شەهید حەمە ئاخە شانازییەکی گەورە لەلاپەڕەی مێژووی پارتیزانی #گەرمیان#...
ساڵی 1988 شاڵاوی ئەنفالی یەک دەستی پێکرد (حەمە ئاخە) لەگەڵ هاوڕێکانی هەرزوو بڕیاری مانەوەیان دا لەگەرمیان هەرچەندە دوژمن لە هەموولایەکەوە ڕووی کردبووە کوردستان و خەڵکەکەیی و ئاوەدانی لە ناوچەکەدا نەمابوو ئەوان لەگەڵ هاوڕێکانیان سەنگەرەکانیان ئاوەدان کردەوە حەمە ئاخەو هاوڕێکانیان لەهەردەی کاکی بەکاکی گەرمیان بوون بە پارتیزان، هەرچەندە حەمەئاخە خێزانی وئەندامانی بنەماڵەکەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن (خێزانی وکوڕوکچەکەی و سێ برای)ئەنفال کران، بەڵام هیچ کاتێک حەمە ئاخە هەستی بەبێزاری وساردبوونەوە نەدەکرد و بۆ ساتێکیش ئەو چوار ساڵە گەرمیانی بەجێ نەهێشت و بڕیاری مانەوەی دا لەگەڵ هاوڕێکانی، بۆیە بوون بەسومبولی بەرخودان لەگەرمیان.
لەگەرمیانی لانکەی کوردایەتی گەنجێکی خوێن گەرم بەناوی[محمد حسێن سڵێمان] حەمەئاخە ساڵی 1957 لەگوندی(#خێڵی ئاخە#)ی بناری ئاژداخی سەنگاو لە خێزانێکی کورد پەروەر لەدایک بووە ساڵی 1979 دەبێت بە #پێشمەرگە# لەهەرێمی 5ی قەرەداخ پاشان دەبێت بەفەرماندەی کەرتی 5ی تیپی 51ی گەرمیان وساڵی 1991 دەکرێت بەفەرماندەی بەتالیونی 112ی دووز......(24)ساڵ پێش ئێستا لەوەها شەوێکی پایزدا شەوی 06-05-1991 لەگوندی #مەحمود پەریزا# لەناوچەی جەباری شەهید دەبێت ودەگاتە کاروانی نەمران هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهید حەمە ئاخە وسەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو
ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 2,250 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!