لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 31-07-2018
باکووری کوردستان
- داواکاری گشتیی کۆماریی لە پارێزگای بوڕسا، 777 جار داواکاری پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلانیان بۆ دیداری ئیمراڵی رەتکردەوە.
[1]
باشووری کوردستان
- لەدوو رووداوی تەقەکردندا لە دوو گەڕەکی شاری
سلێمانیسلێمانی، دوو هاوڵاتی بریندار بوون.
[2]
- بەپێی نوسراوێکی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەسەڵاتی ئیمزاکردنی نوسراوە فەرمییەکان لە
رێبوار تاڵەبانیرێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک بەوەکالەت وەرگیراوەتەوە ئەوەش بەپێی وتەی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای شارەکە.
[2]
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئه و هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەسڕکردنی دەسەڵاتەکان و لەکارلابردنی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوەکالەت دەکات.
[2]
- لە
هەولێرهەولێر کونسوڵخانەی بەریتانیا و وەزارەتی
پێشمەرگەپێشمەرگە کۆنفرانسێکی هاوبەشیان لەبارەی چاکسازی لە
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا و، 31 ئەفسەری پێشمەرگە دوای مەشق و راهێنان خەڵاتکران کونسوڵی بەریتانیاش رایگەیاند پێویستە پێشمەرگە خاوەن چەکی زیاتر بێت.
[1]
- هێزێکی ئاساییش، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، ڕێگریی لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات.
[4]
- کاژیر 11:27 خولەکی ئەمشەو بۆمبێکی چێندراو لەنێو زبڵدانێکی گەڕەکی واستی شاری کەرکوک دانراوە. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە کەسێک بەناوی یاسر جەلال کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بەناوەکانی موزەفەر ئیبراهیم و عەللا موحسن برینداربوون.
[1]
- دژی ڕاگرتنی کارەکانی پرۆژەی
بەنداوی باوەنووربەنداوی باوەنوور، ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانانی شارەدێی باوەنووری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان گردبوونەوە و داویانکرد، کە هەرچی زوورە بودجەی پێویست بۆ پرۆژەکە تەرخان بکرێت.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- مینێکی چەتەکانی سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە ناوچەی جندرێسی
عەفرینعەفرین جێگیریان کردبوو، لە کاتی تێپەڕبوونی تراکتۆری جوتیارێک تەقییەوە. ڕاگەیەندرا کە بەهۆی تەقینەوەکە جوتیارەکە بە سەختی بریندار بووە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- ئەمڕۆ هەزاران کاسبکار و شۆفێر لە شاری ئیسفەهانی ئێران ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
[3] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий