پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,255
وێنە 105,187
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
هێمن لە زاری هەژارەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی2
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێمن لە زاری هەژار ەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا

هێمن لە زاری هەژار ەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
هێمن
لە زاری
هەژارەوە
لە پەڕتووکی
چێشتی مجێور دا

ئامادەکردنی/ #زریان سەرچناری#
2017


(باسی منداڵی) لە خانەقا لەگەڵ هاوتەمەنێکی خۆمدا بوومە ئاشنا، ناوی حەمەدەمینی شێخولئیسلام و پوورزای منداڵە شێخەکان بوو. ئەویش دەبوایە بۆ بەرەکەت دەرس لای مامۆستا مەلا سەعید بخوێنێ و لە ماڵی شێخ بژی، نازانم ئەو زیرەکتربوو یا من؟ بەڵام ئەوەندە دەزانم لە دەبەنگی و هیچ فێرنەبووندا، درۆزنیش فەرقی نەدەکردین. هەردووکمان وەک یەک دارکاری دەکراین و بەقەد یەک بەر جنێو دەدراین.
تەنیا فەرقێکمان کە هەبوو، ئەو بۆ نەگبەتی شیعری دەگوت و خۆی لە من بە هونەرمەندتر دەزانی. بەڵام شیعری چۆن؟ یاخوا بە نسیبی دوژمنانت نەبێ!
من لە بەغیلیا گاڵتەم بە شیعرەکانی دەکرد. ئاخری هەر وازی نەهێنا و لە دواڕۆژدا بوو بە شاعیرێکی هەرەبەرز و بە ناوی هێمن ناوبانگی دەرکرد.
کاری هەرەگرنگمان ڕاوە دووپشک، دزی باغان، مریشک دزین لە ماڵی شێخان و هەزار بەدفەڕی و کاری نالەباری دیکە بوو.
(سەرەتای بوون بەشاعیر) بەرە- بەری زستان بوو، چووبوومە شار و سەرم لە کۆبوونەوەی برادەرانی حیزبی دا. تێگەیشتم کە کاک هێمن هێندێک سروود و شیعری بۆ نووسیون. چەند شیعرێکی شاعیرانی ئێڕاقیشیان پەیدا کردبوو، گوتیان زۆرمان نیاز بە شاعیر هەیە کە لە ئینتشاراتی خۆماندا بەرهەمیان شاندەین و زۆر گرنگە، من هیچ دەنگم نەکرد، کە هاتمە دێ، بیری خۆم هەڵگووشی و توانیم قەسیدەی عەقڵ و بەخت درووسکەم، بەڵام زۆر دڵ کرمێ بووم کە ئاخۆ بە کار دێت یان نا؟
(لە پاش تەرک کردنی قومار) دوای چەند ساڵێک کە هێمن ژنی دێنا و من برازاوا بووم، شە و لێفە بۆ میوانان کە یەکجار زۆر بوون و حیسابی ئەو هەموانە نەکرابوو، زۆر کەم بوو. بابی هێمن گوتی: بە و شەوە چارەی نوێن چۆن بکەین. گوتم: ئیجازە بدە من دەیکەم، تۆ بچۆرەوە ماڵ. پەڕی قومارم هێناو خەڵکم بە قومارەوە سەرگەرم کرد، تا بەیانی کەس لێفەی نەویست و نەنووست. خۆم شتێکم دۆڕاندبوو، بەڵام نە زۆر. جگە لە و جارە، تازە هەرگیز دەستم بۆ پەڕی قومار نەبردەوە و لە و بەڵا گەورەیە خۆم ڕزگار کرد.
(باسی ڕوسیا) لامان وابوو هەر ئەوان ئازادمان دەکەن و دەمانکەنە دەوڵەت. جا ئەوەندی لە توانادا بوو، بە پەخشان و شیعر بە ڕووس و باڵشەویکیمان هەڵدەگوت، بەزم بەزمی من و هێمن بوو کە سەروبنی قسەمان سڵاوەت لە دیداری ستالین و دوعای بەخێر بۆ سەرکەوتنی ڕووسان بوو.
(بون بە شاعیری میللی)بۆ جاری دووهەم قازی دەگەڵ چەند کەسێکدا چوونە باکۆ، لێیان پرسیبوو: چۆنە شاعیرەکانتان دەگەڵ خۆت نەهێناوە؟ ئێمە زۆرمان ڕێزی شاعیران لەبەرە، ئەمەش زۆر بووە مایەی دڵخۆشی من و هێمن و قازیش نازناوی (شاعیری) میللی لە هەردوکمان نا.
-جا با لێرە وچانێک بدەین و چەند کورتەباسێک بکەینە شەوچەرە:
لەسەرەتای کۆمەڵەوە تا بڕانەوەی، هێمن و من بە ناوی دوو شاعیری میللی، گوێ بە گوێوە و زۆر برایانە و هەمیشە پێکەوە شاعیری هەموو مناسەباتی خۆش بووین، لە کوێ جێژنی نیشتمانی گیرابا یاد و بیرەوەری پیرۆز کرابا، ئێمە دەبوو شیعر ئامادەکەین و بیخوێنینەوە. لە مناسەبەتی هەوەڵ ئاڵا هەڵکردنی جمهورییەت لە سابڵاغ، لە ئاڵا بردنە بۆکان و زۆر جێگەی تر، وێڕای شاعیرانی تر شیعرمان دەخوێندەوە، پێکەوە دەژیاین و لە برا لێک نزیک تر بووین.
(بە ئەمەکی هێمن بۆ هەژار) تەنیا برایەک کە لە بیری نەچووبووم کاک هێمن بوو، لە جەنگی سەرباز و عەشایر ڕۆژانە لە ناو شاردا ماڵ و منداڵەکەمی بردبووە گوندی شیلاناوێَ و لە خەتەر پاراستبوونی، کە دوی ئێمە ئاغایانی کوردیان بردبوونە تاران شا پرسیبووی: ئەو هەژارەکە چی لێهات؟ حاجی بایزاغا گوتبووی: قوربان ئێمە کوشتمان...
دوای هەڵاتنەکەم لە بۆکان، عەوڵاغای مەحموودئاغا جنێوی بە کوێخاکەی دابوو کە: دڵی پێنج قڕانی فیشەکێکتان نەهات هەژار بکوژن...

-چاوم بە مەدینە گولگوون کەوت کە لە تەورێز کیژۆڵەیەکی جوانکەڵە و شاعیر بوو، من و هێمن دەمانناسی، بووبووە ڕەشکێکی زۆر دزێوی کنجاوی.

(باسی ڕوسیا) ئێستاش ستالین هەر بە بێ خەبەری ماوە تا مردووە، ئای بە کلکی خێویەوە! وا دیارە من و مام هێمن کەری تەواو بووین: نە ستالین زانیویە چییە حاڵمان و نە فەرموویەتی: پەمان پرسیسکی، کوردسکی خەرەشۆ فارس خراپە و کورد باشە! ئێمە لە عیشقا سووتاوین و مەعشووقە ئاگای لە مەحموودی بێ زەواد نەبووە...

(باسی یەکبینینەوە دوای دابڕان) بەهاری 1968 بوو، خەبەریان دامێ کە هێمن و چەند کەسێک لە لای قەڵادزەوە هاتوون و ئێستە لە تەرەفی ماوەتن، هەر خەبەرم دەپرسی و دەستم پێ ڕانەدەگەیشتن، گوتیان هاتوونە ناودەشت و بەرەو وەسان چوون. دەگەڵ پێشمەرگەیەکدا کەوتمە پێوشوێن، لە گوندی وەسان لە ماڵە سەیدی خزمم پرسی، گوتیان چەند لاوێک و سەیدێکی ئیختیاری زۆرپیر شە و میوانمان بوون و چوونە دۆڵی باڵەیبان.
لە گوندی قەڵاتێ توشیان بووم، ئای لە و خۆشییە! لە پاش بیست و سێ ساڵ دووری، مام هێمنم دیتەوە. بەڵام سەید ڕاستی دەکرد بووبووە ئیختیار.
جاوەرە چەنە لێدە و باسی دەردی دووری بۆ یەکتر هەڵڕێژە و شوکری خوابکە کە سەرمان گەیشتەوە یەک، سبەی ئەو ڕۆژە بزنێکم کڕی و ئەو دوو جەمەی ترمان پێ ڕابوارد، دیاربوو هاوەڵەکانی کە حاجی شێخ عەوڵای کولیجە و خالیدی شێخ ڕەحیمن، دەڵە-دەڵیانە بڕۆنەوە، قەرارمان دا کە ئەگەر ئەوان ڕۆیشتنە یەکتر بگرینەوە و پێکەوە بژین، زۆری نەبرد کە هێمن هاتە شیناوێ و لە ژورەکەمدا تەختێکی دانا و بووینەوە هاودەمی هەمیشەیی.

(باسی شاعیریەتی هێمن) من هێمنم پێ لە هەموو شاعیرانی کورد شاعیرترە، بە و شەرتەی بۆ خۆی شیعری نەخوێنێتەوە! شیعرێکی بۆ خوێندمەوە لە سەر شۆڕشی نووسیبوو، لای وا بوو باش نییە، لێم وەرگرت و لەسەر ڕادیۆ خوێندمەوە، زۆریان پەسەند کردبوو، تەنانەت خۆی دەیگوت تا تۆ نەتخوێندبۆوە نەمدەزانی هێندە شیعری چاکە! کە خەبەری هاتنی هێمنم بە مەلامستەفادا، زۆری پێ خۆش بوو، ڕایسپاردم تا مومکینە خزمەتی بکرێ و دڵی ڕابگرن.
ژورەکەمان سەرەڕای تەنگی و تاریکی، ئەوەندەی مشک هەبوو شەوانە خەومان لێ حەرام بوو، بە کۆمەڵ مشک ڕمبازییان تێدا دەکرد، شەوانە لە پاش کاریش چرازەنبووریمان نەدەکوژانەوە کە مشک بە ڕووناکی کەمتر دێنەدەر، بەڵام خرمە و ڕمبەی مشک دەوەدا نەبوو، ڕۆژێک دەمنووسی خرتەخرتێک لە نایلۆنەوەکەی بن میچ دەهات، لام وابوو بارانە لێی دەدا. هێمن گوتی: کوا گۆچانەکەت؟ ئەوە مارە بیکوژە! مارێکی جنجیری درێژ کەوتبووە سەر نایلۆنی بن میچ، بەحاڵ دەیتوانی بڕوا کە نایلۆنەکە لووس بوو، گوتم کاکە ئەوە بولبولی خۆمە نایکوژم! مار هات تا خۆی لە نایلۆن خەلاس کرد و لە دیوارەکەدا نیو میترێک لە بەرەوژووری جێ سەرم لە تەختەکە، چووە کونێکەوە. هێمن دەڵێ بیکوژە! دەڵێم نایکوژم. گوتی: یاخوا ئەمشە و پێتەوە بدا، وەک ڕەشکە کا هەڵتئاسێنێ!
با بەمنیشەوە بدا!
تا ڕۆژی دووەم مارمان نەدیت. چارێک سەری دەرهێنا، نەخێر ئێمە سەیری ناکەین، وردە وردە سامی شکا، هاتە دەر، چووە بن میچ، زیکەی لە مشک هەستاند. هەی جانمی تاژیە جنجیر! دەی مشک ڕاوکە! قەت مشکی بنمیچ نەما. ئەمجا بۆیان هاتە خوار، لە بەرچاوی ئێمە ڕاوی مشکی دەنا و دەیگرت، خوا وەتحەسێنێ، قەت تاقەمشکێکی بۆ دەرمانیش نەهێشت، ورکە نانمان بۆ دەڕشتە بن تەخت، کرتەکرت دەیخوارد، دەچووە ئاو خواردنەوە و دەهاتەوە ماڵەکەی خۆی لە پشت سەرم، زۆر لە مێژ ساڵە بڕوام وایە هیچ مارێک ئەگەر ئازاری نەدرێ زیان نادا، ئەو مارە بڕواکەی منی ئیسپات کرد، بووبووە پشیلەیەکی پاکی خۆشەویستی بێ پیسایی و میاومیاو.
-باسی ژیانی ئەو ڕۆژانەی شێناوێ، هێمن لە پێشەکی شەرەفنامەکەدا جوانی نووسیوە، چەند جارێک لە شیناوێ زۆر پیس بۆمباران کراین و سەلامەت دەرچووین.
-مام هێمنم لێ دوور کەوتەوە کە لە گەرما و مێشوولە خۆی ڕزگار کا و بەرەو کوێستان چوو.
-هێمن ددانەکانی دەستکرد بوون، دەیگوت: ددانم زۆر مابوون، دوکتور ئەبریشەمی لە سابڵاغ گوتوویە شاعیری وەک تۆ بە قیمەت حەیفە ددانی خراپ بن! کێشاویە و ددانی بۆ دروست کردووم! بەڵام چۆن ددانێک؟ هەمیشە لە گیرفانیدا بوون! دەمی نان خواردن لە دەمی دەکردن و پاش نان خواردن بە بێ شوشتن دەیخستنەوە گیرفانی، لە قسەدا هەر پڵتەی دەهات.
ڕۆژێکی زستان هەوای ئاغایەتی قەدیم هەڵیگرت، دەگەڵ سولەیمان چونە ڕاو، زۆر گەڕابوون کەروێشکیان دەست نەکەوتبوو، پاش نوێژ هاتنەوە، لەپڕ هێمن کوتی:
-ددانم لە کێو بە جی ماون بڕۆن بێننەوە!
-کاکە بەفر چۆتەوە، ئەو هەموو دنیا گەڕاون، چۆن دەبینرێتەوە؟
-نەخێر هەردەبێ سولەیمان بچێ لێیان بگەڕێ!
-مام هێمن تۆ بڵێی لە ژوورەوە بەجێت نەهێشتبێ؟!
-ئا ئا شێتم؟! یاڵڵا سولەیمان تۆ بچۆ کێو! یەکیش بچێتە گەڵاڵە، کۆنە دەستە ددانێکم لای حاجیەحمەد هەیە بۆم بێنێ!
بەڵێ بچن...
خۆم چومە ژوور، ددان لە بن سەنیریدا بوو! هێنام و هەرام کرد، وەرنەوە دان دۆزرایەوە!
شەوێک لە سەر جێ ڕاکشابووم، مام هێمن و چەند پێشمەرگەیەک لە سەربان نووستبوون، دیتم گڕەئاگرێک بەرز بۆوە و کوژایەوە، پرسیم چییە؟ گوتیان هیچ نەبوو، بەیانی زانیم هێمن جغارەی بە دەستەوە خەوی لێ کەوتووە و لێفە ئاگری گرتووە و مام عەلی کوژاندوویەتیەوە!

پێویستە ئەمەش لە هێمن بگێڕمەوە:
کاتێ هەوەڵجار گەینەوە یەک، شەوانە حەبێکی خەوی دەخوارد کە دەمێکە ئەگەر شەوانە نەیخوا خەوی لێ ناکەوێ، دکتور گوتی بە حەبی خەوهێن لاوازتر دەبێ، بڕیارماندا حەبێکی ڤیتامینی بە ڕەنگی حەبە والیۆمەکەی بدەینێ، ساڵێک ڤیتامینم دایە، و گوتم حەبی خەوە! زۆر باش خەوی لێدەکەوت و پەسەندی بوو، ساڵە و دوا گوتم: کاکە تۆ ساڵێکە تەرکی حەبی خەوت کردووە! خوا شوکر خەلاس بووی، چووبوو خۆی لە دوکتور تووڕەکردبوو کە تۆ و هەژار فێڵتان لێ کردووم، گەڕایەوە سەر والیومەکەی خۆی!
هێمن ویستی بچێتە بەغدا لای قاسملوو و هاواڵانی، بارزانی گوتی: ئازادە بۆ کوێ بچێ، بەڵام دەترسم دوور لە ئێوە خۆشی لێ ڕانەبرێ، هەر وەخت بێتەوە ئێمە حازرین بۆ خزمەتی، پارەیەکی بۆنارد و هێمن بەجێی هێشتین، ئەوەش شیاوی باسە جارێک کە من لە بێخۆڵانەوە چووبوومە بەغدا، هێمن لە جێی من سەر بنکە ڕادەگەیشت، ڕۆژێک کارگەرەکان بووبووە شەڕیان، سەفەر گونی مەلا سید ڕەحمانی بادابۆوە، شکات گەیبووە مەکتەبی سیاسی، ناردبوویان هێمن چووبوو.
-کاکە تا تابلۆی چاپخانە لانەبەن و نەنووسن خەساس خانەمن قسە ناکەم! لە و بە قوڕێ گیراوە، پیاو پیاو دەخەسێنێ!

ڕۆژێک ڕەمەزان مام هێمن لە هەولێرەوە بەرەو باڵەکایەتی دێت، لە ناو ماشیندا جغارەیەک دادەگیسێنێ، هەرچی دەماشینەکەدان –ڕانندەش دەگەڵ- بە گژیا دێن:
-پیرەمێرد پێت لەسەر لێوی قەبرە! لە خودا ناترسی بە و ڕەمەزانەتییە ڕۆژوو دەشکێنی؟
-بۆچی کاکە ئێوە پێتان وایە من کێم؟
-چوزانین؟ پیرەمێردێکی و بەڕۆژوو نیت.
-کاکە من فەلەم باوکی فەڕانسۆ حەریریم! کوڕم لە گەڵاڵە حاکمە و دەچم سەری دەدەم!
-ئەی مامە دەبێ بمان بەخشی نەمانزانی!
هێمن دەیگوت ئەو جا جغارەیان بۆ دادەگیرسانم و دەیاندامێ! ئاویان بۆ دەهێنام نەوەک حاکمی کوڕم بزانێ و لێیان توڕەبێ! فەرانسوا نەقڵەکەی بیستبۆوە و بووبووە مایەی پێکەنین و ئێستاش هەر دەڵێ : هێمنی باوکم!
لە و ماوەیە کە لە بەغدا بووم دوکتور قاسملوو، مەلا عەبدوڵڵا حەییاکی و حەسەن ڕەستگار و مەلا ڕەسوول پێش نماز و مام هێمنم زۆر دەدی و هات و چۆمان زۆر بوو.
قەرار درا یادبودێکی حاجی قادری کۆیە بگیرێ. کرامە ڕاسپاردەی کۆڕ و چووم، وتارێکم خوێندەوە، مژدەم دانێ کە کۆڕ قەراری داوە کۆتەڵێکی نیوەلەش بۆ حاجی لە کۆیە دامەزرێنێ و ڕایانسپاردۆتە ئیتالیا، بەم زوانە دەگاتێ، بۆ ڕۆژی دامەزرانی کۆتەڵی حاجی من لە دەستا نەبووم، مام هێمن لەلایەن کۆڕەوە چووبوو، شیعرێکی هەرە باشی خوێندبۆوە.
(باسی وەختی پیری) شەوێکی کاک هێمنم میوان بوو، لە ناو قساندا گوتم: کاکە من و تۆ پیربووین، ڕەنگە بەرداوبەرد و ژیانی چیامان لە تاقەتدا نەمابێ. حەز دەکەم تۆ لە ئەندامەتی ئیفتخاری حیزب وازبێنی و بچی لە ماڵە خۆت ئەدەبیاتی کوردی بنووسی، هەموکەس حورمەتت دەگرێ، قبوڵی نەکرد.
دوایی دەگەڵ غەنی بلووری و سیراج و چەندێکی تر لە حزب جوێ بوونەوە و بەر نەحلەت و جوێنی حیزب کەوتن و هێمنیان چەند ڕۆژێک لە چیا گل دایەوە و هاتەوە لە گوند بەوپەڕی پەرێشانی دەژیا.
هەم ترسی لە حیزبی دێموکرات، هەم ترس لە دەوڵەت، ئاخری چاری نا چار هاتە مەهاباد و خۆی دایە دەست دەوڵەت و بردیانە ورمێ و گۆڤاری سروەی بۆ دەنووسین.
(باسی مەرگی هێمن) چوار ژمارە و نیوی نووسی و سەرەنجام لە 29/1/1365 کە دەبێتە 18/4/1986 بە سەکتەی قەلبی مرد و بردیانە مەهاباد ناژتیان...
بەڕاستی بە مەرگی هێمن خۆم زۆر بەتەنیا هەست دەکەم، بەداخەوە من ماوم... لەم بەینەدا کە لە ورمێ بوو-جگە بەهۆی تەلەفون- چەند جارێکیش لە ورمێ دیتمەوە، تەنانەت جارێک پێکەوە چووینە ڕاژان ماڵە بەرزانی و سەرانی پارتی زۆریان حورمەت گرت و هیچ بە چاویاندا نەدایەوە کە ڕۆژگارێک زۆری خراپەی بارزانی گوتبوو، تەنانەت پوڵیشیان دایە.
هێمن لە شیعری هەژار دا:

هێمن ئەو شاعرە سەربێ توکە
چی یە لێی نایە چ جوکە و نوکە؟
......
داوەتیم بیر دێنیتەوە زاواو بوک
وەک سەری هێمنی بۆر و بێ توک
.....
ئەوە چت کردووە هێمن بێ من؟
تیرو تانەت زۆرن لێمن پێمن
.....

شینگێڕی

شینی (هەژار) بۆ مەرگی (هێمن)
کاک هێمن برای شیرینم چاوان دەگێڕم ناتبینم
زل کوێران دەڵێن مردووە کۆچی یەکجاریی کردووە!
دڵەی پڕ کڵۆڵی هەژارم گیانی بێ ئۆقرە و قەرارم
بە مەرگی تۆ باوەڕناکا چۆن بێ منی لە توێی خاکا؟
تۆیەک هۆگری منداڵیم هاوشکڵی و هاوکرچ و کاڵیم
هەمدەمی دەمانی لاویم تەواو کەری نا تەواویم
هاوئاهەنگ لەڕێی خەباتا هاوبەش لەهات ونەهاتا
هەواڵ دڵداری کوردستان هاوپێشمەرگەی زێدپەرستان
هاوسروودخوێن، بۆ ئازادی بۆ ڕزگاربوون لە بێدادی
هاوسەنگەر دژی داگیرکەر نامۆی خوێنمژی سەرەخەر
هاوقەتار لە دەربەدەری بە هەژاری و خاکەسەری
هاوقەڵەم، هاوبیر وهاوهەست هاوزمان، هاودڵ و هاودەست
هەریەکێک بوون (هەژار هێمن) منیش هەرتۆبووم، تۆش هەرمن
ڕووحێک بوین دابەش لە دوو لەش دوولەشی ماندووی بەخت ڕەش
پەیمان بوو بەجێم نەهێڵی وێڵم نەکەی لە شوێن خێڵی
باری خەم وێکڕا هەڵبگرین دواجاریش پێکەوە بمرین
تۆی کوردی وا خاوەن بەڵێن چی تۆی کردە پەیمان شکێن
گەوی بەین و بەقات هەڵبوارد خۆت بە ئاسودەیی ئەسپارد
لاباری خەم خواریت لادا ئەویشت بە مل مندا دا
جاڕز بووی لە دونیای بێفەر دونیای پڕ لە دەزبڕی و گەڕ
دونیای وڕوگێژو کاسان گەوهەر و ئەمەک نەناسان
دونیای بازاڕی نامەردان دونیای خەم و کوڵ و دەردان
خەلەسی لە دەم هار و مار تەکیەوە لەوژینی گەمار
ژیانی پڕ ژانی بێ دەرمان گەیشتییە هەواری هەرمان
بۆ ئەو کۆچەی بێ من کردت ئەوبەشە خۆشەی تۆبردت
زامی گیان ودڵ بەسۆیە شین بۆ خۆمە نەک بۆ تۆیە
خۆزگە بەر لە تۆ دەمردم تۆ شیوەنت بۆ دەکردم
دوور لە تۆ دڵگۆمی خوێنم بە گازەندەوە دەتدوێنم
منیش وەک تۆ قەڵسم لەژیان (بۆچت جێهێشتم هێمن گیان)

ئەم دێڕەی دوایی بە حیسابی ئەبجەدی دەبێتەساڵی وەفاتی هێمن(1365).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,129 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 12-07-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 12-07-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 16-11-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 8,129 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.16 KB 12-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کاروانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
29-03-2024
ئاراس ئیلنجاغی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 516,255
وێنە 105,187
پەرتوک PDF 19,086
فایلێن پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
بۆز ئەرسەلان و بەرهەم ژ زاڕۆکان ڕە
کورتەباس
کۆچەری
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
لەیادی نەمراندا - ئۆگستین سادق
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هەمی تشت دبوورن بەلێ مرن نابورت
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کاروانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.906 چرکە!