#بەهمەن عومەر#
یەکێک لەو هەرزەکارانەی چونە سەر پارێزگای #هەولێر# خزمی ئێمەیە، باوکی ئەو منداڵە شازدە ساڵییە، ئەفسەرێکی دیاری زێرەڤانییە بەدرێژایی شەڕی #داعش# لە ڕیزی پێشەوەی شەڕدا بوو، لە هەموو شەڕە سەختەکاندا بەشدار بوو، جارێکش بەسەختی بریندار بوو کە سێ پەنجەی لەدەست دا و ناوسکیشی هەڵدڕا و لە لێواری شەهید بوون گەڕایەوە.
ئەو کە لە سنورەکان بەگیانی خۆی شەڕی دەکرد بۆ ئەوەی تیرۆرستان نەگەنە کوردستان، بێ ئاگا بوو لەوەی کە داعش گەشتوەتە سەر سفرەی ماڵەکەیان و لەگەڵیان نان دەخوات.
شەڕی داعش و هێزە تیرۆرستیەکانی تر تەنیا شەڕی چەک و شەڕی ئەمنی نییە پێش هەمووشت شەڕێکی فکریە ئەبێت دژی عەقڵی داعشیانە شەڕ بکرێت.
هەروەها شەرێکی پەروەردەییە، دەبێت لە ماڵ و قوتابخانەکانمان شەڕی ئەم عەقڵیەتە بکەین.
ئەوە ڕویدا تەنیا شکستێکی ئەمنی نییە، هاوکات شکستی ئەو پەروەردەیەیە کە ئەو منداڵانە لە قۆناغی ئامادەییدان لەبری ئەوەی بچن بۆ خولێکی مۆسیقا ئەچن بۆ مزگەوتێک و لەوسەرە سەریان لەتاوانێکەوە دەرئەچێت کە هەم ئارامی شارێک تێکدەدەن و هەمیش ماڵی باوکیشیان کاول دەکەن.
هاوکات شکستی دایک و باوکیشیانە لە پەروەردە کردنی منداڵەکانیان.
بەداخەوەم بۆ شەهید بونی ئەو کارگوزارەی پارێزگا و هیوای چاک بوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
#24-07-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,550
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!