ئاگرهكهى ههولێر دواى زیاتر له 12 كاتژمێر كۆنتڕۆڵكرا
باکووری کوردستان
- سەربازانی سوپای تورکیای گوندی گەڤەتەپەی ناوچەی قەرەیازیی-یان لە پارێزگای ئەرزرۆم گەمارداوە و رێگای هاتووچۆ بە هاووڵاتییان نادەن. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکان گوندەکە بۆردومان دەکەن و ژیانی هاووڵاتیانی ئەو گوندە لە مەترسیدایە.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتێک، کە حسێن ئەحمەدی نیاز بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی
ڕامین حسێن پەناهیڕامین حسێن پەناهی، زیندانی سیاسیی کورد سەردانی دادگای شۆڕشی
سنەسنەی کرد، دەستگیکرا و پاش چەند کاژێرێک ئازادکرا.
[4]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 9:30ی دەقیەی شەوی رابردوو، ئاگر لە بازاڕی سێبیرانی سەنتەری شاری
هەولێرهەولێر کەوتەوه و کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا. زۆرتر لە 150
دوکاندوکان سووتان و زیانێکی مادیی زۆری لێکەوتەوە.
[1][2]
- نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید شێرکۆ لە
سلێمانیسلێمانی کرایەوە، بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش یەکێکە لە گەورەترین فریاکەوتنەکان لەهەرێمی کوردستان و عێراق.
[1]
- لە دەوروبەری گوندی عەلییە ڕەش لە
مەخموورمەخموور چەتەکانی
داعشداعش کەمینیان داناوەتەوە، به و هۆیەوە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان چەتەکان و هێزە عێراقییەکان لە ناوچەکە شەڕ هاتووەتە ئاراوە. ڕاگەیەندرا کە لە دوای شەڕەکە تەرمی 2 چەتەی داعش دۆزراونەتەوە.
[5]
- کۆگایەکی دیکەی چەک و تەقەمەنی لە شارەدێی کانی قەژاڵەی هەولێر تەقییەوە، ئەمەش پێنجەمین کۆگای چەک و تەقەمەنییە کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەولێر تەقیوەتەوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- رۆژنامەی ئەلوەتەن ئۆنڵاینی سعودی بەفەرمی داوای لێبوردن لە
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کرد، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک، کە ئاماژەی بەسەروەت و سامانی بارزانی کردبوو.
[3]
- وەک هەوڵێک بۆ دامرکاندنەوەی توڕەییەکانی شەقام، دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەحمەد عیراقچی یاریدەدەری پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ کاروباری دراوی قورس و چوار کەسی دیکەیان لە بازرگانانی دراو دەستگیرکرد.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان