سەرۆکی ژووری پیشەسازیی ئەنکەرە ئاشکرایکرد، بەپێی پێوەرەکانی یاسای بازرگانی تورکیا زۆربەی کۆمپانیاکان
📊 آمار و گەپ آزمایی
لەچوارچێوەی چالاکییەکانی (دیداری ئەنکەرە) نورەدین ئوزدەبیر، سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەنکەرە رایگەیاند تورکیا لە قەیرانی گەورەدایه و پێویستمان بە پاڵپشتی سەرمایە هەیە بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنین.
ئۆزدەبیر رونیکردووەتەوە تێکڕای رێژەکانی دڵنیایی و پارەدان لە بانک لە ئاستێکی ترساندایە، شوێنێک نییە قەرز بە کۆمپانیاکان بدات.
هەروەک دەڵێت ئه و قەرزانەی پێویستە لە مساڵدا تورکیا بیداتەوە 69 ملیار دۆلارە و پێویستیشە ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین و کورتهێنانیش چارەسەر بکرێت.
ئۆدەمیر جەختیکردووەتەوە کە ئابووری تورکیا گەیشتووەتە ئاستێک، کە بەپێی پێوەرەکانی یاسا بازرگانی تورکیا، زۆربەی کۆمپانیاکانی تورکیا مایەپوچ بوون، ئەبێت کاربکەن بۆ ئەوەی بمێنن.
سەرۆکی ژووری پیشەسازیی ئەنکەرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە وەزارەتی دارایی وازی لە کرینی هەندێک کاڵاوشمەک هێناوە و بەهای باجی زێدەباییی و باجی بەکاربردنی سەر هەندێک کاڵاوشمەک کەمکردەوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاژانسی فیتش بۆ پۆلینی دڵنیایی، بەهۆی بەرزی تێکڕای سووەکان و سستبوونی گەشەی ئابووری، دابەزینی بەهای لیرە پۆلێنی دڵنیایی 24 بانکی تورکیا دابەزاند.
[1]
01-08-201801-08-2018 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)