بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری #ئامەد#ی باکووری کوردستان زیاتر بووە، ساڵی ڕابردوو لەو کاتەدا 150 هەزار گەشتیار چووبوونە ئامەد، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەکە 40% زیادیکردووە.
بەپێی ئەو داتایانەی دەست ڕووداو کەوتوون، تەنیا لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ 200 هەزار گەشتیار چوونەتە ئامەد، لە ئێستاشەوە شوێنە گەشتیارییەکان و هۆتێلەکان بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلوول گیراون.
پێشبینی دەکرێ ئەمساڵ زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار سەردانی ئامەد بکەن و بچنە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە.
ئەدیپ پاچال سەرۆکی کۆمەڵەی ناساندن و گەشیاریی ئامەد بە ڕووداوی ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەیەی هاتنی گەشتیاران بۆ ئامەد زۆر باشە، هۆکاری بنەڕەتیی زیادبوونی گەشتیارانیش گەڕانەوەی ئارانی و ئاسایشە بۆ ئەو شارە.[1]
#22-07-2018#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,106 ganger