🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
دور احداث شنكال في تطوير القضية الكردية
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-08
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-08-2019
📆18-08-2019
📆17-08-2019
📆16-08-2019
📆15-08-2019
📆14-08-2019
📆13-08-2019
📂 زۆرتر ...
📅19 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,338) پەڕتووک|||
📖 کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
کۆچی هاوڕێ و برای خۆشەویست فەخرەدینی وەستا تاهیر

1955 2019/8/16
ئای مردن چەند غەداری
دوێنێ خەبەری مردنی پەشێو تێکیدام و هەتا گوێم لەدەنگی نەبوو ئیسراحەتم نەکرد، خەبەر درۆ دەرچوو لەجارانیش تەندروست تربوو.
دەوربەری سەعات حەوت قانیعی برای فەخرەدین تلفونی کرد و باسی بیرەوەری [سالم و سەلام]مان کرد. میوانم هات و تلفونم داخست بەهیوای درەنگتر قسان بکەین لەجیاتی میوانێک دووان ئامادەبوون. تلفون چەندجار لێیدا وەڵامم نەداوە خەریکی قسان بووین. پاشان کە وەڵامی قانعم داوە بووە 21:10 گووتی فەخرەدین ماڵئا
📖 کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
🏷️ پۆل: کورتەباس
کۆچی فەخرەدینی وەستا تاهیر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 18-08-2019
باکووری کوردستان
- لە شرنەخ پۆلیسی تورک هەدەپەیان کردە ئامانج و هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و چەندین کەسیان دەستگیر کرد.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای تورک لەسەر سنووری سوریا لە پارێزگای ختای ڕوویدا و دەنگی چەندین تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک شاری ڕیحانلیی هەژاند.[4]
باشووری کوردستان
- بڕیاربوو ئەمڕۆ وەک ساڵانی ڕابردوو ساڵیادی وەدات حوسێن لە سلێمانی ڕابگیرێت، بەڵام ئاسایشی سلێمانی ڕێگای نەدا ساڵیادەکە بکرێتەوە. سەرباری ئەوەش لە بارەگای ڕۆژنیوز مەڕاسیمێک ڕێکخرا و خ
📅 18-08-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە هێرشێکى خۆکوژیدا لە قامیشلۆ 2 کەس بریندار بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 17-08-2019
باکووری کوردستان
- ئاگر لە دارستانەکانی سنووری گوندی ئاکرۆ لە ناوچەی قەرەحەسەنی شاری لیجەی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان کەوتووەتەوە.[1]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد دا پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە رحا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و 25 کەسی دەستگیرکرد.[1]
- پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریی هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنیی لە شارەکەدا بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژکردەوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حەسەن قادری ئەقەدەم، ڕێبوار مەلایی، ئەسکەند
📅 17-08-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 17-08-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ئەیوب حەمە رەشید
شەهید ئەیوب حەمە رەشید، ساڵی‌ 1962 لەگوندی گورگەیی ناوشوان لەدایکبووە، پۆلی شەشەمی‌ سەرەتایی لەگوندەکەی خۆی تەواوکردووه و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن بچێتە شاری‌ کەرکوک.
بەهۆی‌ ئەوەی رازینەبووە ئیمزای بەعسییەتی بکات ناچار دەبێت واز لەخوێندن بهێنێت.
لەسەردەمی پەیوەندیکردنی‌ بە رێکخستنەکانەوە بەشداری‌ چەندین چالاکی‌ هێزی‌ پێشمەرگەی‌ کردووە لەکەرکوک رۆڵی بەرچاوی‌ هەبووە لە لەناوبردنی‌ چەندین تاوانبار کە هەمیشە ببونە مایەی ئازاردانی‌ کوردی‌ دانیشتوی‌ کەرکوک و شوان.
لە 1984 لەگەڵ هەڤاڵێکیدا بەمەبەس
✌️ ئەیوب حەمە رەشید
🏷️ پۆل: شەهیدان
ئەیوب حەمە رەشید
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی هاوڕێی نزیکی کوردیپێدیا، کاک فەخرەدین تاهیر، رۆژنامەنووس و شانۆکاری دێرینی شاری هەولێر.
📊 بابەت 359,109 | وێنە 54,251 | پەڕتووک PDF 10,338 | فایلی پەیوەندیدار 33,137 | 📼 ڤیدیۆ 148 | 🗄 سەرچاوەکان 11,805 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📖 پەندی پێشینان هەوێنی هەڵبەستی شاعیران | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پەندی پێشینان
هەوێنی هەڵبەستی شاعیران
نمونەی ئەم کارە لە ئەدەبی دراوسێکانماندا هەیە
وەک (امثال وحکم)ی دییە خودا و (مثلها و حکمتها) رحیم عەفیفی
لە فارسیدا
یا لە زمانی عەرەبیدا (مجمع الامثال)ی مەیدانی
بەڵام لە کوردیدا کتێبێکی وامان وە بەرچاو نەکەوتووە.

پەندی : (پاش باران کەپەنک)

پیرە مێرد:
ئەمڕۆ پێویستە تۆ بە دۆست دەرچی
کە باران نەما کەپەنک بۆ چی؟

مەلا غەفور:
کەی پاش بارانێ کەپەنک دابە؟
نۆشداروو لە پاش مەرگی سوهرابە

سۆران:
لە کاتی خۆیدا کارت بنوێنە
حەیفه و داخەکەم بایەخی نییە
سۆران! ئەگەر کار لەکار ترازا
لە پاش باران کەپەنک چییە؟

ئاوات:
هات بەهار ئەمما لە پاش بارانێ بۆ چیمە کەپەنک؟
یا لە پاش مردن چ سودێکی هەیە ئاوی بەقا؟

حاجی قادری کۆیی:
عەجەبا بۆ چی ئەهلی موڵکی عێراق
ئیتتیفاقی بەدەل دەکەن بە نیفاق؟
بۆ ئەمیرانی غەیرە دەبنە گزیر
نەک لە خۆیان یەکێک بێتە ئەمیر
ئێستەکەش فرسەتە گەلی یاران
کەپەنک بۆ چیە لە پاش باران؟

زریان :
هەرچیت لەدەست چو نەکەیت بۆی بگریت
ئاخ و داخ کەیت و ماتەمی بگریت
ئه و ئاخ و داخ و شین وگریانە
وەکو فەرەجی لە دوای بارانە!

پەندی: (عومری سەگی هار چل شەوە.)

پیرە مێرد:
سەگی هار چلەی تەواو بوو ئەمرێ
هەرچی توشی هات بۆیە ئەیگرێ

مەلا غەفور:
ئەی خوێن مژی گەل! تازووە بمرە
دەڵێن سەگی هار چل شەوی عەمرە

سەلام:
ئه و نه و غەزالە لە دەستم دەرچوو
چی ئەوێ لەمن ڕەفیقی بەدخوو؟
بەسیەتی بیکا تەلیسم و جادوو
بێ کەڵکە لەلام مڕه و حایوحوو
چل شەوی عەمرە ئەڵێن سەگی هار

هەژار:
حەزیای خوێن مژی هەژاران
بە گەل دەکەین بەردەباران
رێ نادەین خەونیش ببینێ
کە زل بوو لەسەر زەمینێ
لێی حەرام دەکەین ئه و خەوە
عەمری سەگی هار چل شەوە

هەژار:
خوێن بمژە پێستم لە دار هەڵێنە
لەسەر من ئێستا هێزت بنوێنە
جەمی دوا ڕۆژی تۆشه و ئیستیعمار
چل شەوە مەودای ژینی سەگی هار

زریان:
کاری زۆر جوانە خودای پەروەردگار
دایناوە چل شه و عەمری سەگی هار

پەندی : (تێر ئاگای لە برسی نییە)

پیرە مێرد:
پیاوی تێر ئاگای لەبرسی نییە
بە ماڵ ئەخوڕێ، هیچ ترسی نیە

مەلا غەفور:
ئەگەر قسەی حەق لە من دەپرسی
تێرئاگای نییە هەرگیز لە برسی

سۆران:
دنیا نەفسی نەفسییە
کەس غەمی کەسی نییە
عەجەب غەوغایە سۆران
تێر گوێی لە برسی نییە

حەمدی:
بە گوێی هەمڕازی تۆدا ئاشنا نابێ فوغانی من
لە برسی قەت نەپرسی ئه و کەسەی تێری تەماعاتە

موفتی:
بەشەر موحتاجی بەرگ و چێشت و نانە
نەفس حوکمی بەسەرمانا ڕەوانە
چ تەگبیرێ ئەکەی فەرمو بزانە
چیە دەرمانی ئەم دەردە گرانە
خولاسە گەر قسەی راستی ئەپرسی
ئەوەی خۆی تێرە ناپرسێ لە برسی

موفتی:
ئیتر ئەوانەی وان لەسەر کورسی
تێرن ناپرسن لە حاڵی برسی

زریان:
هەر دەوڵەمەندێ لە خوا نەترسێ
چلۆن ئەحواڵی برسی ئەپرسێ؟


پەندی: (دەستی ماندو لەسەر زگی تێرە)

پیرە مێرد:
بە کرده و کۆشی تێکۆشە وەک شێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

پیرەمێرد:
مەعاشی بەلاش بێ پیته و بێ خێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

مەلا غەفور:
سەرباری خەڵکە تەمبەڵی بێ خێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

سۆران:
بە لەونی خاوێن بۆ ژین تێکۆشە
عارەق بڕێژە کەوسەر بنۆشە
بە وێنەی سۆران تا ژین نەبوە دێر
دەست ماندو دانێ لەسەر زگی تێر

ئاوات:
لەسەر زگ چۆنی دانێم دەستی ماندوو
زگی تێرم نیە برسیم هەموو دەم

حاجی قادر:
تەمبەڵی کاری حیز و بێ خێرە
دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە


حەقیقی:
ڕۆڵە خۆ کۆکەوە پایزە و گژەگژ
تا پەیا نەبووە پروشه و تەم و مژ
دەستی ماندو سەبەبە بۆ سکی تێر
زۆر بووە شەڕ بووەتە مایەی خێر

زریان:
هەرگیز لەکارت مەبە توڕه و پەست
سکت تێرنابێت ماندو نەبێ دەست

پەندی : (دەنگی دەهۆڵ لە دور خۆشە)

مەلا غەفور:
بێتامە گەلێ شتی سپی و سۆڵ
هەر لە دور خۆشە ئاوازی دەهۆڵ

سۆران:
هەتا لەکارێ ورد نەبیتەوە
خۆزگە مەخوازە هەرگیز به و بەشە
سۆران هەر لۆتی زۆر چاک دەزانێ
کە دەنگی دەهۆڵ لە دوور چەند خۆشە


ئەدەب:
گوتم با کەم بناڵێنم نەڵێم دەردم بەکەس چاکە
گوتی ناڵینی جار جارت لە دور بێ وەک جەرەس چاکە

سەلام:
نزیک مەبنەوە لە تەپڵ و لەدەف
هەر لە دور خۆشە ئاوازی دەهۆڵ

قانع:
ئەی ڕۆڵە ئەدەب نرخی نییە مەیکە بە پیشە
لەحنەت لە شیعر یا لە هونەر کەی ئەمە ئیشە؟
ئاوازی دەهۆڵ دەنگی لە دور خۆشە کە نیشە
رۆژگار لەگەڵت نایە زەماوەندی کەریشە
قانع بە بەبەدبەختی وکوو دەستەیی یاران

زریان:
دەزانێ ئەوەی خاوەنی عەقڵ و هۆشە
دەنگی دەهۆڵ تەنها لە دورۆ خۆشە

پەندی : (گڵۆڵەم کەوتە لێژێ کەس خاسیەتم نابێژێ)

مەلا غەفور:
ئەگەر گڵۆڵەی تۆ کەوتە لێژێ
بە تەما مەبە کەس چاکەت بێژێ

بێکەس:
وا گڵۆڵەی کەوتە لێژی باوی ئیستیعمار نەما
هیچ کەسێ ئیتر بە زوڕناو تەپڵی ئه و هەڵناپەڕێ

ئەحمەد موختار جاف:
ئەی خودا تاکەی لە دەرحەق من وەفاو مەیلی نیە؟
بۆچ گڵۆڵەی بەختی من هەر روو لە جێگەی لێژ ئەکا؟

چرۆستانی:
ئەگەر کێوی دەبێ بتوێیتەوە نۆرەی نەهاتت دێ
گڵۆڵەت کەوتە لێژی مان و ژینت مردن و ژانە

ئاوات:
ئەمڕۆ گڵۆڵەی من کەوتۆتە سەره و لێژی
هیچ کەس نییە خاس بێژێ تا خۆم کەمە قوربانی

زریان:
بێ وەفا چەندە بۆی چاکبیت وەک براو باوک و ڕۆڵەت
ئەوەندە چاکەت دەبێژێ کەوتە لێژی گڵۆڵەت!
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🌼 هەڵبەست
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Aug 6 2018 10:41PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 7 2018 10:54AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 2 2019 3:46PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,448 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Apr 2 2019 3:46PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

پەندی پێشینان هەوێنی هەڵبەستی شاعیران

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
پەندی پێشینان هەوێنی هەڵبەستی شاعیران
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زریان سەرچناری
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست221,387%61.64
هەورامی61,567%17.14
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,413%15.70
عربي9,614%2.67
کرمانجی - کوردیی باکوور4,696%1.30
English1,713%0.47
فارسی1,197%0.33
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe479%0.13
Nederlands186%0.05
Française186%0.05
Deutsch153%0.04
Pусский59%0.01
Svenska40%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە226,307%63.02
👫 کەسایەتییەکان24,812%6.90
📕 پەڕتووکخانە21,631%6.02
🏰 شوێنەکان18,755%5.22
✌️ شەهیدان18,448%5.13
💬 پەند و ئیدیۆم11,055%3.07
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,133%2.82
🚼 ناوی کوردی4,852%1.35
📷 وێنە و پێناس4,844%1.34
📝 بەڵگەنامەکان4,844%1.34
📊 ئامار و راپرسی4,686%1.30
📖 کورتەباس2,220%0.61
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,512%0.42
🔣 هەمەجۆرە1,146%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)943%0.26
😊 گاڵتەوگەپ730%0.20
🎵 کارە هونەرییەکان547%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە463%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان173%0.04
📼 ڤیدیۆ148%0.04
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان56%0.01
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان29%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان18%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە1%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩زریان سەرچناری194,785%54.24
📩هاوڕێ باخەوان111,586%31.07
📩مانو بەرزنجی20,908%5.82
📩سەریاس ئەحمەد13,444%3.74
📩جوان عومەر ئەحمەد4,892%1.36
📩نالیا ئیبراهیم1,819%0.50
📩ئاراس ئیلنجاغی1,300%0.36

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574