لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-08-2018
باکووری کوردستان
- والییەتی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ بە بیانووی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ 30 شوێنی سەر بە ناوچەکانی گەڤەر،
شەمزینانشەمزینان و چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لەگەڵ ناوەندی شاری جۆلەمێرگی وەک (هەرێمی ئەمنیەتی تایبەت) ڕاگەیاند.
[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە ئیزمیربە بیانووی بڕیاری پشکنین هەڵیکوتایە سەرماڵی روکەن دەمیر هەواڵنێری ئاژانسی مەزۆپۆتامیا.
[1]
- لە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییاندا لە گەڕەکی یوکاری دۆروکلوو لە ناوچەی سەرێکانی لە پارێزگای رحا، 3 کەس لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران. لەو پەلامارەدا هەریەک لە زەینەب داگ تەکین و عەلی داگ تەکینی تەمەن 17 ساڵ، لەگەڵ کەسێکی تر کە ناوەکەی هێشتا نەزانراوە دەستگیر کراون. هێشتا نەزانراوە ئەو 3 کەسە بە چ بیانوویەک دەستگیرکراون. ئەو کەسانە لە دوای پشکنینی تەندروستی رەوانەی لقی هێزە تایبەتەکانی پۆلیس لە رحا کران.
[1]
- لە ناوچەی ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخ، هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتیاندا و لە ئاکامدا 5 کەسیان دەستگیرکردووە، کە هێشتا ناوەکانیان ئاشکرا نەبووە و ناشزانرێت کە داخۆ بە چی بیانوویەکەوە دەستگیر کراون.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی
حاسڵ بادبەرینحاسڵ بادبەرین تەمەن 18 ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی
ترکەشترکەش، لە ناوچەی بەری مێرگان سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کوژرا.
[4]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی 30 ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا کە پێکهاتبوون لە بارهەڵگری درع و ئۆتۆمبێلی بچوک لەڕێگەی دەروازەی سنوری
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل-ەوە چەک و تەقەمەنیان گەیاندووەتە هەردوو سەربازگەی تورکیا لە گرێبی و
کانی ماسێکانی ماسێ.
[3]
- هەشتەم کۆنگرەی
لاوانی دیموکراتی کوردستانلاوانی دیموکراتی کوردستان کە تێدا چەندین کەسایەتی سیاسیی و حکومی بە بەشداری سەدان لاو و گەنجی کوردستان بەڕێوەچوو.
[2]
- رێگەنەدرا لیژنەی
پێشمەرگەپێشمەرگە لە هۆکارەکانی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی بکۆڵێتەوە، سەرۆکی لێژنەکەش دەڵێت
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە هیچ گرەنتییەک نادات کۆگاکانی تر نەتەقنەوە.
[3]
- راگەیاندن و پەیوەندییەکان پۆلیسی
سلێمانیسلێمانی، دەستگیرکردنی 19 ئافرەتی بە تۆمەتی سوڵکردن راگەیاند و ئەوەش دەخاتەڕوو کە، ئەو ئافرەتانە بە بیانووی سواڵکردن لەسەرشەقامە گشتییەکان رادەوەستن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- گروپێک لە چەتەکانی بە ناوی فەیلەقی حەمزە-ی سەربەدەوڵەتی تورکیا لە گوندی عەبدالۆ-ی ناوچەی شێراوا 4 هاووڵاتییان ڕفاندووە بۆ شوێنێکی نادیار. ناوی ئەو کەسانەی کە ڕفێندراون بریتین لە: حەسەن حەمزە(38) ساڵ، ڕزگار وەلیدعومەر(33)، عەلی جومعە(43)، عەلی عەدناد جەمۆ(45) و هاووڵاتییەکی کەم ئەندام بە ناوی عەدنان جەمۆ.
[1]
- ژووری چالاکیی غەزەبی زەیتوون ڕایگەیاند، لە چالاکییەکی تایبەتدا لە ناوچەی جندرێسی عەفرین چەتەیەکی گرووپی فەیلەقی شامیان کوشتووە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا بۆسەر ئێران دەچێتە واری جیبەجێکردنەوە.
[5]
- کۆشکی سپی داوا لە هەموو وڵاتانی دیکە دەکات کە ئێران رووبەڕووی دوو بژاردە بکەنەوە: یان دەست لە رەفتارە تێکدەرانەکانی هەڵگرێت، یان له ئابووری جیهاندا پەراوێزبخرێت.
[2]
- سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووندی ئاراستەی سەرکردە ئێرانییەکان کرد و، پێیگوتن تووندترین سزاتان دەخەمە سەر، لەبەرامبەردا رووحانی دەڵێ ئەمریکا شەڕی دروونی دەکات و سزای گەلی ئێران دەدات.
[2]
- وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ناوی
یەپەگەیەپەگە لەگەڵ حیزبوڵڵا، حەشدی شەعبی، حووسییەکان و حەماس دەهێنێت و دەڵێت، ئێران هاوکاری ئەو گرووپانە دەکات.
[2] ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Tapahtumien aikajärjestys