图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,210
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی
统计和调查

وەبەرهێنان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زێڕینی خۆی
统计和调查

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بە پشتبەستن بەو گەشبینییەی لەنێو وەبەرهێنەران دروستبووە، چاوەڕێی دەستپێکردنەوەی جوڵەی گەورەی وەبەرهێنان و دەستپێکردنەوەی پرۆژە گەورەکان دەکات. چونکە وەک خۆی باسی دەکات، ئێستا حکومەت و وەبەرهێنەران، خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە دەکەن لەمەولا حکومەت سیستمی پاداشت و سزا بۆ وەبەرهێنەران پەیڕەو دەکات، کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، زۆرترین بایەخیان پێدەدرێ.
چوار ساڵ لەمەوبەر، حکومەتی بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی، بە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەشەوە کە هیچ سەروکارێکیان لەگەڵ سیاسەت نییە. لەوکاتەوە لە باشووری کوردستان دەستەواژەی قەیرانی دارایی بەکاردەهێنرێ بۆ پێناسەکردنی دۆخی هەر شتێک پەیوەندی بە ژیان و ئاواکاری و بونیادنانەوە هەبێ، بەڵام هێدی هێدی، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و پاکنووسکردنی لیستی مووچەخۆران و دەستگرتنەوە، بارودۆخەکە بۆ ڕێچکەی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە، وەبەرهێنەرانیش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، کاتی کردنەوەی قاسەی پارەکانیانە.
$پاداشت و سزا بۆ وەبەرهێنەران$
یاسین ڕەشید، گوتەبێژی وەبەرهێنەرانە و بۆ خۆشی یەکێکە لەوانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی لە پارێزگای #سلێمانی# دروستکردووە. ئاماژە بە فەرمانێکی #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک وەبەرهێن لە پارێزگای #هەولێر# ئێستا‌ پێنجیان دەستگیرکراون و دووانیشیان کوردستانیان جێهێشتووە و هەندێک وەبەرهێنیش لە ڕۆژانی داهاتوو لەلایەن دادگاوە بانگ دەکرێن.
بەڵام بۆچی ئەوانە دەستگیرکران؟ یاسین ڕەشید دەڵێت ئەو وەبەرهێنەرانە لە ماوەی ڕابردوو پرۆژەکانیان بەشێوەی ناتەندروست بەڕێوەبردووە و کەمتەرخەم بوون و مافی خەڵکیان لەسەرە، ناوبراو جەختدەکاتەوە لەوەی دەستکردن بە سزادانی وەبەرهێنی شکستخواردوو، بەشێکە لە نەخشە ڕێگای نوێی بوژاندنەوەی وەبەرهێنان و دەڵێ ئێستا وەبەرهێنان لەسەر ئەو نەخشە ڕێگەیە بە جوڵەکەوتووە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کاری بۆ دەکرێ و بڕیاریش دەرچوە دەبێ وەبەرهێنانی ڕاستەقینە بێتەوە مەیدان، ئەو نەخشە ڕێگەیەش، چاکسازی ڕاستەقینەی کردووە بە بنەمای بەکارکەوتنەوەی وەبەرهێنان.
سزادانی وەبەرهێنی کەمتەرخەم و خراپ، بەلای یاسین ڕەشیدەوە سوودەکەی ئەوەیە لەوەودوا وەبەرهێن خەمی کواڵێتی پرۆژەکانی دەخوات و بیر لەوە ناکاتەوە تەنیا قازانج بکات :ئیدی وەبەرهێن تێدەگات،‌ لەسەر هەر کارێکی خراپ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ و سزا دەدرێ. وەبەرهێنە خراپەکان، ناوبانگی وەبەرهێنانی کوردستانیان لە دەرەوە لەکەدار کردبوو، ئێستا نێچیرڤان بارزانی، کار بۆ ئەوە دەکات بە سەرمایەدارانی جیهان بڵێ، هەڵەکان ڕاستکراونەتەوە و هەلی باشتر هەن بۆ وەبەرهێنان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، واژۆی خستووەتە سەر نووسراوێکی دیکە. بەپێی نووسراوەکە، لە هەر پارێزگایەک 13 بۆ 15 وەبەرهێنەر کە جێ دەستیان دیارە لە بونیادنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پڕۆژەی ستراتیژییان بونیاتناوە، بە ئامادەبوونی سەرجەم کونسوڵی وڵاتان، خەڵات دەکرێن و ڕێزیان لێدەنرێ.
$وەبەرهێنەرانی کوردستان دەگەڕێنەوە$
لەسێ ساڵی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی بەغدا ئەو دۆخەی باشووری کوردستانیان قۆستەوە و بە گرێبەستی گەورە وەبەرهێن و سەرمایەدارانی کوردیان بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕاکێشا. بەڵام گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پێیوایە ئێستا دۆخەکە دیسان پێچەوانە بووەتەوە بەهۆی ئەو خۆپیشاندان و پشێوییانەی لەو شارانەی عێراق سەریانهەڵداوە.
یاسین ڕەشید نموونە دێنێتەوە و دەڵێت :یەکێک لە گەورە وەبەرهێنەرەکانی کورد لە بەغدا پرۆژەی زەبەلاحی وەرگرتووە و دەیەوێ هوتێلی پێنج ئەستێرەیی دروستبکات، پەیوەندی پێوەکردووین و دەڵێ ڕەوشەکە بۆ ئێمە تەو‌او خراپ بووە و پەشیمانین. بەشێک لەو وەبەرهێنە کوردانە گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان.
یاسین ڕەشید ئاشکرای کرد لە ماوەی دروستبوونی ئەو پشێوییانەوە بەپێی داتای دروست بایی 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پاشەکشەی کردووە و بەشێک لەو زیانە بەر ئەو وەبەرهێنەرە کوردانە کەوتووە لەوێ پرۆژەیان وەرگرتووە. یاسین ڕەشید گوتی وە‌بەرهێنەر کورد لەوێ‌ بایی یەک ملیار دۆلار پرۆژەی کارەبای وەرگرتووە، هەروەها پرۆژەی گەورەی پیشەسازی و بیناسازیان وەرگرتووە.
نەک هەر پشێوییەکان، بەڵکو لەو ماوەیەدا دابەزینی بەهای دراوی ئێران و تورکی وایکردووە ژمارەیەک وەبەرهێنی دیکەی کورد زیانی گەورەیان بکەن. هەر بۆیە ئێستا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی کار بۆ ئەوە دەکەن وەبەرهێنی کورد لە جۆرجیا و ئێران و تورکیا و عێراق و وڵاتانی دیکەوە بگەڕێنەوە و لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.
یاسین ڕەشید، دڵنیایە لەوەی وەبەرهێنەکانی کورد دەتوانن بە گەڕانەوەیان، پرۆژەی گەورە بکەن. ئەو باسی پرۆرژەیەکی ئێجگار گەورەی گەشتیاریی دەکات لە شارۆچکەی #دوکان# کە گروپی کۆمپانیاکانی فارووق جێبەجێی دەکات :بە گوژمەی یەک ملیار دۆلار جێبەجێ دەکرێ کە یەکێک لە گەورەترین پرۆژە گەشتیارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ و لە دوای تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەوە، کوردستان پێدەنێتە قۆناخێکی گەورەی گەشتیارییەوە.
$کەرتی خانووبەرە دەبووژێتەوە$
چاوەڕواندەکرێ ئەگەر پشێوییەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامبن، شەپۆلێکی دیکەی خەڵک ڕوو لە کوردستان بکەنەوە و بەوەش جارێکی دیکە خواست لەسەر کەرتی خانوو بەرە دروستدەبێتەوە. لە دووساڵی ڕابردوودا تورکیا ئەو هەلەی قۆستبووەوە و دەرگای بەسەر عەرەب و عێراقییەکاندا کردبووە بۆ کڕینی خانوبەرە بەپێی داتاکانی یەکێتی وەبەرهێنەران، لە ساڵی 2017 دا لە عێراق و هەرێمی کوردستان 125 هەزار کەس یەکەی نیشتەجێبونیان لە تورکیا کڕیووە ئەو 125 هەزار خانووەی کڕدراوە لە تورکیا وای کردووە 18 ملیار دۆلاری کوردستان و عێراق بچێتە تورکیا.
بە گوتەی گوتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، بەشێک لە پرۆژە هەرە گەورە و ستراتیژییەکانی سلێمانی، لەلایەن وەبەرهێنەرانی هەولێرەوە کراون، لەوانەش کارگەی چیمەنتۆی ماس کە ڕۆژانە 50 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدێنێ، کارگەی ئاسن و گەورەترین مۆڵ و بازاڕ بەناوی فاملی مۆڵ لەگەڵ ماجدی مۆڵ.
بەڵام دەشڵێت :ئێستا ژمارەیەک وەبەرهێنی سلێمانی چوونەتە هەولێر و خەریکی پرۆژەی گەورەن، لەوانەش یەکێکیان گەورەترین میوانخانە لەسەر ئاستی عێراق لە هەولێر، دروست دەکات.[1]
#01-08-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,133
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-08-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 01-08-2018 (6 年份的)
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: No specified T4 497
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 90%
90%
添加( هاوڕێ باخەوان 01-08-2018
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on01-08-2018
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):01-08-2018
URL
此产品已被浏览3,133
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,210
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!