لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 25-07-2018
باکووری کوردستان
- لە هەرێمی ئۆمەرییان-ی نسێبین کە سوپای داگیرکەری تورکیا چەند ڕۆژێکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەست پێکردووە، ئاگر بەردراوەتە ناوچەکە وبەسەدان دارسووتاون، ئاگرەکە لەگوندەکان نزیک بووەتەوە.
[5]
- پارێزگاری تورکیا لە شاری
ئامەدئامەد، هاتووچۆی لە زۆربەی گوند و ئاواییەکانی سەر بە ناوچەی پاسووری ئامەد لە دژی هاووڵاتییان راگەیاند و هەموو جۆرە جموجوڵ و هاتووچۆیەکی لە هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە قەدەغەکرد.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو لە گوندی شکل ئابادی سەربە دەڤەری مەرگور، کۆڵبەرێکی تەمەن 34 ساڵ بەناوی ڕەشید محەمەد عەلی تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
[2]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی
سلێمانیسلێمانی لە مەراسیمێکدا بڕی 500 ملیۆن دینار بۆ چارەسەری تەندروستی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی خەرجدەکات.
[1]
- وادەی خۆتۆمارکردنی کاندیدی حزبەکان ئەمڕۆ کۆتایی دێت و زۆرترینی حزبەکانی باشوری کوردستان کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تۆمارنەکردووە.
[2]
- کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدانی درێژکردەوە.
[3]
- بەڕێوەبەری پۆلیسی
هەولێرهەولێر ئاشکرای دەکات، چەند کەسێک لەسەر هێرشەکەی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر دەستگیرکراون.
[4]
-
وەزارەتی خوێندنی باڵاوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، خوێندنی ئێواران لە زانکۆکانی کوردستان سنووردار دەکرێت و لە 70%ی بەشەکانی ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دادەخرێن.
[1]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان