پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,212
Kuvat 105,527
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ساڵانە 50 هەزار ئۆتۆمبێلی سیکراب دەهێنرێنە کوردستان
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ساڵانە 50 هەزار ئۆتۆمبێلی سیکراب دەهێنرێنە کوردستان
Tilastot ja selvitykset

ساڵانە 50 هەزار ئۆتۆمبێلی سیکراب دەهێنرێنە کوردستان
Tilastot ja selvitykset

بەرزیی نرخی پارچەی یەدەگی ئۆرجیناڵی ئۆتۆمبێل، بازاڕی هاوردەکردنی سیکرابی ئۆتۆمبێلی لە هەرێمی کوردستان گەرم کردووە، ساڵانە بازرگانان بە هەزاران ئۆتۆمبێلی گەورە و بچووکی سیکراب بەنرخی هەرزان هاوردە دەکەن، پارچە پارچەی دەکەن و دەیفرۆشنەوە.
لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو کاتێک ئۆتۆمبێلێک بەهۆی پێکدادان یان هەر هۆکارێکی دیکە پەکی دەکەوێت، کۆمپانیاکانی دڵنیایی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و پاکڕاگرتنی ژینگە، ڕێگە نادەن ئەو ئۆتۆمبێلانە جارێکی دیکە بهێنرێنەوە سەر شەقامەکان، بۆیە زۆرجار وەک سیکراب بەبازرگانی ئەو وڵاتانەی دەفرۆشن کە کارگەی دروستکردنی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلیان نییە.
ئەحمەد سەید فازڵ، خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانیی گشتی و هاوردەکردنی سیکرابی ئۆتۆمبێل، دەڵێت: بەهۆی خراپیی کواڵیتی پارچەی یەدەگی بازرگانی و بەرزیی نرخی پارچەی یەدەگی ئۆرجیناڵی نوێ، لە کوردستان و عێراق و ئێران خواستێکی زۆر لەسەر پارچەی یەدەگی ئۆرجیناڵی بەکارهاتوو هەیە، بۆیە ساڵانە نزیکەی 40 هەزار ئۆتۆمبێلی بچووک بۆ سیکراب هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ.
ئەحمەد سەید فازل، ساڵانە نزیکەی 1000 ئۆتۆمبێلی سیکراب لە کۆریا و ئەڵمانیا و ئیماراتەوە هاوردە دەکات و پارچەکانی بەتاک و بەکۆ دەفرۆشێتەوە. ئەحمەد دەڵێت: سیکرابی ئۆتۆمبێلی کیا و هیۆندای لە کۆریا، تویۆتا لە ئیمارات، مارسیدس و بی ئێم دەبلیوش لە ئەڵمانیا هاوردە دەکەین. بەڵام زۆرترین خواست لەسەر سیکرابی ئۆتۆمبێلی کۆری هەیە، چونکە خەڵک زۆرتر ئۆتۆمبێلی ئەو وڵاتە بەکاردێنن.
بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، گومرگەکان ڕێگەی بەهاوردەکردنی هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی سیکراب دەدەن، بەمەرجێک ئۆتۆمبێلەکان بەشێوەی بڕاوە هاوردە بکرێن.
ئەحمەد سەید فازڵ، دەڵێت :هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی سیکراب ڕێگە بەهاوردەکردنی دەدرێت بەمەرجێک ئۆتۆمبێلەکە بەشی دواوەی لەگەڵ نەبێت و بەشێوەی بڕاوە هاوردە کرابێت، لەپارچەکانیش تەنیا ڕێگە بەهاوردەکردنی تایە و بەردی گزۆرز و ڕۆت و ڤۆڵت نادرێ.
بەگوتەی ئەم بازرگانە قەیرانی دارایی، کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی سیکرابیش هەبووە. ئێستا بە بەراورد بەپێشتر بەرێژەی 35% کەمتر ئۆتۆمبێلی سیکراب هاوردە دەکرێت، بەڵام وەک ئەو دەڵێت :هەرزانی نرخی پارچەی یەدەگی سیکراب و خراپی کوالێتی بەنزین و ڕۆن و زۆری ڕووداوەکانی هاتوچۆ، وایکردووە فرۆشی پارچەی یەدەگی سیکراب بەردەوام بێت، بۆیە بە پلەیەک و دوو مەکینە و گێر و دەفرۆشێ، دواتریش پارچەی یەدەگەکانی دیکە بەگشتی و دوای ئەوانیش دەرگا و سندوق و بۆنیت خواستیان لەسەرە.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی بازرگانان بەشێوەی سیکراب هاوردەیان دەکەن، بەگوێرەی جۆر و مۆدێل و پاکی، نرخیان لە 1500 دۆلارەوە دەست پێدەکات تاوەکو 15 هەزار دۆلار.
ئەحمەد سەید فازل، دەڵێت :بۆ دەستکەوتنی پارچەی یەدەگی ئۆرجیناڵی سیکراب هەموو جۆرە مۆدێلێک دەهێنین، تەنانەت مۆدێلی 2018 بەشێوەی سیکراب هێنراوە، بەڵام نرخی ئەم ئۆتۆمبێلانە بەرزە زیاتریش بەهۆی پێکدان بە سیکراب دەفرۆشێن.
جگە لە پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بچووکی سیکراب، خواستێکی زۆریش لەسەر پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئامێری پیشەسازی هەیە، بازرگانان ساڵانە بە هەزاران بارهەڵگر بەشێوەی سیکراب هاوردە هەرێمی کوردستان دەکەن.
فەرهاد محەممەد، خاوەنی پێشەنگا و کۆمپانیا فەرهاد یوکەی، ماوەی 12 ساڵە پێشەنگای بۆ فرۆشتنی کەلوپەلی یەدەگی سیکرابی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری هەیە، ساڵانە 200 تاوەکو 250 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بەریتانیاوە بەشێوەی سیکراب هاوردە دەکات. ئەو دەڵێت :بەهۆی ئەو خواستەی زۆرەی لەسەر پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، ساڵانە زیاتر لە 10 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەشێوەی سیکراب هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ، نزیکەی 20% لەهەرێمی کوردستان ساغ دەکرێتەوە و ئەوانیش دیکەش بەشێوەی کۆ و تاک هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرێت.
بەگوتەی فەرهاد محەممەد، ئێستا #هەولێر# وەکو سەنتەرێکی بازرگانی لێهاتووە بۆ ساخکردنەوەی پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر و دەڵێت جگە لەشارەکانی عێراق زۆر جار پارچەی یەدەگ لە هەولێرەوە بۆ سووریا و ئێران و تورکیاش دەچێت.
ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی فەرهاد و بازرگانانی دیکە بەشێوەی سیکراب هاوردەیان دەکەن بەشێوەیەکی گشتی نرخیان لەنێوان 4 هەزار تاوەکو 25 هەزار دۆلار دایە، زۆربەشیان مۆدێلیان 2003 بەسەرەوەن.
فەرهاد محەممەد، دەڵێت لەزۆربەی وڵاتانی ئەوروپی کاتێک بارهەڵگرێک تووشی پێکدانان یان وەرگەران دەبێت یان دەگات بەو ڕێژەیەی بۆ ڕۆیشتنی مەکینەکەی دیاریکراوە، کۆمپانیاکانی دڵنیایی ڕێگەی پێ نادەن کار بکات و یان لەکارگەکان دەیتوێننەوە یان بەشێوەی سیکراب دەیفرۆشن.
ئەو هۆکارەی وایکردووە پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەعێراق و کوردستان خواستی زۆری لەسەر بێت، بە گوتەی فەرهاد محەممەد خراپی کوالێتی پارچەی یەدەگی نوێ و کەمی و بەرزی نرخی پارچە یەدەگی ئۆرجیناڵە. فەرهاد محەممەد دەڵێت زۆرترین فرۆشمان لەلای ئێمە مەکینە و گێڕە، دوای ئەوانیش پلێتە.
فەرهاد محەممەد دەڵێت ساڵانە نزیکەی 100 – 150 ملیۆن دۆلار بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سیکراب دەچێتە دەرەوە، بەڵام دواتر زیاتر لە 80%ی پارچەکانی ئۆتۆمبێلە سیکرابەکە بە پارەیەکی زیاتر بە بازرگانانی عێراق دەفرۆشنەوە. بۆیە ئەم بازرگانییە سوودێکی باشی بۆ کوردستان هەیە.
بازرگانان دەڵێن هاووڵاتیان زۆرتر لە پارچەی یەدەگی سیکراب دڵنیان، نەوەکو پارچەی ئۆرجیناڵ کە زۆرجار پارچەی تەقلیدە و بە ئۆرجیناڵ بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێ.
سامی عەبدوڵڵا، خاوەنی پێشەنگای سامی، پارچەی یەدەگی تازە و بەکارهاتووی BMW دەفرۆشێ. دەڵێ ئەوەی وایکردووە ساڵ بە ساڵ خواست لەسەر پارچەی سیکراب زیاد بێت ئەوەیە کە کوالێتی پارچە یەدەگەکانی بازرگانان هاوردەی دەکەن نزمە و پارچەی یەدەگی ئۆرجینالیش کەمە و نرخی بەرزە، بۆیە خەڵک لەنێوان پارچەی یەدەگی کوالێتی نزم و گرانی نرخی پارچەی یەدەگی ئۆرجینال، پارچەی یەدەگی سیکراب هەڵدەبژێریت کە کوالێتییەکەی بەرزەو و نرخیشی گونجاوە. بۆ نمونە فیول پەمپێکی بی ئێمی نوێ بە 450 دۆلارە، هەمان فیول پەمپ، ئۆرجینالەکەی لە سیکراب بە 200 دۆلارە.[1]
#25-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,310 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-07-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-07-2018 (6 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 26-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,310 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,212
Kuvat 105,527
Kirjat 19,120
Liittyvät tiedostot 96,177
Video 1,299
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.094 toinen!