وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی
📊 آمار و گەپ آزمایی
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بە پشتبەستن بەو گەشبینییەی لەنێو وەبەرهێنەران دروستبووە، چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی جوڵەی گەورەی وەبەرهێنان و دەستپێکردنەوەی پرۆژە گەورەکان دەکات. چونکە وەک خۆی باسی دەکات، ئێستا حکومەت و وەبەرهێنەران، خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکەن لەمەولا حکومەت سیستمی پاداشت و سزا بۆ وەبەرهێنەران پەیڕەو دەکات، کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، زۆرترین بایەخیان پێدەدرێ.
چوار ساڵ لەمەوبەر، حکومەتی بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، بە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەشەوە کە هیچ سەروکارێکیان لەگەڵ سیاسەت نییە. لەوکاتەوە لە باشووری کوردستان دەستەواژەی قەیرانی دارایی بەکاردەهێنرێ بۆ پێناسەکردنی دۆخی هەر شتێک پەیوەندی بە ژیان و ئاواکاری و بونیادنانەوە هەبێ، بەڵام هێدی هێدی، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پاکنووسکردنی لیستی مووچەخۆران و دەستگرتنەوە، بارودۆخەکە بۆ رێچکەی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە، وەبەرهێنەرانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، کاتی کردنەوەی قاسەی پارەکانیانە.
پاداشت و سزا بۆ وەبەرهێنەران
یاسین رەشید، گوتەبێژی وەبەرهێنەرانە و بۆ خۆشی یەکێکە لەوانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دروستکردووە. ئاماژە بە فەرمانێکی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک وەبەرهێن لە پارێزگای
هەولێرهەولێر ئێستا پێنجیان دەستگیرکراون و دووانیشیان کوردستانیان جێهێشتووە و هەندێک وەبەرهێنیش لە رۆژانی داهاتوو لەلایەن دادگاوە بانگ دەکرێن.
بەڵام بۆچی ئەوانە دەستگیرکران؟ یاسین رەشید دەڵێت ئەو وەبەرهێنەرانە لە ماوەی رابردوو پرۆژەکانیان بەشێوەی ناتەندروست بەڕێوەبردووە و کەمتەرخەم بوون و مافی خەڵکیان لەسەرە، ناوبراو جەختدەکاتەوە لەوەی دەستکردن بە سزادانی وەبەرهێنی شکستخواردوو، بەشێکە لە نەخشە رێگای نوێی بوژاندنەوەی وەبەرهێنان و دەڵێ ئێستا وەبەرهێنان لەسەر ئەو نەخشە رێگەیە بە جوڵەکەوتووە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکرێ و بڕیاریش دەرچوە دەبێ وەبەرهێنانی راستەقینە بێتەوە مەیدان، ئەو نەخشە رێگەیەش، چاکسازی راستەقینەی کردووە بە بنەمای بەکارکەوتنەوەی وەبەرهێنان.
سزادانی وەبەرهێنی کەمتەرخەم و خراپ، بەلای یاسین رەشیدەوە سوودەکەی ئەوەیە لەوەودوا وەبەرهێن خەمی کواڵێتی پرۆژەکانی دەخوات و بیر لەوە ناکاتەوە تەنیا قازانج بکات :ئیدی وەبەرهێن تێدەگات، لەسەر هەر کارێکی خراپ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ و سزا دەدرێ. وەبەرهێنە خراپەکان، ناوبانگی وەبەرهێنانی کوردستانیان لە دەرەوە لەکەدار کردبوو، ئێستا نێچیرڤان بارزانی، کار بۆ ئەوە دەکات بە سەرمایەدارانی جیهان بڵێ، هەڵەکان راستکراونەتەوە و هەلی باشتر هەن بۆ وەبەرهێنان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، واژۆی خستووەتە سەر نووسراوێکی دیکە. بەپێی نووسراوەکە، لە هەر پارێزگایەک 13 بۆ 15 وەبەرهێنەر کە جێ دەستیان دیارە لە بونیادنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی ستراتیژییان بونیاتناوە، بە ئامادەبوونی سەرجەم کونسوڵی وڵاتان، خەڵات دەکرێن و رێزیان لێدەنرێ.
وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەڕێنەوە
لەسێ ساڵی رابردوودا، دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەو دۆخەی باشووری کوردستانیان قۆستەوە و بە گرێبەستی گەورە وەبەرهێن و سەرمایەدارانی کوردیان بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق راکێشا. بەڵام گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پێیوایە ئێستا دۆخەکە دیسان پێچەوانە بووەتەوە بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و پشێوییانەی لەو شارانەی عێراق سەریانهەڵداوە.
یاسین رەشید نموونە دێنێتەوە و دەڵێت :یەکێک لە گەورە وەبەرهێنەرەکانی کورد لە بەغدا پرۆژەی زەبەلاحی وەرگرتووە و دەیەوێ هوتێلی پێنج ئەستێرەیی دروستبکات، پەیوەندی پێوەکردووین و دەڵێ رەوشەکە بۆ ئێمە تەواو خراپ بووە و پەشیمانین. بەشێک لەو وەبەرهێنە کوردانە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان.
یاسین رەشید ئاشکرای کرد لە ماوەی دروستبوونی ئەو پشێوییانەوە بەپێی داتای دروست بایی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پاشەکشەی کردووە و بەشێک لەو زیانە بەر ئەو وەبەرهێنەرە کوردانە کەوتووە لەوێ پرۆژەیان وەرگرتووە. یاسین رەشید گوتی وەبەرهێنەر کورد لەوێ بایی یەک ملیار دۆلار پرۆژەی کارەبای وەرگرتووە، هەروەها پرۆژەی گەورەی پیشەسازی و بیناسازیان وەرگرتووە.
نەک هەر پشێوییەکان، بەڵکو لەو ماوەیەدا دابەزینی بەهای دراوی ئێران و تورکی وایکردووە ژمارەیەک وەبەرهێنی دیکەی کورد زیانی گەورەیان بکەن. هەر بۆیە ئێستا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کار بۆ ئەوە دەکەن وەبەرهێنی کورد لە جۆرجیا و ئێران و تورکیا و عێراق و وڵاتانی دیکەوە بگەڕێنەوە و لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
یاسین رەشید، دڵنیایە لەوەی وەبەرهێنەکانی کورد دەتوانن بە گەڕانەوەیان، پرۆژەی گەورە بکەن. ئەو باسی پرۆرژەیەکی ئێجگار گەورەی گەشتیاریی دەکات لە شارۆچکەی
دوکاندوکان کە گروپی کۆمپانیاکانی فارووق جێبەجێی دەکات :بە گوژمەی یەک ملیار دۆلار جێبەجێ دەکرێ کە یەکێک لە گەورەترین پرۆژە گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ و لە دوای تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەوە، کوردستان پێدەنێتە قۆناخێکی گەورەی گەشتیارییەوە.
کەرتی خانووبەرە دەبووژێتەوە
چاوەڕواندەکرێ ئەگەر پشێوییەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامبن، شەپۆلێکی دیکەی خەڵک روو لە کوردستان بکەنەوە و بەوەش جارێکی دیکە خواست لەسەر کەرتی خانوو بەرە دروستدەبێتەوە. لە دووساڵی رابردوودا تورکیا ئەو هەلەی قۆستبووەوە و دەرگای بەسەر عەرەب و عێراقییەکاندا کردبووە بۆ کڕینی خانوبەرە بەپێی داتاکانی یەکێتی وەبەرهێنەران، لە ساڵی 2017 دا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 125 هەزار کەس یەکەی نیشتەجێبونیان لە تورکیا کڕیووە ئەو 125 هەزار خانووەی کڕدراوە لە تورکیا وای کردووە 18 ملیار دۆلاری کوردستان و عێراق بچێتە تورکیا.
بە گوتەی گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بەشێک لە پرۆژە هەرە گەورە و ستراتیژییەکانی سلێمانی، لەلایەن وەبەرهێنەرانی هەولێرەوە کراون، لەوانەش کارگەی چیمەنتۆی ماس کە رۆژانە 50 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدێنێ، کارگەی ئاسن و گەورەترین مۆڵ و بازاڕ بەناوی فاملی مۆڵ لەگەڵ ماجدی مۆڵ.
بەڵام دەشڵێت :ئێستا ژمارەیەک وەبەرهێنی سلێمانی چوونەتە هەولێر و خەریکی پرۆژەی گەورەن، لەوانەش یەکێکیان گەورەترین میوانخانە لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر، دروست دەکات.
[1]
01-08-201801-08-2018 ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)