نووسەر: #شێرزاد حەسەن#
بابەت: چیرۆک
چاپ: یەکەم
ساڵی چاپ: 1394 (2016)
خۆری دەم کەل لە پرتەقاڵێکی گەورە دەچوو، ئەو پرتەقاڵەی مناڵە داهۆڵەکان دیویانە و تامیان نەکردووە، ئەمجارەیان تۆزەکە زەڕکەفتی و… زەردەپەڕیش هەموو گەردیلەیەکی دادەگیرساند… دە داهۆڵە مناڵ لە پشتی پیکەبەکە کەوتبوونە سەر یەکدی، هەزاران مەلیش ببوونە چەتری سەر سەریان، دەتوت دەیانەوێ دڵی مناڵە داهۆڵەکان بدەنەوە، بە چریکەیەکی جەرگبڕ ئاسمانیان کاس دەکرد وەک ئەوەی بیانلاوێننەوە، چەلەبی سەری لە پەنجەرەکەوە دەرهێنا و تفی هەڵدەدا، مەل و فڕندەی دونیای بە نەفرەت دەکرد، کتوپڕ بارانی ڕیقنە دایکرد و بەر دەم و لووت و سمێڵ و چەناگە و چاوی چەلەبی کەوت، هەر زوو ژیژک ئاسا سەری بردەوە ژوورێ، لە ڕقانا و بێئاگا لە خۆی دەستی ڕاستەی بەردا و کۆڵەمستێکی خێواندە سەر و جامانەی حەمە داهۆڵ و پەڕاندی.. ئەم خەنییەوە.. بێ ئەوەی بزانێ بۆ؟!
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,200 gånger