🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 21-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 21-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆21-02-2020
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅21 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 20-02-2020
باکووری کوردستان
- پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- جاوید رەحمان، ریپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئێران ڕایگەیاندووە کە نیوەی زیندانییانی سیاسی کە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی دەسبەسەر کراون، کوردن و لە ماوەی 8 مانگی یەکەمی ساڵی 2019دا زیاتر لە 352 هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کراون.[8]
- پەریسا سەیفی خەڵکی کامی
📅 20-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لافاو لە هەولێر ئاستەنگیی زۆری بۆ هاتوچۆ دروستکرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەریف ڕێبوار عەبدوڵڵا
رۆژی 21-02-2017 لە گوندی زەرگەی خورماتوو بەهۆی مینێکەوە گیانی لەدەستدا.
✌️ عەریف ڕێبوار عەبدوڵڵا
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەریف ڕێبوار عەبدوڵڵا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مەتین جان
سەرۆکی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە - ÎHD) لە خارپێت لە 21ی شوباتی 1993 رفێنرا و کوژرا.
👫 مەتین جان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مەتین جان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 هەژار موکریانی
ژیاننامە
ناوی عەبدولڕەحمانی شەرەفکەندییە و لە 05-04-1921 لەدایکبووە لە شاری مەهاباد خوێندوویەتی و هەڵسوڕاوێکی چالاکی کۆماری دیموکراتی مەهاباد بەسەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد لە 1946-01-22 بووه، پاش رووخانی کۆمار لە ساڵی 1947دا چووەتە سلێمانی و پاشان لەشاری بەغدا نیشتەجێ بووەو بۆ پایزی 1948 بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشی کەتووشی سیل بوو، دەچێتە لوبنان 23-11-1948 تا 13-11-1950 و ساڵی 1950 گەڕاوەتەوە بەغدا، لە هاوینی 1956 تا 1958 لە کوردستانی ژێردەستی سووریادا دەمێنێتەوە. لە مارتی 1963دا چووەتە ریزی شۆڕش
👫 هەژار موکریانی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
هەژار موکریانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,359 | وێنە 57,353 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,843 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,607 |
📝 ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنگرەی مەسەدە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنگرەی مەسەدە
📝 بەڵگەنامەکان

ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) رۆژی 16ی تەمووزی 2018 لە شاری تەبقا بە دروشمی 'بەرەو چارەسەریی سیاسی و بونیاتنانی سوریای دیموکراتیکی نا ناوەندی' بە بەشداریی نزیکەی 300 ئەندام و میوان و نوێنەری هێز، حیزبەکان و دەستە و رێکخستنەکانی خۆبەڕێوەبەری و مەدەنی، قەسەدە، کەسایەتیی نیشتمانیی و ئۆپۆزسیۆنی دەرەوە و ناوەوە، بەڕێوەچوو.
دەیان پەیامی پیرۆزبایی لایەنە کوردی، عەرەبی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان گەیشتنە کۆنگرەکە و خوێندرانەوە. لە هەموو پەیامەکاندا پشتیوانی لە کۆنگرە و تێکۆشانەکەی کرا بۆ ئەم قۆناغە، کە سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان پیایدا تێدەپەڕێت.
لەم قۆناغە راگوزەرەدا پێویستی بە بۆچوونێکی دیموکراتیک و بە رێکخستن کراو و بەرپرسیارێتی هەیە. هەروەها دەبێت مرۆڤ نزیکایەتیی بەرژەوەندیخوازانەی حیزبی قبوڵ نەکات. لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) چەتری خۆبەڕێوەبەری و ئەنجوومەنە مەدەنییەکان و چەتری هێزکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)یە. بەشداران رایانگەیاند، چارەسەریی سیاسی و دیالۆگ رێگای رزگاربوونە لەو قەیرانەی ئێستا.
دوای پێشکەشکردنی وتەی دەستپێکردن، کە لەلایەن هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیکەوە پێشکەشکرا، بەشێک لە میوانەکانیش وتەیان پێشکەشکرد. هەروەها پەیامەکانی پیرۆزبایی خوێندرانەوە. کۆنگرەکە بە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی کار و خەباتی ئەنجوومەنەکە و هەروەها خوێندنەوەی راپۆرتی نووسینگە و لقەکان، خوێندنەوەی پەیڕەو و پڕۆگرامی ئەنجوومەکە و گۆڕانکارییەکانی، درێژەی بە دانیشتنەکەی دا.
هەروەها لە کۆنگرە میکانیزمەکانی ئەنجوومەنەکە گۆڕدران و جەخت لەسەر دۆزە نیشتمانییە بنەڕەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆزەکانی کۆمەڵگە و دۆزەکانی پەیوەندیدار بە مافی پێکهاتەکانەوە کرایەوە.
بەشداران لێکدانەوەیان بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک کرد و بە هەنگاوێک بەرەو چارەسەریی ئاڵۆزییەکانی سوریایان لێکیاندایەوە و رایانگەیاند، پرۆژەی سوریای دیموکراتیک باشترین پرۆژەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێگای ئومێدی پێکهاتەکانی سوریا، لە کورد و عەرەب و سوریانی و ئاسوور و تورکمان و.... هتد و هیواکانیان دەهێنێتەدی.
لە کۆنگرەکەدا چەندین بڕیار دەرکران و گۆڕانکاریش لە هەندێک خاڵی پەیڕەو و پڕۆگرام دا کرا. دیسانەوە جەخت لەسەر درێژەدان بە هێڵی ستراتیژی لەسەر بنەمای میکانیزمەکانی بە دامەزراوەیکردن، خۆمادەکردن، بەهای برایەتیی گەلان لە نێوان هەموو پێکهاتەکان و یەکێتیدا، بۆ گەل چارەنووسساز دەبێت.
بەشداران رایانگەیاند، هەموو رێگایەک دەگرنە بەر بۆ تێکشکاندنی داگیرکەریی تورکیا لە سوریا و هەموو بڕیارەکانی کۆنفرانسی رزگارکردنی عەفرینعەفرین و شەهبا جێبەجێ دەکەن و هەموو هێزە نیشتمانی و ناوچەی و جیهانییەکان دەخەنە کار بۆ گەڕانەوەی گەلی عەفرین.
بەشداران لە کۆتایدا ئەمینە عومەر و ریاز دەرار – یان وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) هەڵبژارد. ئیلهام ئەحمەد بۆ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردرا. هەروەها 41 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران، کە 20 کەسیان ژنن. ئەندامانی دەستە جۆراجۆرەکانی ئەنجوومەنەکەش لە یەکەم دانیشتی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەکەدا هەڵدەبژێردرێن. ئەندامانی ئەنجوومەکە بەڵێنیان دا، کە درێژە بە هێڵی شەهیدانی ئازادی و دیموکراسی دەدەن و بۆ دامەزرادنی سیستمێکی نا ناوەندی و دیموکراتیک لە سوریادا کار دەکەن.
16-07-201816-07-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-07-2018
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬅️ رۆژئاوای کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 17 2018 1:51PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 18 2018 10:47AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 18 2018 10:47AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 423 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنگرەی مەسەدە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-07-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574