پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,056
Kuvat 105,419
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 95,989
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پەیامی مەسعود بارزانی بۆ شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی ئایینی
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی مەسعود بارزانی بۆ شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی ئایینی
Asiakirjat

پەیامی مەسعود بارزانی بۆ شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانی ئایینی
Asiakirjat

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
مامۆستایانی ئایینیی بەڕێز
ئەندامانی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانیی ئایینی
میوان و ئامادەبووانی خۆشەویست
سڵاوی خوداتان لێ بێت..
بەبۆنەی بەستنی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی زانایانیی ئایینی دەستخۆشی لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان و هەموو مامۆستا بەڕێزەکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایانی ئایینی لە قۆناغە جیاجیاکانی مێژووی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لە پارێزگاریکردن لە ڕەسەنایەتی و ڕەوشتبەرزی و خواناسی و نیشتیمانپەروەری و پاراستنی پێکەوەژیان و تەباییدا ڕۆڵێکی پڕشنگدار و بەرچاوە و جێگەی پێزانینە و لە مێژووی گەلەکەماندا هەمیشە بە بەرزی یاد دەکرێتەوە. جگە لەوەیش بەشی هەرە زۆری شۆڕشەکانی گەلەکەمان بۆ بەدیهێنانی ئازادی و ڕزگاربوون لە داگیرکاری لەسەر دەستی زانایان و گەورە پیاوانی ئایینیی گەلەکەمان بووە و ئەوە خۆی لە خۆیدا بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر پێگە و سەرقافڵەبوونی زانایانی ئایینی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان.
چەکهەڵگرتنی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕشەکاندا وانەیەکی گرنگ بوو بۆ هەموومان کە ئازادیخوازی و بەرگریکردن لە خاک و نیشتیمان نەک تەنیا ئەرکێکی نەتەوەیی بەڵکو ئەرکێکی ئایینییش بووە.
ئامادەبووانی بەڕێز
لە قۆناغی ئێستادا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە ژیانی کۆمەڵگەدا ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاییکەرەوەیە بە تایبەت کە پەتای تیرۆر و توندڕۆیی و تێکدانی بنەماکانی پێکەوەژیان و هەروەها دەرکەوتنی تاییفەگەری لە عێراق و ناوچەکەدا هەڕەشەی گەورەن بۆ سەر پێکەوەژیان و لێبوردەیی و پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایین. وشککردنی ڕەگوڕیشەی هزری تیرۆر و شەڕی ئایدیۆلۆژیای تیرۆر بە دەرەجەی یەکەم ئەرکی ئێوەی بەڕێزە. هەموو چینوتوێژەکانی کۆمەڵگە بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکانی هزری تیرۆر و کارکردن بۆ تەبایی ئایینی و مەزهەبی چاویان لە هیمەت و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینییە و ئەوەی تا ئێستا لەو بوارەدا ئەنجامتان داوە جێگەی دەستخۆشییە.
لەگەڵ ئەوەیشدا ئەرکی پارێزگاری لە باوەڕ و دینداری لەسەر بنەمای زانستی و پەروەردەیی و هەروەها قووڵترکردنی خۆشەویستیی خاک و نیشتیمان لەسەر شانی ئێوەی بەڕێزە. لەو کەشە ئاڵۆز و پڕ لە تەحەدییاتەی ئێستادا نابێ ڕێگە بدرێ کە هزر و فەرهەنگی نامۆ کە دژی دینداری و نیشتیمانپەروەرییە هزر و هۆشی کۆمەڵگە داگیر بکات.
بەڕێزان..
هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لای هەر کەسێک و بە هەر بیانوویەک خەلەلی تێبکەوێت نابێ لای زانای ئایینی بە قەدەر زەررەیەک خەلەل و کەمتەرخەمی تێ بکەوێت چونکە ئێوە سەرچاوەی ئیلهامن بۆ هەموومان و گەلی کوردستان لە زانایانی ئایینی فێری خۆڕاگری و پشوودرێژی و فیداکاری و ورەبەرزی لە خەبات و کۆڵنەدان بوونە. بۆیەشە جەنابی بارزانیی نەمر یەکێتیی زانایانی دامەزراند چونکە زۆر باش دەیزانی زانایانی ئایینی شوورەی پۆڵایینی گەلن بۆ بەرگریکردن لە پیرۆزییە ئایینی و نەتەوەییەکانی کورد. ئەرکی ئێوە ئەرکێکی پیرۆزە و ئەندامبوون لە یەکێتی زانایان شەرەفێکی گەورەیە.
هەر بەو بۆنەیشەوە بە پێویستی دەزانم کە داوا لە هەموو مامۆستایانی بەڕێز بکەم کە ڕێگە نەدەن خیلافاتی بچووک ببێتە هۆی ناکۆکیی گەورە و لێکترازانی نێوان مامۆستایانی بەڕێز چونکە ئەوە بەشێوەیەکی سلبی کاریگەری لەسەر بنەماکانی ئایینداری و پەروەردەی دواڕۆژی گەلەکەمان دەبێت. پێویستە ئەولەویەتی و خەمی سەرەکیی ئێوە ئاییندە و بەرژەوەندییەکانی وڵات و هزری گەنجەکانمان بێت ئەویش بەپێی ئەجیندایەکی ڕەسەنی ئایینی و خۆماڵیی کوردستانی نەک ئەجیندای هاوردە کە ڕێز لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان ناگرێت.
یەکێتیی زانایانی ئایینی لەپێناو ئێوە و لەپێناو دینداری و بەرژەوەندییەکانی نیشتیمان دامەزراوە و پێویست دەکات ئێوەی بەڕێز بە بەرنامە و پڕۆژەی تێروتەسەل قورسایی ئەو ئامانجە پیرۆزە بپارێزن کە یەکێتیی زانایان لە پێناویدا دامەزراوە.
لەکۆتاییدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، هیوادارم کۆنگرەکەتان سەرکەوتوو بێت و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان زۆر باشتر لە خزمەتی ئایین و گەل و وڵاتەکەمان بێت. منیش بە هەموو توانایەکەوە پاڵپشتی ئێوە دەمێنمەوە و بەوە سەربەرزم کە لە خزمەتی مامۆستایانی ئایینیدا بم.
و السلام علیکم و ڕحمه الله و برکاتە
#مەسعود بارزانی#
#24-07-2018#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,505 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-07-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,505 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,056
Kuvat 105,419
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 95,989
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.734 toinen!