کۆچەر بیرکار - فەرەیدوون درەخشانی
لە ساڵی 1978 لە گوندی نێی سەر بە
مەریوانمەریوان لەدایکبووە و لە خوێندنگەی گوندەکەی خۆیان دەستی بە خوێندن کردووە تا زانکۆی
تارانتارانی بە پلەی نایاب تەواو کردووە و پاشان بۆ خوێندنی باڵا ڕوو دەکاتە زانکۆکانی وڵاتی بەڕیتانیا. لە ئێستادا پڕۆفیسۆرە لە بیرکاریدا و ڕۆژی
01-08-201801-08-2018 خەڵاتی فیڵدزی بواری بیرکاری، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت لەگەڵ سێ پڕۆفیسۆری دیکە لە بەرازیل بەدەستهێنا. کۆچەر پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە وتبووی:
هیوادارم خەڵاتەکەم بزەیەک بخاتە سەر لێوی 40 ملیۆن کورد. شایەنی باسە هەر لە هەمان ڕۆژدا خەڵاتەکە لە کۆچەر بیرکار دزرا و پاشان خەڵاتێکی تری پێدرا.
فارسە پان-ئێرانیستەکان، زۆر هەوڵی ئەوەیاندا کە کۆچەر وەک ئێرانییەک بناسێنن و پێناسە کوردستانییەکەی لێبکەنەوە! بەڵام کۆچەر نائومێدی کردن و خۆیی بە کورد و کوردستانی هێشتەوە و خەڵاتەکەشی پێشکەشی 40 ملیۆن کوردی بێ-ئاڵا کرد.