بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەکانی گەرمای مانگی تەممووزی پارساڵ بەراورد بە پلەکانی گەرمای مانگی تەممووزی ئەمساڵ گەرمتر بووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان باس لە بەرزترین پلەی گەرما لە #هەولێر#، #هەڵەبجە# و #کەرکووک# دەکات لە هاوینی 2017 دا کە 47 و 48 و 47 پلەی سیلیزی بوون، هەروەها لە #کەلار# 50 پلە، خەبات 50 پلە، #خورماتوو# 49 پلە و #خانەقین# 53 پلەی سیلیزی تۆمارکران.
بەڕێوەبەرایەتییەکە شاری هەولێری بە نموونە هێناوەتەوە و ڕایدەگەیێنێت، پارساڵ 17 ڕۆژ بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەرووی 44 پلەی سیلیزی بووە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا 5 ڕۆژ لە سەرووی 44 پلەی سیلیزی بووە و تەنیا یەک ڕۆژ پلەی گەرمای سەنتەری هەولێر گەیشتووەتە 46 پلەی سیلیزی، بەڵام پارساڵ چوار جار گەیشتووەتە 46 پلەی سیلیزی.[1]
#30-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,878 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!