە کە کێ یاساییە و کێ نایاساییە دوو مووچە وەربگرێ‌.
کۆد بۆ مووچەخۆران دادەنرێت
دروستکردنی کۆد بۆ مووچەخۆران یەکێکی دیکەیە لە بڕگەکان، جێبەجێکاری پڕۆژەی بایۆمەتری دەڵێت ژمارەیەکی بێ هاوتا بۆ مووچەخۆران درووستدەکرێت، ژمارەکە وەک سۆشیاڵ سکیوریتی نەمبەرە کە لە دەوڵەتاندا هەیە، کەسەکە لەڕێگەی ئەو ژمارەیە دەناسرێتەوە، هەر کەسێک پەنجەمۆر و گلێنەی چاوی لەلامان هەبێت ژمارەیەکی پێدەدرێت، لەمەودواش لەگەڵ ئەو ژمارەیە مامەڵە دەکەین، کە رەنگە بەشێوەی کارت بدرێتە کەسەکە و بۆ کاری دیکەی وەک بیمەی تەندروستی، کۆکردنەوەی باج و هەموو مامەڵەکانی دیکەش بەکاردێت، هەموو خزمەتگوزارییەک بۆ فەرمانبەر بەو ژمارەیە دەبەسترێتەوە.
هەر لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریدا ناوی مردووان دەسڕێتەوە و ئەو فەرمانبەرانەی گواستراونەتەوە رێکدەخرێنەوە، سەفین غەفوور گوتی ساڵی 2016 دەستمان بە سیستەمی بایۆمەتری کرد، لەوماوەیە خەڵک هەیە مردووە یان فەرمانگەکەی گواستووەتەوە، یان خانەنشین بووە، میکانیزمێک ئامادەکراوە بۆ چۆنیەتی گواستنەوەیان، هەروەها سڕینەوەی ناوی مردووەکانیش کە لە وەزارەتەکانی تەندروستی و داد تۆماردەکرێت، رێکدەخرێتەوە و لە یەک شوێن تۆماردەکرێت.
بڕگەیەکی دیکە بریتییە لە دانانی سیستەمێکی ناوەندی بۆ مووچە، وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتری دەڵێت کارمان لەسەر دانانی سیستەمی مووچەی ناوەندیی کردووە کە زۆر پێویستە، بەمەش دامودەزگاکان دەتوانن لیستی مووچەکانیان لەو سیستەمە ناوەندییەوە دروستبکەن.
لە بڕگەی شەشەمدا کار لەسەر بەستنەوەی دامودەزگاکان بە سیستەمی بایۆمەترییەوە دەکرێت، سەفین غەفوور بۆ ئەمەش دەڵێت چەند ئەپڵیکەیشنێک بۆ بەستنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت بە سیستەمی بایۆمەتری دادەنرێت، بۆ نموونە کەسێک داوای مووچەیەک دەکات، دەبێت بەڵێننامەیەک بهێنێت کە مووچەیەکی دیکەی نییە، بەڵام لەڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنانەوە کارەکە زۆر ئاسان دەبێت و دەتوانرێت بزانی مووچەی دیکەی هەیە یان نا؟
نەبوونی سیستەمێک بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لەنێو فەرمانگەکانی حکومەت قەرەباڵغی و رۆتینیاتێکی زۆری لە فەرمانگەکان دروستکردووە، بەڵام سەفین غەفوور دەڵێت لەم قۆناغەدا ئەمەش چارەسەر دەکەن نەبوونی ناونیشانی وەزیفی لەناو فەرمانگەکاندا وایکردووە بەشێک لە فەرمانبەران دابەشکردنی کارەکەیان نەزانن، فەرمانگە هەن داوای دامەزراندن دەکەن و شوێنی دیکەش فەرمانبەری زیادی هەیە، بەپێی ئەم سیستەمە دەتوانین بەئاسانی بیگوازینەوە، بەمەش حکومەت دەتوانێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پێداچوونەوە بە میلاکدا بکات و فەرمانبەران باشتر دابەشبکات.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتری پێیوایە بەرهەمی کاری ئەم قۆناغە لە قۆناغی یەکەم باشتر دەبێت و چاکسازییەکی زۆر لە دامودەزگای حکومەتدا دەکات قۆناغی دووەمی بایۆمەتری چاکسازییەکی زۆر گەورەیە، بەتایبەت سۆشیال سکیوریتی نەمبەرەکە، کە لە دروستبوونی حکومەتی عێراقەوە نەبووە، هەروەها یەکخستنەوە و دابینکردنی میلاک بەپێی پێداویستی دامودەدەزگاکان، بایۆمەتری تەنیا بۆ ئەوەنییە بزانین کێ فەرمانبەری وەهمییە یان دوو مووچەی هەیە، بەڵکو دەستکەوتە گەورەکە پێداچوونەوەیە بە میلاک، کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەرجی حکومەت بەجۆرێک زیاتر نەبێت لە داهاتەکەی، ئەویش لەڕێگەی ئەو بودجەیەی دابیندەکرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران و ئاوەدانکردنەوە کە لەسەرووی 84%ی بودجەی گشتییە.
گومان دەکرێت 15 هەزار خانەنشینی نایاسایی هەبن
ژمارەی ئەو کەسانەی گومان دەکرێت بەشێوەیەکی نایاسایی خانەنشینکرابن 15 هەزار کەسن، لەبارەی یەکلاییکردنەوەی ئەوانەش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایۆمەتری پێیوایە ئەم ژمارەیە بەشێوەیەکی داتابەیس تەواوە، خەڵک هەبووە لەدایکبووی ساڵی 2000 یان نەوەتەکانە، مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە، ئەگەرچی مەرج نییە هەموویان نایاسایی بن، بۆیە لەم پرۆسەیەدا ئەمەش یەکلادەکرێتەوە.
مانگانە ژمارەی فەرمانبەران کەمدەبێتەوە
بەرپرسانی بایۆمەتری پێیانوایە پرۆسەکە توانیویەتی لە قۆناغی یەکەمدا ئامانجی خۆی بپێکێت، سەفین غەفوور دەڵێت پرۆسەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراوە، هیچ مووچەخۆرێک نابێت بایۆمەتری نەبێت، رۆژانە ژمارەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی سروشتی کەمدەبێتەوە، مانگانە نزیکەی 200 فەرمانبەری حکومەت کەمدەبێتەوە.[1]
07-08-201807-08-2018
#️ هەشتاگ
#07-08-2018 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 07-08-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-08-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-08-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 7 2018 11:07AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 8 2018 12:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 8 2018 12:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 915 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 وەسفی فەرمانبەرایەتی و...
  📖 سنەووایت(بەفری سپی) لە...
  📖 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021
  🗓️ 04-04-2021
  🗓️ 03-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەی
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ملازم جوامێر
شەهیدی نەمر (جوامێر سایەمیر) کە ناسراوە بە ملازم جوامێر ساڵی 1948 لە گوندی (کەپراد)ی سەر بەشاری مەندەلی لە دایک بووە.
لە گوندەکەی خۆیدا دەستی کردوە بە خوێندن و قۆناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە پاشان قۆناغی ناوەندی لە خوێندنگەی مەندەلی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1968 پەیوەندی کردووە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، ساڵی 1972 کۆلێژی سەربازی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و بووە بە ئەفسەر.
ساڵی 1973 بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی شەشی خانەقین، ساڵی 1975 پەیوەندی کردووە بە کۆم
ملازم جوامێر
نەجات برجزە
تەمەنی 26 ساڵ بوو و لە ئێوارەی رۆژی 05-04-2018 دیارنەماوە. دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانیشی، شەوی 09-04-2018 تەرمەکەی لەنێو گۆمێکی ئاودا بە کوژراوی دۆزرایەوە.[1]
نەجات برجزە
کامەران سەید مەجید
پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی بوو، برای دلێر سەید مەجیدە. رۆژی 09-04-2020 لە بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
کامەران سەید مەجید
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆحی بەجەستەی بگەیەنێت. حەز بکات هەمیشە ئەو ملپێچەی لەمل بێت و هەست بە جێپەنجەی تۆ بکات.
کاتێک خوێنەر دەست بەخوێندنەوەی وەرگێڕانێکت دەکات هەست بە جوانی وەرگێڕانەکەت بکات، وەکو ئەو تاڵە خورییەی کە تاڵ تاڵ بە پەنجەت دەیهێنیت و لە قولاپەکەی دەئاڵێنیت بۆ ئەوەی قڵف قڵف زنجیرەیەکی لێ درووست بکەیت، بەو جۆرە
بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,78 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)