دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 25% زیادیکردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیش دەڵێت خۆپیشاندانەکانی خواروو و ناوەڕاست و ئاوەدانکردنەوەی #موسڵ# کاریگەریی زۆری لەسەر زیادبوونی ئەو پرۆسەیە هەیە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی چەکدارانی #داعش#، لەساڵی 2016 بەدواوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵ بەساڵ باشتر دەبێت.
وتیشی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەوروبەر ساڵی 2017 باشتر بوو لە 2016 و لە ئێستاشدا بەبەراود بە مانگەکانی سەرەتای ساڵی 2017 بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینەوە بەجۆرێک بەڕێژەی 25% ئاستەکە بەرز بۆتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشکرد، کە باشتر بوونی قەیرانی دارایی و نەمانی شەڕی داعش هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، هەروەها خۆپیشاندانەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق و ئاوەدانکردنەوەی موسڵ، هۆکارێکی تری بەرەوپێشچوونی ئەو ئاڵوگۆڕییەیە.[1]
#05-08-2018#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,118 mal angesehen