🏠 Başlangıç
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
📧Temas
ℹ️Hakkında!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
Daha
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Hakkında!|Kütüphane|📅
🔀 Olayla ilişkili konu
❓ Yardım
📏 Kullanma kılavuzu
🔎 Gelişmiş Arama
➕ Gönderme
🔧 Kısayollar
🏁 Diller
🔑 Hesabım
✚ Yeni başlık
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
Ferhad Şakeli DOZ BASIM-YAYIN
📕 Mem u Zin\'de Kürt Milliyetçiliği
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
Ferhad Shakely
AVESTA BASIN YAYIN
Ondokuzuncu yüzyılın ortalarına kadar şiir, Kürt edebiyatında tartışmasız en gelişmiş edebi türdü. Nesir ise bu tarihten sonra gelişmeye başladı. Ancak ilk ürünler
📕 Modern Kürt Öykü Sanatı
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
Sana Feride diye hitap etmenin benim için ne büyük saadet olduğunu bilsen. Çünkü sen benim hem dert ve elem, hem de emel yoldaşım oldun. Hayatta milli ve vatani gayeleri uğrunda maruz kaldığım felaket
📖 Feride’ye Mektuplar Dr.Nuri Dersimi
👫 Seyit Abdülkadir
Seyit Abdülkadir ya da Seyyit Abdülkadir Efendi (Kürtçe: Seyîd Evdilqadir, Seyîd Evdilqadir Efendî; 1851, Hakkâri, Şemdinan – ö. 27 Mayıs 1925, Bitlis), Şeyh Said İsyanı’ndan (Genç Hâdisesi) sonra ida
👫 Seyit Abdülkadir
📕 Yikilacak Duvarlar
فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکی بە بارمتەگیراوی پێشووی هەدەپە لە زیندانی جۆری ئێف لە کۆجالیی تورکیا زیندانیکراوە. کتێبێکی بە ناوی دیوارەکان دەڕووخێن نووسیوە.[1]
📕 Yikilacak Duvarlar
📄 Esmer
Esmer, kovareke çandî û edebî ya mehane ye.
Ji sala 2005\'a ve bi zimanê tirkî û kurdî li Stenbolê weşana xwe didomîne. Kovar bi mehane derdike. Slogana kovarê Popüler kültür e, ev jî guhertinek ji Ça
📄 Esmer
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
KÜRDOLOJİ
AKADEMİK ÇALIŞMALAR
CİLT: 3
EDİTÖR
Dr. Hasan KARACAN
Editör Notu: Yazıların her tür sorumluluğu yazarlarına aittir.
ISBN: 978-605-9512-03-9
TİYDEM YAYINCILIK
www.tiydem.com
Ekim 201
📕 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇALIŞMALAR CİLT: 3
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
Berlin\'de kadın ve erkeklerin birlikte ibadet ettiği caminin kurucularından Ateş, Almanya\'daki liberal Müslümanların baskı hissettiğini ve çoğunun gelen tehditlerden korktuğunu savundu. Ateş, Diyanet\'
📖 Seyran Ateş: Liberal Müslümanlar korkuyor
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
Mesut yeğen [1]
📕 İngiliz belgelerinde Kürdistan
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
Yalçın Çakmak (Der.), Tuncay Şur (Der.)
“Bir ‘tür’ olarak biyografya, kendi geleceklerini kendi öz iradeleriyle belirleme hakkından mahrum bırakılan ve bu nedenle de kendi zamanlarına ve mekânlarına
📕 Kürt Tarihi ve Siyasetinden Portreler
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Ürün kodu : İmparatorluk Sınır ve Aşiret
Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
Nejat Abdulla
Fransızcadan Çeviren: Mustafa Aslan
Onaltıncı yüzyıldan itibaren Kürdistan Osmanlı-Fars
📕 İmparatorluk Sınır ve Aşiret Kürdistan ve 1843-1932 Türk-Fars Sınır Çatışması
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
Türk devletinin Rojava’ya (Kuzey Suriye) yönelik saldırı-işgal tehditleri ve hazırlıkları devam ediyor. Türk devleti bu yılın başlarında Ocak – Mart aylarında Rojava’nın Afrin bölgesine saldırdı ve iş
📝 Acil Çağrı ve Taleplerimiz
📕 USLU YAZILAR
Mehmet Salih Özalp
📕 USLU YAZILAR
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
Mehmet Salih Özalp
2014
📕 Kurdname; Mehmet Salih Özalp
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
Kod Adı: Quwetlî Hesekê
Adı Soyadı: Musa Ebdilxanim
Ana Adı: Fewziye
Baba Adı: Ebid
Doğum Yeri: Hesekê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Dêrezor / 01-04-2018
✌️ Musa Ebdilxanim (Quwetlî Hesekê)
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
Kod Adı: Moro Hesekê
Adı Soyadı: Xalid El Elî
Ana Adı: Redhe
Baba Adı: Xelef
Doğum Yeri: Şedadê
Şehadet Yeri ve Tarihi: Hesekê / 26-02-2018
✌️ Xalid El Elî (Moro Hesekê)
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
Kod Adı: Sîpan Xelat
Adı Soyadı: Omer Cîlo
Ana Adı: Emîne
Baba Adı: Hisên
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Raco, Qude köyü 27-01-2018
✌️ Omer Cîlo (Sîpan Xelat)
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
Kod Adı: Rizgar Amed
Adı Soyadı: Recep Toprak
Ana Adı: Bircan
Baba Adı: Remzi
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 17-03-2018
✌️ Recep Toprak (Rizgar Amed)
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
Kod Adı: Hemze Întîqam
Adı Soyadı: Salih Elî
Ana Adı: Suad
Baba Adı: Elî
Doğum Yeri: Şam
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
✌️ Salih Elî (Hemze Întîqam)
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
Kod Adı: Ferhad Zagros
Adı Soyadı: Osman Sidqî
Ana Adı: Helîme
Baba Adı: Sidqî
Doğum Yeri: Girêsipî
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn, Bilbilê, Şêxurzê Tepesi / 11-03-2018
✌️ Osman Sidqî (Ferhad Zagros)
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Qolağası Kerem Bey/Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
Fazla lafı dollandırmadan sorduğum soruya “evet” cevabını vermek zorundayım.
Yıllardan beri Kürd ve Kürdistan tarihine ilişkin yazılan kitap, ma
📖 Qolağası Kerem Bey - Kerem Begê Zirk(î)anî sahipsiz mi?
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
Nivîskar: Kemal Burkay
Van gölü çevresi dört mevsim güzeldir hayranlık vericidir. Bu gezilerim sırasında arkadaşlarla Van\'ın ünlü kalesini dolaştık Van Gölü\'nün sodalı suyunda yıkandık. Nemrut\'a çıkt
📕 Anılar Belgeler Cilt 2
📕 Kütüphane
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
📕 Kütüphane
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
📕 Kütüphane
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇;...
✌️ Şehitler
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
📕 Kütüphane
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
📖 کۆمەڵە گەوهەرێک لە دووتوێی کتێبێکدا | Kategori: Kısa tanım | Başlık dili: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Değerlendirme
⭐⭐⭐⭐⭐ En iyi
⭐⭐⭐⭐ Çok iyi
⭐⭐⭐ Orta
⭐⭐ Kötü değil
⭐ Kötü
☰ Daha
⭐ Toplanma listesine ekle
💬 Bu madde hakkında yorum yaz!

✍️ Başlık Değişiklikleri
🏷️ Metadata
RSS

📷 Seçilen öğeyi ile ilgili görüntüler için Google arama!
🔎 Seçili öğe için Google arama!
✍️✍️ Bu başlığı düzenle
| 👁️‍🗨️ | 👂

کۆمەڵە گەوهەرێک لە دووتوێی کتێبێکدا
هۆمەر نۆریاویهۆمەر نۆریاوی
ڕۆژانێکە مخابن لە نێو جیهانی کتێبی کوردییدا بەدەگمەن بەرهەمی شیاوی خوێندنەوەت بەردیدە دەکەوێت. بێسەروبەرییەکی فرەوان بەسەر دونیای چاپ و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردییەوە دەبینرێت و هەمووانیش خۆ لە هەمبەر ئەم پرسە هەستیارەدا لە گێلی دەدەن. ڕۆژانە بە دەیان کتێب و بڵاڤۆک دەکەونە نێو کتێبخانەی کوردییەوە کەچی بەشی فرەیان،تەنێ هەر تۆز دەخۆن و گەردیان لێ دەنیشێت. ڕەنگە نەبوونی خوێنەر یان بە واتایەکی دی، دابەزین و کەمبوونەوەی ژماری خوێنەری ڕاستینە،هۆکاری سەرەکیی ئەم پرسە بێت. بەڵام گەلێک هۆ و هەگەری تر لەم پێوەندییەدا دەور دەبینن کە ئێرە جێی باسکردن لەسەر ئەم پرسە نییە. بۆ منێک کە شەیدای زمان و تۆرە و کولتووری کوردییم و دایمە دووی زانیاریی نوێ و بەرهەمی تازە دەکەوم و ڕۆژانە لێرە و لەوێ بەردەوام خەریکی گەڕانم و گەر هەست بەوە بکەم نووسین و کتێبێک هەڵگری شتی نوێ و تازەیە و زانیاریی زێتر دەخاتە نێو هەگبەکەمەوە، خێرا هەوڵی خوێندنەوە و دەستخستنی دەدەم. کتێبی لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵی نووسەر و ڕۆژنامەوان کامەران سوبحان یەک لە بەرهەمە شیاوەکان لەم ئاشوفتەبازاڕەدا بۆ خوێندنەوە دێتە ئەژمار کە گەلێک زانیاریی سوودمەند لەسەر زۆر سیمای هەرە گەشی نێو ڕووبەری چاندیی کوردان دەخاتە وەردەست خوێنەر. بە خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە، مرۆ پتر هەست بە مەزنیی ئەو نووسەر و...کوردانە دەکات کە لەم کتێبەدا جارێکی تر و لە ڕوانگەیەکی دیکەوە بە خوێنەر دەناسێندرێن.
نووسەر بە زمانێکی سادە و ساکار و پاقژی ئەدەبیی دەمانباتەوە تا نێو گوڵجاڕ و بەردەم دەربەندە خەیاڵاوییەکانی نێو جیهانی ژنە مێژوونووس و شاعیری سەوداسەر مەستوورە ئەردەڵان و لە گۆشە نیگایەکی تازەوە دەڕوانێتە بلیمەتیی ئەم خانمە بوێر و خامەڕەنگینە؛ پاشان بۆ غوربەتی نێو خەڵوەتگەکانی تەریقەت لای مەولانا خالید شارەزوورشارەزووری پەلکێشمان دەکات، لەوێوە دەمانبات هەتا بەردەم ناخە ئاشقەکەی هۆزان و شاعیری کوشتە و شەیدای نیشتمان، لای بەختیار زێوەر،دواتر ڕوخساری گەشی هزرێکی نوێخوازی نێو شێعری هاوچەرخی کوردییمان دەخاتەوە پێش چاو، هەر دوابەدوای ئەمەیش بە ڕوانگەیەکی نوێوە سەر دەکات بە حوجرەی غوربەتی لای حاجی قادری کۆییدا، پەی بە ڕەهەندێکی تری ناخە تژیی ئەڤینەکەی وەلی دێوانە دەبات و ئەوینە قووڵەکەی ئەم مرۆ سەوداسەرەمان بۆ دەردەخات، خودی ئەحمەد موختار بەگی جافمان بۆ دەگەڕێنێتەوە، جەمیل سائیب هەر بۆ خۆی چیرۆکی لە خەومامان بۆ دەگێڕێتەوە، بۆنی غەزەل ڕاست دەمانبات تا بەر دەرکەی تایەر بەگی جاف، لەوێشەوە بۆ نێو کەشکۆڵە غەریب کەوتووەکانی لای مەحموود پاشای جاف. گەشتەکەی کامەران سوبحان ئەمجارە دوور دوور دەڕوات تا دەگاتە بەردەم خودی دڵەی ئەرەبی شەمۆ و بەرامەی کوردانی کوردستانی سۆرمان بە ناخدا دەپژێنێت، دیسانەوە مەمی ئالانی عەبدولڕەحیم ڕەحمی هەکاریهەکاری بە دڵ ئاشنا دەکاتەوە. مەلایەک پڕ پڕ بە ڕووناکایی و لێوانلێو لە هەست و نەستی بێگەردی کوردایەتی لامان دەکاتە میوان و مەلای گەورە هەر خۆی بە زمانە لێوڕێژ لە گەوهەرەکەی بۆمان دەئاخفێت، دەگەڕێتەوە سلێمانیسلێمانی و خەمساردیی ئێمە لە هەمبەر سیما تیشکاوییەکەی نەجمەدین مەلا دەخاتە بەردیدە. ئەم گەڕانە هەر وا درێژەی دەبێت و ڕوو لە مەریوانمەریوان و زمانە پاراوەکەی کاکە حەمەی ناری دەنێت، چلچرای زمانمان پێ دەناسێنێتەوە و دەڵێت، هێشتا نیشتمان لە نێو توێشەبەرە هەزارڕەنگەکەی تۆفیق وەهبیدا بۆنی گوڵاوی زمانی کوردی لێوە دێت. لێرە بە دواوە شاگوڵی نێو دیوەخانی مێژووی کوردمان دێنێتەوە لا و بە خوێنەر دەڵێت، پەیڤی ڕاست لەسەر مێژووت پێویستە هەر لە ئەمین زەکی بەگەوە ببیستیت، هەمدیس دەمانباتەوە بۆ ئەو سەردەمانەی کە مەلای وەک مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس ئاوپڕژێنی دڵانی دەکرد، شێخ محەممەد خاڵ هەر خۆی ناڵەی دەروونی گشت کوردان بوو، مەلیک مەحموود خۆی و دڵەکەی، کوردستانی دەگوێزتەوە بۆ هەر هەموو ناخێکی گەلپەروەر، عەبدوڵڵا جەوهەر خۆی تەنێ مژولی نووسینی قامووسێک بە فرمێسکی چاوەکەی بوو، فایەق بێکەسلە نێو غوربەتی ناخدا وانەی نیشتمانی بۆ ئەو دڵەی دەگوێزتەوە کە دواتر بوو بە شاعیرێک بۆ هەر هەمیشەی دیرۆکی تۆرەی کوردی یانێ شێرکۆ بێکەس، دوا مەنزڵی ئەم گەشتە خەیاڵاوییە، ڕێک ڕێنمونمان دەکات هەتا بەردەم ماڵەکەی هەمیشە بەخەم تەنراوی پاشای بلوێر لای کورد و خودی قالە مەڕە. کۆتایی ئەم گەشتە پێمان دەڵێت، وەرن با لە هزر و ئەندێشەی قووڵی ئەنتوان چیخۆف، ئەلبێر کامۆ و میخائیل بۆلگاکۆفی نووسەری ناسراوی ڕووسیایی بەشی دڵ هەڵبگرین. ئەم هەموو گەوهەرە لە دووتوێی کتێبێکدا خۆ دەبیننەوە کە ناوی لە خەیاڵەوە.. بۆ خۆڵی لەسەرە، بۆیە بەڕاستیی شیاوی خوێندنەوەیە.
نووسەر،توخمی خەیاڵ و گێڕانەوە بە زمانێکی پاکژ بۆ نەخشاندنی بەرهەمەکەی دەکار دێنێت و خۆی و پێنووسەکەی بە شاباڵی خەیاڵ دەسپێرێت و لە ڕێی خوێندنەوەیەکی ورد و ژیرانەوە بۆ هەر کامە لەو شائەستێرانەی نێو کتێبەکەی،دیوێکی دی سیما و ڕوخساری ئەو کەسایەتییە ناودارانەی کوردمان لا ئاشکرا دەکات.
لە ڕۆژگارێکدا هەمە جۆرە پەتایەک ڕووی لە کوردانە و ناحەزان بە هەمە جۆرە چەکێکی ژەنگن، بەرەنگاری کورد و دەسکەوتەکانی دەبنەوە، گەڕانەوە بۆ ئامێزی ئەو ناسک خەیاڵانەی لە تاریک و نووتەکترین سەردەم و چاخ و خولدا ڕۆشنایی بۆ کوردان بوونە،هیوا دەخاتە دڵی مرۆی هیوابڕاوی ئەم ڕۆژانەی کۆمەڵگەی کوردییەوە. ئەم ئەرکە گرینگەیش لە ڕێی خامەیەکی پەرۆشەوە جێبەجێ کراوە. ئەمە ڕاستییەکی تاڵی لای ئێمەی کوردە کە خاوەنی بیرگەیەکی فەرامۆشکارین و زۆر زوو شتەکان لە بیر دەکەین. ئەگینا هەر ئەم نەتەوە بندەست بەڵام سەربەرزە ئەوەندە مرۆی مەزن و بەژن بڵندی تێدایە کە دەتوانین بۆ هەر هەمیشەی مێژوو، شانازییان پێکەوە بکەین. لەم نێوانەدا قوتارکردنی ئەم سیما هەرە گەشانە لە خانەی فەرامۆشی، ئەرکی گشت مرۆیەکی ژیر و وریای کوردە و پێویستە کۆمەڵەی ڕووناکبیریی کورد ئیش لەسەر ئەم ڕەهەندە بکات. ڕۆژاوایی و فارس و عەرەب و تورکەکان تا دێت پتر دەگەڕێنەوە سەر ئوستوورە و سیما درەوشاوەکانیان و ئەم ئەرکە،ئەم جیل بۆ ئەو جیل و نەوەی دەگوێزێتەوە و ناهێڵن تەمی زەمەن بنیشێتە سەر مێژوو و کولتوورەکەیان. کەچی بە سەد داخەوە ئەم نەریتە زۆر کەم لای ئێمەی کورد بەهەند وەردەگیردرێت. یەک لە هەوڵە هەرە شیاو و دڵخۆشکەرەکان لەم پێوەندییەدا ڕووی لە کتێبەکەی کامەران سوبحانە کە بە ناونیشانێکی هەستبزوێن و باڵکێشەوە (لە خەیاڵەوە بۆ خۆڵ)،جارێکی تر دەمانباتەوە بۆ لای نێرگزەجاڕەکانی کوردستان و ئۆخژنێک بە دڵ و گیانمان دەبەخشێت.
گەشت و گێڵ و گەڕانی زۆر،خوێندنەوەی بەردەوام و پاشخانی هزریی دەوڵەمەند،چەند تایبەتمەندیی لای کامەران سوبحان دێنە ئەژمار و دەبنە یارمەتیدەر و پاڵپشتی نووسەر بۆ ئافراندنی ئەم بەرهەمە زەنگینە. نووسەر بە پەنابردنە بەر هەست و نەست و ئاسۆی فرەوانی خەیاڵی خۆ،ئەوەندەی تر ئەم سیما پرشنگدارانەی نێو مێژوو، تۆرە و ئەدەبی کوردییمان لا خۆشەویستتر دەکات.
ئەم هەوڵە جێی دەستخۆشیی فرەوانە و ئەو مژدەیەشمان پێ دەدات کە هێشتاکە ڕۆڵەی وشیار و خەمخۆر لە نێو کورددا کەم نین. لێ، سەرباری دەیان ڕووپەڕی زێڕین، لە هەندێک شوێندا کتێبەکە کەموکووڕیی پێوە دیارە و هەڵە و پەڵەی تێدەکەوێت کە بڕێکیان هەڵەی پیتچنیی و تایپن. زۆر خێرا هەر لە دەستپێکی کتێبەکەوە تا کۆتایی، ئیشارەتێک دەدەینە خاڵە هەرە زەقەکان.
لە بابەتەکەی سەر مەستوورە ئەردەڵان لە لاپەڕەی 15ەوە تا 37 بەردەوام بە مەستوورەی ئەردەڵانی هاتووە کە پێویستە نووسەر ڕەچاوی ئەم خاڵە بکات کە ئەردەڵانناوی ماڵبات و هۆزێکی ناسراوی کوردە و ئێستایش بە سەدان کەست پێ شک دێت کە دەچنەوە سەر هەمان ماڵبات و بە ئەردەڵان ناودێرن نەک ئەردەڵانی.
لاپەڕەی 19،ماه شەرەف دروستە نەک ماه شەرەف، ڕێنووسی دروستی وشەی مەعریفەت بەم چەشنەیە کە هاتووە نەک موعەرەفت.
لاپەڕەی 20،نیودەهلی یان دەهلی نوێ دروستە نەک نیودەلهی.هەمان ڕووپەڕ مێژوو، دروستە نەک مێژوویی. لاپەڕەی 21، شێعرەکەی مەستوورە، وشەی نێشی بە نێژی هاتووە، هەروەها ئەگریجە بە ئەگریچە هاتووە کە دروستەکەی هەمان ئەگریجەیە.
لاپەڕەی 22 هەر درێژەی شێعرەکە، بفەرموو دروستە نەک بمفەرموو. لاپەڕەکانی 31 و 32 لەم کتێبەدا پاتە دەبنەوە. لاپەڕەی 47،کۆتا بەیتەکانی شێعرەکەی سالم هەڵەیەکی تێ کەوتووە کە دروستەکەی بەم چەشنە دەبێت:
خالدا گر نیستی دیوانە و صحرانورد
نەک ئەوەی نووسەر :خالدا گر نیستی دیوانە و سەحرا و نورد، کە هەم ڕێنووسە فارسییەکەی هەڵەیە و هەمیش لاسەنگی دەخاتە نێو شێعرەکەوە.
لاپەڕەی 46 شێعرەکەی سالم، وشەی جانی بە جایی هاتووە.
لاپەڕەی 48، شێعرەکەی مەحوی، بەیتی دووەم، ڕێنووسی وشەی حەسرەتبە حەسەرتهاتووە کە دیارە هەڵەیە.
لاپەڕەی 62، شێعرەکەی سالم، لە لایێ دروستە کە بە لە لاییهاتووە.
لاپەڕەی 80، ڕاستیت گەرەکە هونەرمەند سەید ئەسکەر(سەیەسکەر)ی کوردستانی هەر بەم ناوە پتر دەناسرێتەوە و مخابن دوای شۆڕشی گەلانی ئێران چونکە بازرگانی بەسەر زۆر شتەوە دەکرێت، ئەمیش بە هەمان دەرد چووە. ئێستایش لەسەر کێلەکەی هەر بە هەمان سەیەسکەر هاتووە و لای جەماوەریش بە هەمان ناو دەناسرێتەوە و پێویستە جیاوازیی لە نێوان نووسینی فارسیی و کوردییدا دابنرێت و ئێمەی کورد ڕەچاوی پرسی فۆنۆلۆژی لای زمانی خۆمان بکەین و بە هەمان ڕێچکەکەی فارس و تورک و عەرەبدا لە هەمبەر کورد نەچین. بۆ ڕاستیی پرسەکە نووسەر دەتوانێت نووسینێکی هونەرمەند ناسر ڕەزازی لەسەر ئەم هونەرمەندە بخوێنیتەوە و بە دیدێکی دیکەوە ئاوڕ لە پرسەکە بداتەوە.
لاپەڕەی 110، دڵ هەر نیشانەی تیرئەندازییە، رێی،هەرەکە کەوتووە.
لاپەڕەی 163، شێعرەکەی مەولەویی تاوگۆزی، چەند هەڵەی تێدایە:
جە دووریت دەروون مەوج دەریای هوون
مدۆ وە چەمدا، بەڵام چێش کەروون
پاتەختی مەحموود کە بە پایەختی... هاتووە.
لاپەڕەی 164، شێعرەکەی شێخ ڕەزا ڕێنووسەکەی هەڵەیە.
بە محمود مرا روی نیاز است
کە صد شاە محمودش ایاز است
بە کیخسرو نژادی می کنم ناز
کە بە کیخسروانش کبر و ناز است
لاپەڕەی 168 ڕۆژنامەی ڕێیا تەزە یان ڕێیا تازە دروستە کە بە ڕیا تازە هاتووە.
لاپەڕەی 194، شێعرەکەی مەلای گەورە،بەیتی دووەم، ڕێنووسی بە قوڕیدا بردن دروستە.
لاپەڕەی 214، شێعرەکەی ناری، چ بیمێ بۆ گرۆهی موئمینانە
دروستە کە بە چە بیمێ... هاتووە.
لاپەڕەی 280، دێڕی 6، پیتی یلە وشەی سەیری کەوتووە.
لاپەڕەی 300، دوابەشی شێعرەکە،وشەی گەڕەکی دروستە کە بە گەڕکی هاتووە.
پێش ئەوەی بچمە سەر هەڵەی نێو لاپەڕەی 309، بە پێویستی دەزانم ڕوونکردنەوەیەک بدەم و خوێنەری کورد بەرانبەر بەم پرسە کە لەمێژە بەداخەوە هەر بە هەڵە دەڕوات، ئاگادار بکەمەوە.
دەمێکە چەندین هونەرمەندی وەک عەزیز شارۆخ و ئیسماعیل سابوور بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن کە کاکە ناوی سییانی و شۆرەتی ئێمە شارۆخ و سابوورە نەک شارۆخی و سابووریکەچی مخابن هەڵەکە هەر لە خودی نووسەر و هونەرمەندانەوە سەرچاوە دەگرێت و میدیای نەخوێندەواریش بە نێو جەماوەردا بڵاوی دەکاتەوە و قسەکە دەکەوێتە سەر زاران و خودی هونەرمەندیش ئەوەندە ڕاستی دەکاتەوە بەڵام دیسانەوە هەر بە هەڵە دەڕوات و ئیدی کۆڵ دەدات و تەواو شەکەت و ماندوو دەبێت و ئەم هەڵەیە دەبێتە مێژوو. ئەم پرسە ئەمدیو و ئەودیوی ناوێت و نابێت خودی ئێمەیش وەک ناحەزانی کورد بکەوینە شێواندن و خوار و خێچکردنی ناوی کەسان و شوێنەوارەکان. هەر لە خودی باشوور، دەیان ماڵبات و کەسایەتی کورد هەنە کە ناودارن و بە هەمان شێوەیش لای جەماوەر ناسراون و ئیدی خەڵک ئەملاولا بە ناوەکەیان ناکات.(شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ڕەفیق حیلمی،کامەران موکری،ڕەسووڵ گەردی، حەسیب قەرەداخی،موفتی پێنجوێنپێنجوێنی،حەسەن کوێستانی، مەلا مستەفا بارزانی،د.کوردستان موکریانی، نووری تاڵەبانی، قوباد جەلی زادە و...). بۆیە پێویستە نووسەری کورد بە وردی ڕەچاوی ئەم خاڵە بکات و دووی زۆرینەی هەڵە نەکەوێت و پێش نووسین، لە ڕاست و دروستیی ئەوەی دەینووسێت، ئاگادار ببێتەوە.
هەروەها گەرەک ئاماژەیەکیش بەم خاڵە بدەم کە لە بڕێک شوێن لە نێو ئەم کتێبەدا دوو وشەی سەربەخۆ و تەواو جیاواز،پێکەوە نووساون کە بۆ ڕەچاوی پرسی خاڵبەندیی و ڕێنووسی دروستی زمانی کوردی و تێگەییشتنی باشتری خوێنەر،پێویستە نیوە مەودایەک بکەوێتە نێوانیان.
یەکێکی دی لەو خاڵانەی کە پاش خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بەپێزە زەینی منی بە خۆوە مژول و سەرقاڵ کرد،ئەوەیە لە پەنا ئەم گەوهەرە درەوشاوانەدا جێی چەندین ڕوخساری نازەنینی وەک ئەمین باڵدار، دڵدار و... لە نێو کتێبەکەدا بەتاڵە و وەک پێشنیازێک بۆ نووسەر بۆ درێژەدان بەم پرۆژەیە، دەتوانێت هەم ڕووبەری بەرهەمەکەی فرەوانتر و بەرینتر بکات و هەمیش خزمەتێک بە سامانی چاندیی نەتەوەکەی بکات و لەم ڕێگەشەوە ئاشتبوونەوەیەک لە نێوان کتێب و خوێنەردا چێ بکات.
شیاوی ئاماژەپێدانە کتێبی لە خەیاڵەوە..بۆ خۆڵی کامەران سوبحان،ساڵی 2018 لە چاپخانەی کارۆ لە سلێمانی،لە چاپ دراوە و لە نێو خودی کتێبەکەیشدا هاتووە کە داهاتی ئەم کتێبە دەبەخشرێتە تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە کوردستان.
ئومێدە نووسەر بۆ چاپەکانی دادێی ئەم بەرهەمە ڕەنگینە، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکات و لەوەیش دڵنیا ببێتەوە کە مەبەستی نووسەری ئەم دێڕانە،تەنێ خزمەت بەم بەرهەمە زەنگینە بووە و بەس. لە کۆتاییدا دیسانەوە ڕێز لە هزر و قەڵەمی بەڕێز کامەران سوبحان دەنێم و پێی دەڵێم، خامە و پێنووست هەردەم بەری بەپێزی ئەوتۆ بگرێت.
سەرنجێک: ئەم نووسینە لە ژمارەی 34ی دوو حەوتەنامەی لووتکە،لاپەڕەی 8دا چاپ و بڵاو بووەتەوە. جێی ئاماژەپێدانە بڵاڤۆکی لووتکە،دوو حەوتەنامەیەکی فارسیی-کوردییە و لە لایەن ژمارەیەک ڕۆژنامەوانی سەربەخۆوە لە شاری سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و تا هەنووکە 34 ژمارەی لێ دەرچووە.[1]

⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🖇 Bağlantılı öğeleri: 2
👫 Kişiler
1.👁️هۆمەر نۆریاوی
📅 Tarih ve olay
1.👁️12-07-2018
📂[ Daha...]

⁉️ Başlık özelikleri
🏷️ Kategori: 📖 Kısa tanım
📅 Publication date: 12-07-2018
📄 Belge Türü: ⊶ Orijinal dili
📙 Kitap: 🔣 genel

⁉️ Technical Metadata
©️ Bu öğenin telif hakkı öğenin sahibi tarafından Kurdipedia verilen edildi!
✨ Ürün Kalitesi: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Kötü👎
✖️
 40%-49%
Kötü
✖️
 50%-59%
Kötü değil
✔️
 60%-69%
Orta
✔️
 70%-79%
Çok iyi
✔️
 80%-89%
Çok iyi👍
✔️
 90%-99%
En iyi👏
99%
✔️
Bu başlık Hawrê Baxewan tarafından Jul 13 2018 11:47AM tarihinde kaydedildi
👌 Bu makale tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır (Manu Berzincî) tarafından Jul 14 2018 10:25AM
✍️ Bu başlık en son Manu Berzincî tarafından Jul 14 2018 10:25AM tarihinde Düzenlendi
☁️ Başlık Adresi
🔗
🔗
👁 Bu başlık 1,953 defa görüntülendi

📚 Attached files - Version
Tür Version 💾📖🕒📅 👫 Editör Adı
📷 Resim tipi 1.0.178 KB Jul 13 2018 11:49AMHawrê Baxewan
📚 Kütüphane
  📖 EHMEDÊ XANÎ; KISA VE Ö...
  📖 KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
  📖 KÜRDOLOJİ AKADEMİK ÇAL...
  📖 İngiliz belgelerinde K...
  📖 Daha...


📅 Kronoloji
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021


💳 Bizi destekleyin
👫 Kurdipedia Ekibi
💬 Yorumlar
⭐ Kullanıcı koleksiyon
📊 Istatistik Başlık Sayısı 380,994
Resim 61,801
Kitap PDF 11,665
İlgili Dosyalar 49,133
📼 Video 182
🗄 Kaynaklar 15,920
📌 Actual
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
William Aegleton JR
Turkçesi: M. Emin Bozarslan
İkinci baskı 1989
Köln-F. Almanya
Mehabad Kürt Cumhuriyeti 1946
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Rizgarîxwazen Neteweyî yen Kurdistane
Kürdistan Ulusal Kurtuluşçulan
1993
RNK - KUK IV. Kongre Belgeleri
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
HDP
5th March 2018
Bi̇r Vahşeti̇n Anatomi̇si̇; Geni̇şleti̇lmi̇ş Ve Güncellenmi̇ş Ci̇zre Ablukasi Raporu
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
Kod Adı: Egîd Cotkar
Adı Soyadı: Heyder Elî
Ana Adı: Rehîme
Baba Adı: Ednan
Doğum Yeri: Efrîn
Şehadet Yeri ve Tarihi: Efrîn / 25-03-2018
Heyder Elî (Egîd Cotkar)
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ
Prof. Dr. Abdullah Kıran
Behroz Şucaii
Prof. Dr. Osman Ali
Mehmet Bayrak
Dr. Ari Badinani
Seîd Veroj
Mamend Roje
Ziryan Rojhelati
2020
KERKÜK’ÜN KİMLİĞİ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Sayfa oluşturma süresi: 0,359 saniye!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574