قایمقامی شارۆچکەی #هەولێر# ڕایگەیاند، 57 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخراون و لیژنەیەکی تایبەتیش بە داخستنی ئەو پاڵاوگانە پێکهێنراوە و دەشڵێت، ئەو بۆنە ناخۆشەی بەبۆنەی ئەو پاڵاوگانەوە هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو ئێستا بنبڕنەبووە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای هەولێر بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا 57 پاڵاوگەی نەوت و پێکهاتەکانی کە بە نایاسایی کاریانکردووە لە هەولێر داخراون و هەندێکیشیان بە یەکجاری هەڵگیراون.
قایمقامی قەزای هەولێر دەڵێت، بۆ کردنەوەی پاڵاوگە داخراوەکان دەبێ پشتگیری دەستەی ژینگە و وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان بهێنن، چونکە ئەو بۆنە ناخۆشەی بەبۆنەی ئەو پاڵاوگانەوە هەولێری گرتووەتەوە تاوەکو ئێستا بنبڕنەبووە.[1]
#04-08-2018#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,993