🏠 Başlangıç
Gönderme
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Temas
Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Kürtler: Bir el kitab
Mehrdad R. Izady
stanbul: Doz Yayıncı- lık, Üçüncü Baskı, 2011.
📕 Kürtler: Bir el kitab
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
Riza Zelyut
📕 Dersim İsyanları ve Seyit Rıza Gerçeği
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📕 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
📕 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📖 دڵێک پڕپڕی حەسرەت | Kategori: Kısa tanım | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂

دڵێک پڕپڕی حەسرەت
دڵێک پڕپڕی حەسرەت
(ناساندن و سووکە هەڵسەنگاندنێک بۆ بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی)
نووسین و توێژینەوە: هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاوی
کلیلە وشە:
مورید، حەسرەتو دڵی، هەورامان، هەجیج،کۆسەی هەجیج
کورت و پوخت:
چاپ و بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە کتێب،بڵاڤۆک و ئەلبۆمێکی هونەری بە زمانی کوردی لە ناوچەی هەوراماندا پرس و ڕووداوێکی دڵخۆشکەر و هیوابەخشە و ڕێ بۆ سبەی گەشتریش هەموار دەکات و لەو لاشەوە پێوەرێک دەبێت بۆ ئاستی گەشەی چاندیی لەم ناوەدا. هەروەها بەڕێوەچوونی هەر جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوە،کۆنسێرت و فێستیڤاڵێک سەبارەت بە ئەدەب،مێژوو،هونەر،فەرهەنگ و زمان و ڕێزنان لە کەسایەتییە فەرهەنگییەکان،ئاسۆیەکی ڕوونتر دەخاتە بەردەممان و تەکانێک بە جووڵە و بزاڤی فەرهەنگی لەوێندەرێ دەبەخشێت. ئەم چەند دێڕە کورتە سەرەتایەک بوو بۆ گەشتێکی خێرا بە نێو بەرهەمی هۆنیارێکی هەورامانی دا و ناساندنی زێتری بە خوێنەری کورد زمان.
دەستپێک:
هەورامان بە گشتیی و هەر کامە لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی ئەم ناوە خاسما هەجیج، هەر لە کۆنەوە لانکە و مەکۆی وشیاریی و بیر و هزر و ڕامان بوونە و خەڵکانێکی وریا و گەلپەروەر لەم ناوەوە سەریان هەڵداوە و بوونەتە سەرچاوەی ڕاژە و خزمەت بە فەرهەنگ و کولتووری دەوڵەمەندی کوردی. ئەم ڕەوتە تا بەمڕۆ هەر درێژەی هەبووە و هەنووکەیش،ئەم دەڤەرە،یەکێکە لە ناوەندە گەش و چالاکەکانی ڕۆشنبیریی لە هەر هەموو کوردستاندا و سەدان مرۆی بلیمەت و ژیر لەم ناوەدا بوونەتە چرا بۆ گشت کوردستان.
ڕاستە ئەو زێد و وارگەیەی مرۆ تێیدا لەدایک و پەروەردە دەبێت،دەوری سەرەکی لە پێگەیاندنی کەسایەتی ئینساندا دەبینێت بەڵام دواتر کەسایەتییەکان تەنێ هەر خۆ لە نێو بازنەیەکی سنووردار و بەرتەسکدا نابیننەوە و دەبنە مڵک و سامانی نەتەوەیەک. لێرەوە چوارچێوەکە بەرفرەوانتر دەبێت و سیما درەوشاوەکان،شانازی بۆ میللەتێک دێنە ئەژمار.
شاعیر و کۆمەڵ
بە درێژایی مێژووی ئەدەبی کوردی،شاعیری کورد تەنێ هەر فۆرم و تەکنیکە شێعرییەکانی لا مەبەست نەبووە و بەرانبەر بەو غەدرە مێژوویییە لە کورد کراوە،دەنگی بڵندی خۆی هەڵبڕیوە و بۆ بە زمانداهێنانی ئارێشە و گرفت و کێشەکانی نێو کۆمەڵگەکەی،پەنای بردۆتە بەر زمانی شێعر. لە ڕاستیدا جاران شاعیری کورد، هەم کۆمەڵناس، هەم دەروونناس و هەر بۆ خۆیشی شارەزای بواری پەروەردە و ئایین بووە و بۆ خۆی ڕێکار و ڕێگەچارەی بۆ چارەسەریی کێشەکان پێشنیاز کردووە. هەر بۆیە بەشێکی شێعری کوردی دەچێتە هەمان خانەوە. واتە کورد ئەوەندە گەلێکی گوزەرانباش و ئاسوودە نەبووە کە شاعیر تەنێ خۆ بە زمانی شێعر و وردەکارییەکانی دونیای شێعرەوە ببەستێتەوە. هەڕەشەی سەر زمانی کوردی لێرە و لەوێ و پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە بەرهەمێک بە زمانی کوردی،شاعیری ناچار کردووە ئەو ڕێگەیە بگرێتە بەر. بە واتایەکی دیکە، لە ڕاستیدا شاعیری کورد بە جارێ چەندان ئەرکی لە سەرشان بووە،هەر بۆیە ئاسایی دەبێت کە بەشێکی شێعری کوردی ئاوێتەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان بێت و شاعیر نەتوانێت پشت لە خەم و کێشەکانی جڤاکەکەی بکات و بەرانبەر دۆزی نەتەوەکەی و دۆخی ژیانی گەلەکەی،کەمتەرخەم بێت. زۆر جار ئێمە لە ڕێی شێعری کوردییەوە بە مێژوو، جوگرافیا، زمان، کولتوور، سامانی فۆلکلۆر و شۆڕش و بزووتنەوە کوردییەکان ئاشنا دەبین. ئەمە بە یەکێک لە کارکرد و دەسکەوتە سەرەکییەکانی شێعری جاران و بگرە ئێستای کوردیی دادەنرێت کە هێشتاکەیش بەدرەوەستبوون بەرانبەر دۆزی نەتەوەیی لای شاعیری کورد گەلێک گرینگە. چونکە هێشتا ئەم گەلە بەدەست سەدان کەند و لەندی سەرڕێ و ئارێشەوە ناڵانە.
حەسرەتو دڵی
ئەم ماوەیە بەرهەمێکی ئەدەبیی هۆنەرێک لە هەورامانم بەردەست کەوت بە ناوی حەسرەتو دڵی. پاش خوێندنەوە و وردبوونەوە لە هۆنراوەکانی ئەم هۆزانە کوردە، لە یەکەم نیگادا ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام، خودی ناوی کتێبەکە بوو کە ڕاست لەگەڵ دونیای هۆنەر و ناوەڕۆکی هۆنراوەکانیدا تەبا و گونجاوە و حەسرەتێکی سەیر، خۆی بە ناخی هۆنیاردا شۆڕ کردۆتەوە. پێش ئەوەی ئاوڕێک لەم بەرهەمە شێعرییە بدەمەوە،پێویستە ئیشارەتێک بە هەوڵ و ماندووبوون و پێشەکییە شیاو و بەپێزەکەی شاعیر و نووسەر،بەڕێز کەیهان عەزیزیبدەم کە وا هەست دەکەیت لەگەڵ خودی هۆنراوەکاندا ژیاوە و ژیرانە و ورد بەرهەمەکەی هۆنەر هەڵدەسەنگێنێت. تێڕامان و خوێندنەوەی هۆنراوە بە هۆنراوەیحەسرەتو دڵی،جێ پەنجەی ئەم بەڕێزەی پێوە دیارە و دەسەلمێنێت کە چەندە خۆی بەم بەرهەمەوە خەریک کردووە و تا چەندە لەسەر هۆنراوەکان ورد بووەتەوە. خوێندنەوەی پێشەکییەکەی ئەم بەرهەمە ئەدەبییە بۆ خۆی ئەو ڕاستییە دەردەخات. مەبەستی ئەم دێڕانە ڕووی لە هۆنیاری هەورامانی ئۆسمان ڕەحیمی بە نازناوی موریدە. ئەگەر بمانەوێت پۆلێنبەندی شێعرەکانی مورید بکەین،دەکرێت بێژین بەشی فرەیان دەچنە خانەی گازە و موناجات و شێعری ئایینی،خۆشەویستی بەرانبەر نیشتمان بە گشتیی و هەورامان و هەجیج بە تایبەت،حەسرەت، خەم و تەنیایی، مۆچیاری و پەند و وانەی ئەخلاقییەوە.
ناسنامەی شاعیر
خوێنەر بۆ ئەوەی باشتر هۆنیار بناسێت،بە خوێندنەوەی هۆنراوەیموریدی بژناسە،ناسنامەی خودی هۆنەری بۆ دەردەکەوێت یان لە ڕاستیدا دەکرێت بڵێین ئەم هۆنراوەیە ناسنامە بۆ هۆنیارە کە تێیدا باس لە سەرەتاکانی ئاوێتەبوونی خۆی بە دونیای تۆرە و ئەدەبی کوردی دەکات.
ساڵی حەفتاودوو دەسم پەنە کەرد
جە بواری ئەدەب،عومرم وەسەر بەرد
ئەوەڵین شێعرم پەی کوڕێم سەیوان
من جە کرمان و ئاد جە کرماشانکرماشان (ل 216)
هۆنیار و ئەدەبی کلاسیک
ڕاستیت گەرەکە هۆنەر هێشتا نەیتوانیوە لە بن کارتێکەری دەسەڵاتی شێعری باڵادەستی کلاسیکی کوردیی بە دیالێکتی هەورامی خۆی قوتار بکات. ئەم پرسە تەنێ ڕووی لە مورید نییە و هەتا هەنووکە شاعیرێکت پێ شک نایە توانیبێتی خۆی لە بن نسێی گەورە شاعیرانی وەک مەولەویی تاوگۆزیی،بێسارانی و... ڕزگار بکات و سنووری وان ببەزێنێت. دەیان هۆنراوەی موریدیش لە بن کارتێکەریی مەولەویی تاوگۆزیی و میرزا ئەولقادر پاوەپاوەیی و گەلێک شاعیری دیکەدایە. وەڵات گوڵزارەن،یەکێکە لەو هۆنراوانە.
وەهاران،واران،گوڵێ کەرۆ ماچ
بڵبڵ وێش کەردەن بە گۆرانیی واچ
شنەی شەماڵش، دەوای دەروونەن
شیفای زامەکەی جەسەی زەبوونەن
چەمەن چیمەنەن، شاخەن، شەتاوەن
خەیمەی گۆراڵان،پای لارە کاوەن
چریکەی بڵبڵ جە گوڵزارانەن
جە سەفا و سەیران،پەی نازارانەن
(ل 233)
ئەم هۆنراوەیەیش تا ڕادەیەک بۆن و بەرامەی شێعری مەولەوییمان بە ناخدا دەپژێنێت و لە بن کارتێکەری ئەم گەورە شاعیرەدایە.
با دەروون وێنەی سەماوەر جۆشۆ
ئەسرینان جە چەم، چوون سەیل خرۆشۆ
با دووی هەناسەت بنیشۆ سەما
خاڵیی بۆ دیکو زووخاوەو خەما
حەسرەتان کۆ کۆ کەرە پەیمانە
جە دەس بێشەرتی چەرخی زەمانە
(چەند بەیتێک لە شێعری پەی هونەرمەندی،ل 242)
هۆنراوەی ناڵەی دڵ،یەکێکی تر لە هۆنەکانی موریدە کە لە بن کاریگەریەتی شێعریدەروون زووخاڵمی میرزا ئەولقادر پاوەییدایە؛بەم جیاوازییە کە میرزا،ئەو شێعرەی لە هاواردا نووسیوە و کوڵی ناخەکەی لە دووریی زێدەکەی دەردەبڕێت بەڵام مورید، هاوار و ناڵەی دڵی هەر لێرەوە هەموو لایەک دەتەنێت:
هاوارم هاوار، هاوارم گەرمەن
هاوارم جە دەس چەرخی بێشەرمەن
هاوارم هاوار، چەرخە! بێزارەم
هاوارم تا کەی، هەر خەم بۆ بارم؟
هاوار هاوارەن،هەی هاوارمەن
جە زەمانەی تاڵ، شین و زارمەن
(چەند بەیتێک لە شێعری ناڵەی دڵ،ل 158)
هەورامان و هەجیج و هۆنیار
بەشێکی هۆنراوەی مورید بە هەجیج دا دەسووڕێتەوە و تەنانەت گەر لە هەجیجیش دوور بێت،دیسان سۆزی ناخەکەی ئاوێتەی بۆن و بەرامەی هەجیجە و دەڵێی هەر لەوێوە تابلۆکانی هەورامان دەخاتە بەر چاوان.
مورید لە هۆنراوەی هەورام و فەرهەنگش، ئاماژە دەداتە خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانی خەڵکی هەورامان. هەروەها لە چەندان هۆنەدا وێنەی وەرزە جیاوازەکانی سرووشت لە هەورامان دەکێشێت و زێتریش وەسفی بەهار و پایزی هەورامان دەکات.
شای گۆرانیبێژانی هەورامان،ئۆسمان هەورامی لای مورید خاوەنی سەنگێکی تایبەتە و ڕێز لە تەمەنێک خزمەتی مامۆستای ڕاستینەی گۆرانیی هەورامی، ئۆسمان هەورامی دەنێت و لە هۆنراوەیەکدا وەسفی گەورەیی ئەم هونەرمەندە مەزنە دەکات. هەورامان و هەجیج لە زۆربەی هۆنراەکانی موریددا ئامادەنە و پەرۆشێکی سەرەکیی هۆنەرە و شانازی بە هەورامانەکەیەوە دەکات:
تارێخ شاهیدی دەوری ویەردەن
هەورام پەی هونەر جە گردیش بەردەن
(شێعری قەڵەم بنوویسە،ل 48)
گرینگیی ڕێزدانان بۆ دیالێکت و خەڵکی کۆمەڵگەکەی، یەکێکی دی لەو خاڵانەیە کە لای هۆنەر بایەخی تایبەتی هەیە و بە دیدەی ڕێزەوە سەیری دەکات.
هەر کەس خەڵکو وێش بە هیچ بوانۆ
مشیۆ عەقڵی وێش بە نوقسان زانۆ
(شێعری پەی ئا کەسیە بێڕێزیش بە زوانی هەورامی کەردەن،ل 118)
خۆشەویستیی بەرانبەر خاک و خۆڵی هەورامان لە هۆنراوەی (جە دماو قەدیمی،ل 120) و هەروەها لە هۆنراوەی (داخی دووریی تۆ،ل 173)نموونەی دیکە لەو پێوەندییەدا دێنە ئەژمار.
لە ڕاستیدا خاک و وڵاتی کوردان لە کوێ بێت، لای هۆنیار خاوەن سەنگی تایبەت بە خۆیە و لای چ تۆفیر ناکات هەورامان و هەجیج بێت یان کرماشان و هەڵەبجەهەڵەبجە. خاک و خۆڵی نیشتمان ئەوەندە لای مورید خۆشەویستە کە لە دەیان هۆنراوەدا ئەم کوڵی دڵەی دێنێتە زمان. هۆنراوەی سڵام و ڕێزم پەی خاکو کوردەوارینموونەی هەرە بەرچاوە. خۆبژیوبوونی خەڵکی هەجیج و توانای باڵای ئەم خەڵکە لە داهێنان و نوێگەری،دیسان هۆنراوەی هۆنیار بەرەو هەجیج پەلکێش دەکات:
هەجێجی قەدیم،وێش کەفاف زانان
کاڵای خارجیش،بە هیچ نەزانان
(هۆنراوەی گۆشێو جە هونەرو هەجێجی،ل 129 تا 131)
هەورامان،ئەوەندەی لای هۆنیار خۆشەویستە کە ئەڤین بەرانبەر نیشتمانەکەی بە نیشانە بۆ ئیمان و بڕوا دادەنێت:
یارەکەی ئازیز ئانەی بزانە
عێشق بە وەتەنی، نیشان ئیمانە
(هۆنراوەی وەتەن،ل 165)
هۆنیار،هەورامان بە مەکۆی زانست، هونەر و ژیاری مرۆیی دادەنێت ئەرچی هەژاریی و فەقیری هەمیشە دەست لەملانیەتی.
تارێخ شاهیدی دەوری ویەردەن
هەورام پەی هونەر،جە گردیش بەردەن
ئۆستادانی دەور،هەورامان زەمین
مەشهوورەن پەی عام،جە عیلمی ئەمین
تارێخی واتەن،نییەن بەهانە
هەورامان بەحری عیلم و عیرفانە...
هەر چن ژیوایشا مسیبەتبارەن
هونەرشان جە لای، عالەم دیارەن
(چەند بەیتێک لە شێعری قەڵەم بنوویسە،ل 48)
دۆزی کورد و هۆنیار
ئەو پیلان و گەمە و یارییە سیاسییانەی بە ناڕەوا بە درێژایی مێژوو بەرانبەر کورد جێبەجێ کراون،زاری شێعریی مورید بە تیر و توانج دەکاتەوە و لە هۆنراوەی قەڵەمت مێڕیۆدا سەبەبکاران بە تایبەت وڵاتێکی زلهێزی ئیستیماریی وەک بەریتانیا کە لە خەیاڵدانی ئێمەدا بە ئیستیماری پیر ناودێرە،دەداتە بەر پەلامار:
قەڵەمت مێڕیۆ ئیستیعماری پیر
نەفامت زانا بە عاقڵو ژیر
هەقت کەرد پاماڵ بە سایکس پیکۆ
ئیسەیچ هەر مەزڵووم نفرینە پێکۆ
بە ناهەق چەنی فێڵبازی سەرکەش
یانەو کوردیتا کەرد بە چوار بەش
خیانەت تا کەی،کافییەن تاوان؟!
باری لار هەرگیز مەقسەد نەیاوان
(چەند بەیتێک لە شێعری قەڵەمت مێڕیۆ،ل 258)
مەینەت و چەرمەسەریی و کوێرەوەریی کوردان دڵەی مورید وەژان دێنێت و لە زۆر شێعردا سکاڵای لە دەست گەلانی دونیا و کەمتەرخەمیی بەرانبەر بەم گەلە، بەرزە.
لە هۆنراوەی مەر نمەزانی؟!دا دەڵێت:
مەر نمەزانی چن های،چن ساڵەن
کورد هەر گیروودەی ژیانی تاڵەن
کام کوردت دیەن پاو سەیر و سەفای
غەیر جە مەینەت و ماجەرا و جەفای
عالەم مەوینۆش کوردی بێچارە
جە دەس وەحشییان وێڵەن، ئاوارە
یاوی هەر کوردێ، داخێوە پێشەن
یام ڕۆڵەش کوشیان، یاخۆ دڵ ڕێشەن
(حەسرەتو دڵی، ل 246)
هۆنەر لە دەست بێ پشت و پەنابوونی گەلەکەی،هاواری بەرزە و کوڵی دڵەی هەر لە ڕێی هۆنەوە دەردەبڕێت. مورید، ناتوانێت بەرانبەر ئازار و مەینەت و کارەساتەکانی سەر گەلی کورد خەمسارد و کەمتەرخەم بێت و لە کوێ غەدرێک لە هەمبەر ئەم گەلەدا بکرێت، هۆنیاریش دەم بە هاوار دەبێت و سکاڵای بەرز دەکاتەوە:
مەگەر خاکی کورد چێشەن تاوانش
ئەجنەوی کەردش کیمیاوارانش
هەر قەومێو پەی وێش نیشتەن سەفاوە
هەر کوردەن گێڵۆ باری جەفاوە
(هۆنراوەی چەنی بەختیم، ل 50)
هۆنیار و ژینگە
کەمتەرخەمیی بەرەی ئێستا لە هەمبەر پاراستنی ژینگەی پاقژی هەورامان و دڵسۆزیی بەرەی کۆن بەرانبەر خاک و خۆڵی نیشتمان،پەرۆشێکی دیکەی هۆنیارە.
درەخت بڕانێ،وڕنانێ کەڵەک
داد بەروو لاو کێ،ئاخر ئەی فەڵەک؟!
(شێعری ئازیزان،یاران،ل 54)
هۆنەر لەم بوارەدا وەک ژینگەپارێزێک لە دەست مرۆی تێکدەری ژینگە دەم بە سکاڵا و شکاتە.
لە شێعری ئایرداو کەشی و سۆچناو گیانداری،لاپەڕەکانی 73 تا 76 زۆر بە ڕوونی ئیشارەت دەداتە ئەم خاڵە. مورید،زۆر جاریش دەوری ژینگەپارێز دەبینێت و لە ڕێی زمانێکی ئەدەبییەوە وشیاریی بۆ کۆمەڵ دەگوێزێتەوە. جاری وایە کە ئیتر پەیامەکەی کڕیاری نابێت، کوڵی دڵەکەی بە هۆنە دەردەبڕێت:
درەخت بڕانێ، وڕنانێ کەڵەک
داد بەروو لاو کێ،ئاخر ئەی فەڵەک؟!
(شێعری ئازیزان،یاران،ل 54)
هەڵەیەکی مێژوویی
هۆنیار وەک خەڵکانێکی تر هەڵە باوەکە بەرانبەر کۆسەی هەجیج پاتە دەکاتەوە و ئەم کەسایەتییە دەبەستێتەوە بە پرسێکی هەستیارەوە کە مخابن خەڵکانێک لەم سەردەمەدا نانی بەسەرەوە دەخۆن و بە بێ ئەوەی بەڵگەیەکی باوەڕمەند بەدەستەوە بدەن،گۆمەکە دوو هێندە لێڵ تر دەکەن. بەداخەوە هۆنەریش خۆی لە قەرەی ئەم پرسە هەستیارە داوە و هەڵەکە لە چەندان شوێندا پاتە دەکاتەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە مێژووی هەورامان و کۆسەی هەجیج زۆر کۆنتر لەم پرسەیە و پێویستە لەسەر بنەمایەکی زانستی بابەتی ئەوتۆ بهێنینە زمان. دروستکردنی بەڵگەی ساختە، پەتایەکی کوشندە بۆ مێژووی ئێمە دەبێت و لەسەر هەمان بنەمای چەوت و ناڕاست،ڕاستییەکان دەشێوێنین و لەم ڕێگەشەوە بە دەست خۆمان خۆڵ لە چاوی خەڵک دەکەین. با ئەم بەڕێزە و خوێنەری وردبین چاوێک لە مێژووی هەورامانی دوکتۆر حەمەدمین هەورامانی و پەڕتووکەکانی دی لەسەر دیرۆکی هەورامان بکەن و هەر وا سووک و سانا بابەتی هەرە گرینگی ئەوتۆ بە زماندا نەهێنن.
(مێژووی هەورامان، دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی،ل 485)
مورید لە چەندان شوێندا مخابن خۆی لە قەرەی ئەم پرسە دەدات.
(لاپەڕەکانی 59،72،235،248،)
زمانی دایکزاد و پرسی زارۆ و منداڵی کورد
زوان نیشانەی بیەی ئینسانەن
هەقۆ ئینسانی، بە بێ نوقسانەن
هۆنیار ئەرچی ناخی پڕی ئازار و داخ و حەسرەتە بەڵام دونیای بێگەردی زارۆ و منداڵی کوردیش لە بیر ناکات و لە هۆنراوەی پەی زاڕۆڵادا گرینگی زمان وەبیر منداڵان دێنێتەوە و بە زمانێکی سادە و ساکار ئەو وشیارییە بۆ نەوەی ئێستا دەگوێزێتەوە کە زمان تا چەندە بایەخی هەیە.
حەسرەت و خۆ پاتەکردنەوە
گەڕانەوە بۆ ئەو سەردەمانەی خۆشەویستی دونیای خەڵکی تەنیبوو، پەرۆشێکی سەرەکی نهای هۆنیارە و بەرانبەر ڕۆژگاری جەنجاڵ و سارد و سڕی ئێستا، دەم بە گلە و هاوارە و لە ژمارەیەک لە هۆنەکانیدا ئەم پرسە بە ڕوونیی دەبینرێت و هەستی پێ دەکرێت.
حەسرەت و داخ و چێبوونی جۆرە نۆستالژیایەک لای هۆنیار و ئاوات خوازتن بە جاران و خەمساردیی مرۆی ئەم ڕۆژگارە،بە باڵای بەشی فرەی هۆنراوەکانیەوە دیارە و زۆر جار تووشی خۆپاتەکردنەوە دەبێت و ئەوەندە هۆگری هەورامانەکەیەتی کە چەندان جار پەنا دەباتەوە بەر وەسف بەرانبەر بە پیشە دەستییەکانی نێو هەورامان.
خەم و پەژارە و تەنیایی، بەشێکی دونیای هۆنراوەی هۆنیار دەگرێتە بەر و ژیانی پڕ لە ئازاری خۆی و گەلەی پێکەوە دەبەستێتەوە. لە هۆنراوەی دنیای دووکەڵیندا لە دەست نەمانی خەسڵەتە جوانەکان و بێوەفایی مرۆی ئەم سەردەمە دەم بە سکاڵایە. هۆنراوەی من و بڵبڵ، ئیشارەتێکە بۆ ئەو دەمانەی کە بڕیار دەدرێت هەجیج چۆڵ بکرێت و بەنداو چێ بکرێت، هۆنیار سکاڵای خۆی دەردەبڕێت. (ل 217)
مورید،ئەو هۆنیارەیە کە لە نزیکەوە ساڵەهای ساڵ لەگەڵ تاڤگەی بڵ دا ژیاوە و کە ئێستا بەو چەشنەی دەبینێت، دڵی کوڵ و ژان دەیگرێت و زمانی بە سکاڵا بەرزە.
تەنیایی، هاوڕێیەکی بەردەوامی سات و کاتەکانی شاعیرە.
(هۆنراوەی من و یانەی چۆڵ،ل 159 و 160)
مەینەت و خەمی زەمانە ئەوەندە خۆی بە ناخی هۆنیاردا شۆڕ کردۆتەوە کە تەنانەت کاتێک باسی سرووشت دەکات، دیسانەوە دەچێتەوە سۆراخی دڵەکەی و دەم بە هاوارە.
(هۆنراوەی هەورامان، زێد و مەزارم،ل 181)
ناڵە و هاواری هۆنەر لە دەست چەرخی زەمانە لە بەشێکی فرەی هۆنراوەکانیدا بەرزە و هەر حەسرەتی ڕۆژانی ڕابردوو دەخوازێت کە سۆز و مروەت و... هەمیشە ئامادە بوو:
جە ئەزەڵ خەم نیشت مەنزڵگەی شادیم
بە وەرمم زانا، دەوری ئازادیم
(هۆنەی زەمانە وەسێن،ل 146)
با هەر بناڵوو بە دەم دەردەوە
بنیشوو نە پای ئاهی سەردەوە
(هۆنراوەی ویەردەو جارا،ل 185)
گازە و وانەی ئەخلاقی
لایەنێکی زەقی نێو هۆنراوەکانی شاعیر ڕووی لە ڕەهەندی ئەخلاقییە و وانەی ئەخلاقی بۆ نەوەی ئێستا دەگوێزێتەوە. گازە و موناجات و هۆنراوە ئایینییەکانیش هەر دەچنە نێو ئەم خانەوە. هۆنەر لە ڕوانگەیەکی دینییەوە سەیری دونیا دەکات و هەمان بۆچوون لە هۆنراوەکانیدا خۆی دەنوێنێت. لە هۆنراوەی پەی ڕاو هەقێقەتی پڕیەتی لە لایەنی ئەخلاقی و وانەی ئەخلاقی بۆ کۆمەڵ دەگوێزێتەوە. لە هۆنراوەی کوڕی کارگەر و کناچێ لیسانسە زۆر بە زەقی ئاوڕ لەم پرسە دەداتەوە.
ناسنامە و ڕەچەڵەک
پرسی بایەخدانان بۆ شوناس و ناسنامە لای هۆنیار ئاوڕێکی ڕاستینە و هەرەقەتی لێ دراوەتەوە. گرینگی بنەچە و ڕەچەڵەک لای هۆنیار دەبێتە هەوێنی چەندان هۆنەی و بوونی تەبایی و یەکگرتوویی لە بەینی بەرپرس و کاربەدەستانی کورددا بە پێویست دەزانێت و پێمان دەڵێت، هەرگیز بێگانە نابێتە برا و پاڵپشتمان و لە وەخت و کاتی خۆیدا ژاری خۆی دەڕژێنێت:
ئەر پاڵ دەی وەپاڵ هام ڕەگ و ڕیشەت
ناحەز کەی تاوۆ زەرەر دۆ پێشەت
هەرگیز دوور نەبی جە ڕیشە و نەسڵت
نەمانی جیا جە هۆز و ئەسڵت
هەرگیز بێگانە نەکریان برا
دەسۆ وێش شانان بێ دەنگ و هەرا
(پەی وەرپەرسی،ل 223)
یان دەڵێت:
پاڵ بدان وەپاڵ هام ڕەگ و ڕیشە
هەتاکوو ناحەز نەماڕۆ پێشە
(وەفادار مانە، ل 226)
پەندی بەرینان
مورید جاری وایە بۆ دەوڵەمەندکردنی هۆنراوەکەی، پەنا دەباتە بەر پەندی بەرینان و ئەم پەندانە دەگوێزێتەوە بۆ نەوەی ئێستا.
بۆ نموونە لە هۆنراوەی دەردو دڵیدا دەڵێت:
هۆشت بۆ نەدڕی پەردەی حەیای کەس
با پەردەی حەیات نەدڕیۆ بە دەس
ئەدەب نیشەرە سەرو نان واردەی
نەک گنی فکرو کادان پەڕکەردەی
هەتا واز ببوو عێفەتو کەلام
مەحەک مەدریەی چێشەنی جە لام
(حەسرەتو دڵی،ل 108)
یان:
هەر چن ماڵت بۆ،گرد چڵکی دەسەن
ئەر دڵ وەشکەری،عەقڵی عەبەسەن
(هۆنراوەی دەردو دڵی، ل 108 و 109)
هەر یاگە مەدیەی هەر کەس پەی وێشا
تێر ئاگا نییەن تاقمەو دڵڕێشا
(هۆنراوەی تاریکی دنیاش گێرتەن وەر،ل 257 و 258)
هۆنیار و پاراستنی چاند و فەرهەنگی کوردی
هۆنەر، وشیارانە نەوەی نوێ بەرانبەر پرسی هەستیاری شاڵاوی فەرهەنگی ئاگادار دەکاتەوە کە چلۆن هێرش دەکاتە سەر فەرهەنگ و کولتووری ئێمە کەچی ئێمەیش لە هەمبەریدا داماو و گیرۆدەین بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە سەر داب و نەریت و فەرهەنگی زەنگین و ڕەسەنی خۆمان، هەروەها لە دەست ئاکاری مرۆی ئەم سەردەمە دەم بە شکات و سکاڵایە.
بێشەرمیی بییەن بابی زەمانە
گەورە قسێ کەروو، تانێش مدانە
موبایلو ڕەپیی مۆدی زەمانە
هجوومی فەرهەنگ خەڵکی بێگانە
هەر کەس نەسڵۆ وێش جە وێش کەرۆ دوور
خامی نەفامەن، بێشەرمو حزوور
(هۆنراوەی پەی زەمانەی،ل 127)
خەسار و خاڵە لاوازەکانی ئەم بەرهەمە
لە شێعری ئێستادا پاتەبوونەوەی چەندین سووژە و بابەت لە نێو بەرهەمێکدا بە خاڵێکی لاواز بۆ شاعیر دادەنرێت کە ئەم ئارێشە بەرۆکی موریدیش دەگرێت و زۆر هۆنراوەی مورید بەم دەردەوە چوون و فرە جار لەسەر بابەتێک، چەندین جۆرە هۆنراوە دەهۆنێتەوە.
لەم بەرهەمەدا وشەکان زۆر جار پێکەوە نووساون، هەر لەبەر ئەمەیش خوێنەر تووشی چەواشەیی دەکات و خوێندنەوەی هۆنراوەکەی لا زەحمەتتر دەکات. وەک من پەیجۆر بووم بەداخەوە ئەم گرفتە لەبەر کێشەیەکی تەکنیکی لە کاتی دیزاینی کتێبەکەدا هاتۆتە ئاراوە. نزیکبوونەوەی زمانی هۆنیار لە شێوە ئاخاوتنی خەڵک و دابەزاندنی ئاستی زمانی ئەدەبیی بۆ زمانی ڕەشۆک، یەکێکی دی لەو خاڵانەیە گەرەک هۆنەر بۆ داهاتوو ڕەچاوی بکات. دەکارگرتنی وشە و دەستەواژەی ڕەنگاڵەیی هەموو بنزارەکان بۆ خۆ دەبێتە مایەی دەوڵەمەندیی زمان بەڵام پێویستە ئەوەی بە دیالێکتی هەورامی دەنووسێت،ڕەچاوی دیالێکتی پێوەر بکات و سەنگی ڕاستینەی ئەم زاراوە کوردییەی لا ئەوبەرتر لە شێوە ئاخاوتنی شار و شارۆچکە و گوندەکەی خۆی بێت.
هەروەها بۆ چاپەکانی داهاتوو پێویستە فەرهەنگۆکێک بۆ ئەم بەرهەمە دابنرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمەکە لە بازنەی هەورامان خۆی قوتار بکات و بگوێزرێتەوە بۆ ناوەندە ئەدەبییەکانی کوردی.
ڕێنووس لە زماندا دەورێکی سەرەکی دەبینێت و بەپێزترین بەرهەم و دەق ئەگەر ڕێنووسی لا گرینگ نەبێت، چ بایەخی نابێت و بگرە خوێنەریش تووشی بەدحاڵیبوون دەکات. پێویستە وشەکان بە یەک جۆرە ڕێنووس بنووسرێن. ڕەچاوکردن و گرینگیدان بە پرسی خاڵبەندییش، یەکێکە لەو خاڵە هەرە گرینگانەی کە هاسانکاری بۆ خوێندنەوەی بەرهەمێک دەکات و لەو لاشەوە نیشانە بۆ ڕێزدانان بۆ زمانە. لە زۆر شوێندا پێویستە نیوەمەدوا بکەوێتە نێوان دوو وشەی تەواو سەربەخۆوە کە ئومێدە بۆ چاپی دادێ ئەم خاڵانە بەهەند وەربگیردرێن.
ئەنجام
حەسرەتو دڵی، یەکەمین بەرهەمی شێعریی هۆنیاری هەورامانی مورید دێتە ئەژمار کە لەسەر بنەمای شێعری کلاسیک نووسراوە. هۆنیار بە زمانێکی ساکاری نزیک لە زمانی ئاخاوتن و هۆنەئاساوە ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە. ئەم بەرهەمە سەرەڕای کۆمەڵە کەموکووڕییەک کە لە بابەتەکەدا وەبەر ئاماژە کەوتوون،لە هەمان حاڵدا زات وەبەر کەسانی دی دەنێت تا لە ڕێی نووسینەوە خزمەتی زێتر بە دیالێکتی هەورامی بکەن و بەدەست و بردتر بێنە نێو مەیدانەکە و توانای خۆیان دەربخەن. هەمیشە یەکەمین ئەزموون،گەلێک چەتوون و زەحمەت دەبێت و ڕەنگە زێتر بۆ خۆ تاقیکردنەوە بێت و نووسەر لێرەوە بگوێزێتەوە بۆ نێو پانتاییەکی بەرفرەوانتر کە دیارە مەرجی سەرکەوتن لەم گۆڕەپانەدا خوێندنەوەی قووڵتر و ڕۆچوونی وردتر بە ناخی ئەدەبدا دەبێت.
جێی ئاماژەپێدانە ئۆسمان ڕەحیمی بە نازناوی مورید ساڵی 1332ی هەتاویی(1953) لە گوندی دیرۆکیی هەجیج لەدایک بووە. لە خۆشەویستیی بەرانبەر هەجیج،نازناوی مورید بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. سەرەتا هەر لە گوندەکەی خۆی دەست بە خوێندن دەکات. بەڵام ژیانی کولەمەرگی کوردەواری و کەند و لەندەکانی سەرڕێ ناهێڵن دووی ئامانجەکەی بکەوێت. ماوەیەک لە کوردستانی ئەودیو دەبێت، ساڵانێک لە تاران و نزیکەی یانزە ساڵی ژیانیشی لە کرماندا تێدەپەڕێت. ئێستایش دانیشتەی شاری پاوەی سەر بە ستانی کرماشانە.
وێنەکان بە کامێرای پەیامنێر و خاوەنی ماڵپەڕی دەنگی نۆریاوبەڕێز مزەفەر وڵەوبەگی نەخشێندراون.
ژێدەرەکان:
• دیوانی حەسرەتو دڵی،عوسمان ڕەحیمی(مورید)،چاپی یەکەم،ساڵی 1397ی هەتاویی(2018)،پەخشکاری شێخی(سنەسنە)
• دیوانی مەولەوی، لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبدولکەریم موددەڕیس،پێداچوونەوە و ڕێکوپێککردن و زیادکردنی شێعرە چاپ نەکراوەکانی لە لایەن حەسەن گۆران و محەممەد حیجازی،دەزگای ڕۆشنبیریی گۆران،چاپی یەکەم،2004،سنە
• دیوانی میرزا ئەولقادر پاوەیی،گلێرکردنەوەی هادی سپەنجی،ساڵی چاپ 1389ی هەتاویی،پەخشکاری ئاراس(سنە)
• کۆمەڵە بەرهەم و دیوانێکی دی ئەدەبیی و شێعریی
31-07-201831-07-2018

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
👫 Kişiler
1.👁️هۆمەر نۆریاوی
📅 Tarih ve olay
1.👁️31-07-2018
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 📖 Kısa tanım
📅 Publication date: 31-07-2018
📄 Belge Türü: ⊶ Orijinal dili
📙 Kitap: No specified

⁉️ Technical Metadata
©️ Bu öğenin telif hakkı öğenin sahibi tarafından Kurdipedia verilen edildi!
✨ Ürün Kalitesi: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
99%
✔️
Bu başlık Hawrê Baxewan tarafından Jul 31 2018 10:07PM tarihinde kaydedildi
👌 Bu makale tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır (Ziryan Serçinarî) tarafından Aug 1 2018 7:10PM
✍️ Bu başlık en son Ziryan Serçinarî tarafından Aug 1 2018 7:10PM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
👁 Bu başlık 2,512 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.127 KB Jul 31 2018 10:08PMHawrê Baxewan
📚 Kütüphane
  📖 Kürtler: Bir el kitab
  📖 Dersim İsyanları ve Se...
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021
  🗓️ 02-05-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 382,812
Resim 62,945
Kitap PDF 11,995
İlgili Dosyalar 50,496
📼 Video 201
🗄 Kaynaklar 16,142
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 18,112 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)