رۆژهەڵاتی کوردستان
- ناوەندی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە کرێگیراوێک بەناوی ئەرکان قەدیمی لەلایەن گەریلاکانیانەوە لە
مەریوانمەریوان سزا دراوە. ڕاشیگەیاند لە ئێستا بە دواوە لە هیچ کردەوەیەکی دژە گەلییانەی بە کرێگیراوان خۆش نابن و دەبێت بۆ کارەکانیان باجی قورس بدەن.
[2]
باشووری کوردستان
- چەند چەکدارێکی
داعشداعش هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی پارێزگای
هەولێرهەولێر و ڕووبەڕووبوونەوەی قورس ڕوویدا. بەپێی سەرچاوەکان، خزمەتگوزارێکی پارێزگا بەناوی
فەرحان ئیلیا برایمۆکفەرحان ئیلیا برایمۆک گیانی لەدەستداوە و 4 کەس بریندار بووە و 3 چەکداریش کە بە کوردی قسەیانکردووە کوژراون.
[1]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هێرشکەرەکانی سەر بینای پارێزگای هەولێر خەڵکی شاری هەولێرن. ئەمەش ناوەکانیانە: (
ڕەهێڵ محەمەد ڕۆستەم مووساڕەهێڵ محەمەد ڕۆستەم مووسا لە دایکبووی ساڵی 2002)، (
بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەدبیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 2000) و (
عەبدولرەحمان ڕەحیم قادر حوسێنعەبدولرەحمان ڕەحیم قادر حوسێن لە دایکبووی ساڵی 2002). هەرسێ هێرشکارەکە قوتابی قۆناغی ئامادەیی بوون.
[1]
- نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، لە وتووێژێکدا وتوویەتی: کە ئێران لە خۆیەوە یەکجاریش تۆپبارانی سنوورەکانی عێراقی لە هەریمی کوردستان نەکردووە و ئەگەر ماڵێک لە شوێنێکدا کێشە بۆ ماڵەکانی دیکەوە دروست بکات، دەبێت ئەو شوێنە بەجێ بهێڵێت.
[3]
- دوای تۆمارکردنی بە سەدان سکاڵا لەلایەن کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی
هەڵەبجەهەڵەبجە لەسەر ئه و کۆمپانیا و کەسایەتییانەی کە چەکی کیمیاییان بە ڕژێمی لەناوچووی بەعس فرۆشتووە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار دانیشتنی دادگاییکردنی ئه و کۆمپانیایانە لە دادگای بەرایی هەڵەبجە دەستیپێکرد.
[4]
- کۆمەڵەی داکۆکیکار لە زیندانیانی سیاسی باشووری کوردستان و هەڵمەتی نا بۆ لە سێدارەدانی
ڕامین حوسێن پەناهیڕامین حوسێن پەناهی گردبوونەیەکی ناڕەزاییان دژی بڕیاری لە سێدارەدانی ڕامین لە پارکی نالی لە
سلێمانیسلێمانی ڕێکخست.
[5]
- لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، شاندێکی باڵای ئابووری ئه و وڵاتە، ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر.
[4]
- بەهۆی تەقینەوەی کورەی کارگەیەکی ئاسن لە گوندی
کانی شەیتانکانی شەیتان لەسنوری
بازیانبازیان 11 کەس سووتان.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- تەرمی
شەڕڤانشەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی گەل '
یەپەگەیەپەگە'، ئارین حاجی ناسراو بە
ئارین قامیشلۆئارین قامیشلۆ، لە ناوچەی تل کۆچەر لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا شەهیدبوو. بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە
قامیشلۆقامیشلۆ بە خاک سپێردرا.
[2]
- ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون ڕایگەیاند، کە لە چالاکییەکدا دوێنێ شەو، هێزەکانیان سەرچەتەی گروپی چەتەکانی فەیلەقی شام-یان بەناوی محەمەد عەلی لە
عەفرینعەفرین کوشت.
[2]
- سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی لە درێژەی کردەوە دژە مرۆییەکانیان ئاگریان بەردایە چیای هەوار-ی عەفرین.
[2]
- لە گوندی باب لەیموون-ی شەهبا لە کاتی کۆبونەوەی داگیرکەرانی تورکیا وگروپە چەتەکان-ی سەر بە تورکیا تەقینەوە ڕوویدا.هەروەها لە پێش مەجلیسی ئیختەرێن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە دامەزراوە تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا.
[2]