لە حەوت مانگی ڕابردوودا لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە، 86 تانکەر سووتەمەنی (بەنزین و گاز) گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
بەپێی ڕاگەیێندراوی بنکەی تاقیگەی پشکنینی سووتەمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لە ڕۆژی #01-01-2018# تاکو 30-6-2018 لەڕێگەی دەروازەکەوە چوار هەزار و 408 تانکەر سووتەمەنی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە تاقیگەکە پشکنینیان بۆ کراوە.
پەپێی ڕاگەیێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، لەو ژمارەیە 668 تانکەریان گازبوون، بەڵام 39 تانکەریان نەگونجاو بوون و ڕێگەنەدراوە بێنە کوردستانەوە. هەروەها 11تانکەر نەوت هەمووی گونجاو بوون.
لەو حەوت مانگەدا سێ هەزار و 729 تانکەر بەنزین لە ئێرانەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراوەن، سێ هەزار و 682 تانکەریان گونجاو بوون و 47 تانکەریان بەهۆی نەگونجاوی ڕێگەنەدراوە بێنە کوردستانەوە.
بەپێی ڕاگەێندراوەکەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، هەموو تانکەرە سووتەمەنییەکان 86 تانکەر بوون و گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.[1]
#22-07-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,703
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!