لەشەش مانگدا 22 ئافرەت کوژراون
📊 Anket ve istatistik
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان، تەنها لە 5 مانگی ڕابردوودا 22 ئافرەت کوژراون و 41 ئافرەتیش خۆیان سوتاندووە.
بەپێی ئامارەکە کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، لە 5 مانگی یەکەمی 2018دا 22 ئافرەت کوژراون و ئەمەش بەراورد بە 5 مانگی یەکەمی پارساڵ 3 حاڵەت زیادیکردووە، هەر بەپێی ئامارەکان لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 41 ئافرەت خۆیان سوتاندووه و زیاتر لە 26 ئافرەتیش کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەر لە ئامارەکەدا هاتووە لە 5 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 1950 سکاڵای توتدوتیژی ئافرەتان تۆمارکراوە، پارساڵیش زیاتر لە 9933 سکاڵا تۆمارکراون، له و رێژەیەش زیاتر لە 216 دۆسیە یەکلاکراونەتەوە، 5 هەزار دۆسیەش داخراون و 2 هەزار دۆسیەش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی، بوونی چەک و دیاردەی چەکداری هۆکاری سەرەکی بووە لە ئەنجامدانی تاوانەکان و هەروەها هۆکاری ئابووری و کۆمەڵایەتی دوو هۆکاری دیکەی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتنن.
کوردە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی توندوتیژی ئافرەتانیش لە
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ دواڕۆژ، ئاماژەبەوەدەکات، تەواوی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کوردستان بە ئاشتی کۆمەڵایەتی کەمتەرخەم بوون لە ئاست هەڵکشانی ڕووداوەکانی کوشتن و توندوتیژی خێزانی بەگشتی.
وتیشی لاوازی دامەزراوە یاسایییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران هۆکارێکی سەرەکی بووە لە تەشەنەسەندنی دیاردەی کوشتن لەگەڵ هەبوونی چەک لە دەستی خەڵکدا کە ڕەواجی زیاتری بە کوشتن داوە لە کاتی ڕوودانی کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانیدا.
[1]
12-07-201812-07-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!