بسم الله الرحمن الرحیم
جەماوەری کوردستان
لایەنە سیاسییەکان
بەداخەوە هەرێمی کوردستان لە بارودۆخێکی نالەباری خراپدایە لە هەموو ڕوویەکەوە و پەیوەندی نێوان لایەنەکان لەهەمووکات ئاڵۆزترە بەتایبەت دوای گزی و تەزویر لە هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایاری 2018
ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان هەرگیز لەگەڵ ئاڵۆزترکردنی بارودۆخەکەنین، و بۆیە ئێمە بێ دەنگیمان هەڵبژارد بەرانبەر بە هەڵکوتانە سەر ماڵی مامۆستا سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری کۆمەڵ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەولێرەوە لە ڕۆژی 14/7/2018 لەکاتێکدا خۆی بۆ چارەسەر لەدەرەوەی وڵات بوو بەسود وەرگرتن لە نەمانی پارێزبەندی پەرلەمانتاری بەهۆی دواکەوتنی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و سوێند نەخواردنی پەرلەمانتاران، ماوەی چەند ساڵە هەوڵدرا پارێزبەندی لەسەر مامۆستا لە پەرلەمانی بەغدا هەڵگیرێ.
ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و خودی مامۆستا کۆی مەلەف و تۆمەتەکانی بۆی دروستکراوە ڕەد دەکەینەوە و پێمان باشبوو ئەم بابەتە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان نە قۆزرێتەوە بۆ تەسفیەی حساباتی سیاسی کە بەداخەوە لێدوانی بەرپرسە ئیداری و ئەمنییەکانی هەولێر به و ئاڕاستەیە بوو لەڕۆژانی ڕابردوو پاش ڕوداوەکەی پارێزگای هەولێر کە بەتوندی ئێمە ئه و ڕووداوە ئیدانە و مەحکوم ئەکەین و لەهەمان کاتدا ئه و لێدوانە نابەرپرسانە ڕەد ئەکەینەوە بەرامبەر مامۆستا سەلیم، کە بۆ خۆشی ئامادەیە بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و سەلماندنی بێ تاوانی خۆی لە تۆمەتە هەڵبەستراوەکان لەبەردەم دادگایەکی بێ لایەنی سەربەخۆ ئامادەبێ و هاوکات تۆمەتبارکردنی مامۆستا بەداعش سوکایەتی یە بەدەنگی هەزارەها دەنگدەر کەمتمانەیان بە ناوبراو داوە و بێڕێزیە بەرانبەر بەحزبێکی سیاسی کوردستانی خاوەن هەڵوێست بەرانبەر بە بیری توندوتیژی و توندڕەوی و خاوەن متمانەی جەماوەری کوردستان.
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
#25-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,387 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!