لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردووی ئەمساڵ لە سنوری پارێزگای #هەولێر# شەش کرێکاری ناوخۆ و بیانیی لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لە حەسەن ڕەمەزان، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی لقی هەولێری سەندیکای کرێکاران-ی کوردستانی وەرگرتووە، لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا حەوت کرێکار بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لەکاتی کارکردن-دا ڕوودەدەن، گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەگوێرەی ئامارەکە، لەو ژمارەیە پێنج کرێکاریان کورد و یەک کرێکاریش بیانیی بوون.
هەروەها، دوو لەکرێکارەکان بەر تەزووی کارەباکەوتوون و کرێکارە بیانیەکەش بەهۆی گڕگرتنی هۆتێلێکەوە لەسەر بیناکە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، سێ کرێکارەکەی دیکەش لە شوێنی کارەکانیان بە ڕووداوی دیکە گیانیان لەدەستداوە.
لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ساڵی 2000 تاوەکو ئێستا 122 کرێکار گیانیان لە دەستداوە لە ماوەی ئەم ئەمساڵانەش لە ساڵی 2013 زۆرترین کرێکار گیانیان لەدەستداوە، کە ئەویش 33 کرێکار بووە.[1]
#06-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,389 times
Write your comment about this item!