لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان 40 شوێنیان وەک ناوچەی گەشتیاری مێژوویی دەستنیشان کردووە، بەڵام ئەو ناوچە گەشتیارییانە هیچ داهاتێکیان نەبووە.
خاوەن کۆمپانیایەکی گەشتیاری هۆکاری ئەوەی کە گەشتیاران سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان ناکەن، دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان دەستەی گەشتوگوزار و کۆمپانیا گەشتیارییەکان، بەڵام گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت، یاساکانی عێراق ڕێگرن لە وەبەرهێنان لە شوێنە گەشتیاراییەکان.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار ناوچەی گەشتیاری هەن و حکومەتیش پلانی داناوە بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتووە سەرنجی گەشتیاران بۆ ئەو شوێنە مێژووییانە ڕابکێشێت.[1]
#24-07-2018#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,341 gånger