گەرما بازاڕی کارگەکانی سەهۆڵی لە هەولێر گەرمکردووە
📊 ئامار و راپرسی
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرزتردەبنەوە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بازاڕی کارگەکانی سەهۆڵی لە شاری
هەولێرهەولێر گەرمکردووە، رۆژانە ئەو کارگانە دەیان تۆن سەهۆڵ رەوانەی مارکێت و شوێنە گشتییەکان دەکەن بە مەبەستی ساردکردنەوەی خواردنە کحولییەکان و تەندروست راگرتنی کاری گۆشتفرۆشەکان.
بڕێک لەو سەهۆڵەش رەوانەی سەنگەرەکانی
پێشمەرگەپێشمەرگەی کوردستان دەکرێت. خاوەن کارگەیەکی سەهۆڵ ئاماژە بەوەدەکات کە کڕیاری سەرەکی ئەوان قەساب و ماسیفرۆش و خاوەن رێستۆرانت و هۆتێلەکانن و دەشڵێت، ئەگەر کارەبا نەبێ بازاڕی ئەوان باشتردەبێت.
شێرزاد عەبدوڵڵا، خاوەنی کارگەی سەهۆڵ دەڵێت: کڕیارە سەرەکییەکانی ئێمە قەساب ماسیفرۆش و خاوەن رێستۆرانت و هۆتێل و شوێنە گەشتییەکانن. هەیە سەهۆڵ دەکڕێت تاوەکو بیباتەوە باخچەکەی، چونکە لەوشوێنانە کارەبا نییە، ئێمەش برای پێشمەرگەمان هەیە. بەدڵنیاییەوە ئەگەر کارەبا نەبێ بازاڕمان باشتردەبێت.
سەهۆڵی کارگەکانی هەولێر بەم گەرمایە بەتینە لە کەمپی پەنابەرانیش سوودی لێ دەبینرێت.
بەهۆی ئەوەی کاتەکانی کارەبا لە کەمپەکان بەوجۆرە باشنییە، پەنابەران بە باشترین کڕیارەکانی سەهۆڵی هەولێر دادەندرێن.
بەرزی پلەی گەرمی وایکردووە پەنابەران هەر فریای سەهۆڵ نەکەون.
یەک قالبی سەهۆڵ کە کێشەکەی 22 کیلۆیە و درێژییەکەی مەترێک دەبێت، نرخەکەی 500 دینارە، بەڵام تا دەگاتە کەمپەکان نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.
بەشێک لە پەنابەران بەهۆی بێ پارەیی ئەو خواردنە دەفرۆشنەوە کە رێکخراوە مرۆییەکان پێیان دەدەن تاوەکو سەهۆڵی پێبکڕن.
[1]
05-08-201805-08-2018