لە حەوت مانگدا لە باشماخەوە 86 تانکەری سووتەمەنی گەڕێندراونەتەوە ئێران
📊 ئامار و راپرسی
لە حەوت مانگی رابردوودا لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، 86 تانکەر سووتەمەنی (بەنزین و گاز) گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
بەپێی راگەیێندراوی بنکەی تاقیگەی پشکنینی سووتەمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە رۆژی
01-01-201801-01-2018 تاکو 30-6-2018 لەڕێگەی دەروازەکەوە چوار هەزار و 408 تانکەر سووتەمەنی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە تاقیگەکە پشکنینیان بۆ کراوە.
پەپێی راگەیێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لەو ژمارەیە 668 تانکەریان گازبوون، بەڵام 39 تانکەریان نەگونجاو بوون و رێگەنەدراوە بێنە کوردستانەوە. هەروەها 11تانکەر نەوت هەمووی گونجاو بوون.
لەو حەوت مانگەدا سێ هەزار و 729 تانکەر بەنزین لە ئێرانەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوەن، سێ هەزار و 682 تانکەریان گونجاو بوون و 47 تانکەریان بەهۆی نەگونجاوی رێگەنەدراوە بێنە کوردستانەوە.
بەپێی راگەێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، هەموو تانکەرە سووتەمەنییەکان 86 تانکەر بوون و گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
[1]
22-07-201822-07-2018