ئیقباڵ مورادی ئەندامی رێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆر کرا
📝 Documents
ئیقباڵ مورادیئیقباڵ مورادی، چالاکی ناسراوی کورد، باوکی بەندکراوی سیاسی کورد مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مرادی ” و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان KMMK لەشاری
پێنجوێنپێنجوێن لە باشوری کوردستان بوە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
تەرمی بێگیانی ئیقباڵ مورادی لە دەوری کاتژمێر 23:30 سێ شەممە لە نزیک چەمی پێنجوێن ناسراوەتەوە. بە پێی شاهێدان تەرمی کاک ئیقباڵ جێگای حەوت فیشەکی پێوە بینراوە.
ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە ” زانیار مورادی” و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە سێدارە بوو کە لە تەمەنی لاویەتیەوە لە شۆڕشی حزبە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو و ژیانی خۆی لەسەر خزمەت بە داهاتی گەلی کورد بەخت کرد.
ئیقباڵ مورادی پێشتەر لە ساڵی 1387 لە نزیک شاری پێنجوێن کرایە ئامانجی کردەوی تیرۆریستی و باش بریندار بون و گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە لە مردن رزگاری بوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرخۆشی و پەژارەی خۆی لەسەر تیرۆر و گیان لەدەستدانی ئەم چالاکە ناسراوەی کورد بۆ بنەماڵە و کۆمەڵگای کوردستان رادەگەیەنێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تیرۆری ئەم ئەندامەی خۆی بە توندی ئیدانە دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە زوترین کات دەست و پەیوەندیەکانی ئەم تاوانە بدۆزێتەوە و لە دادگەیەکی بەرابەردا موحاکمە بکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18-07-201818-07-2018 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!