نوسینی: ڕابیندرانات تاگوور
وەرگێڕانی: توانا ئەمین
وانا نوسیویەتی ئەم کتێبە نازدارەی تاگوور وەک هەوڵێکی بەندە لە کوردستان بڵاوبووەوە،
کتێبێکی فێنک بۆ کەشێکی گەرم و کتێبێکی جوان لە ڕۆژگارێکی ناشریندا... کتێبێک وات لێبکات؛ خۆت و خودا و خەڵک و سروشت و ئاژەڵت خۆشبوێ.. ژیان بە جۆرێکی تر تەماشا بکەیت..
وەرگێڕ لەبارەی ئەم کتێبەوە بۆ وێستگە گوتی: ئەم کتێبە گوڵچنێک لە جوانترین شیعر و چیرۆک و کورتەی فەلسەفە و گفتوگۆکانی بیرمەند و عاریفی بەنگالی ڕابیندرانات تاگوورە.
تاگوور، یەکەم نووسەری ئاسیاییە کە خەڵاتی نۆبێڵی وەرگرتووە و کتێبەکانی بۆ نزیکەی سەرجەم زمانە زیندووەکانی جیهان وەرگێڕدراوە. پەیامی ئەم نووسەر لەسەر خۆشەویستی و سروشتدۆستی دەوەستێت و لە سەرجەم نووسینەکانیدا ستایشی خوداوەند و ژیان و مرۆڤ دەکات.
Hinweis: Die PDF-Datei für dieses Buch ist nicht verfügbar, bitte helfen Kurdipedia, diese Datei zu erhalten! Buch senden Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 4,863 mal angesehen