🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە سەردانی دۆستانی کورد بۆ هەرێمی کوردستان
هەروەک ئاگادارن نزیکەی پەنجا رۆژە دەوڵەتی تورکیا دەستی بە هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان کردووە. خەڵکی دەربەدەر دەکات و دێ و دێهات و کێڵگەو باخ دەسووتێنێت و تاڵانیی دەکات. هێرش دەکاتە سەر پەنابەرانی کام
📝 بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە سەردانی دۆستانی کورد بۆ هەرێمی کوردستان
📝 بانگەوازیی دیالۆگ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورستانەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی چیای مەتینا لە باشووری کوردستان، هەوالەکان رووداوێکی غەمگین و نەخوازراویان راگەیاند. لە ئەنجامی رووداوەکەدا کۆمەڵێک پێشمەرگە گیایان لەدەست داوەو ژمارەکی دیکەش بریندار بوون.
📝 بانگەوازیی دیالۆگ لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورستانەوە
📕 خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تەریقەتی نەقشبەندی
ئەمجەد شاکەلی[1]
2021
📕 خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تەریقەتی نەقشبەندی
✌️ ڕێبین عومەر (دەمهات باهۆز)
نازناو: دەمهات باهۆز
ناو و پاشناو: رێبین عومەر
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ناوی دایک و باوک: حەسیبە - عومەر
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ ڕێبین عومەر (دەمهات باهۆز)
✌️ مەزڵووم باران (دەوران ئەکین)
نازناو: دەوران ئەکین
ناو و پاشناو: مەزڵووم باران
شوێنی لەدایکبوون: چەولیک
ناوی دایک و باوک: مەدینە- عەبدولسەلام
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ مەزڵووم باران (دەوران ئەکین)
✌️ نەرگز پیتەک (ماریا ئارام)
ننازناو: ماریا ئارام
ناو و پاشناو: نەرگز پیتەک
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: کیمەت - محەمەد
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ نەرگز پیتەک (ماریا ئارام)
✌️ نەرگز ئەرتاش (بەرفین بۆتان)
ازناو: بەرفین بۆتان
ناو و پاشناو: نەرگز ئەرتاش
شوێنی لەدایکبوون: مێرسین
ناوی دایک و باوک: شوکران - عومەر
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ نەرگز ئەرتاش (بەرفین بۆتان)
✌️ بەدیعە چەکمەکچی (نەسرین گەڤەر)
نازناو: نەسرین گەڤەر
ناو و پاشناو: بەدیعە چەکمەکچی
شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ
ناوی دایک و باوک:سیتی- محەمەد
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ بەدیعە چەکمەکچی (نەسرین گەڤەر)
✌️ ئایشە ئاتاگۆرەن (ڕۆناهی ئاخین)
نازناو: رۆناهی ئاخین
ناو و پاشناو: ئایشە ئاتاگۆرەن
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: حەلیسە - محەمەد
رێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: 25-04 2021- ئاڤاشین
✌️ ئایشە ئاتاگۆرەن (ڕۆناهی ئاخین)
📷 تۆفیق وەهبی و رەشید جەودەت جەلال بابان
گەوهەرەکانی شاری سلێمانی و نەتەوەی کورد لای ڕاستەوە
1-تۆفیق وەهبی
2-ڕەشید جەودەت
3-جەلال بابان
ئەم وێنەیە ساڵی 1956 تۆمار کراوە سەردەمی حوکمی مەلیکی
ڕۆحی هەرسێکیان شاد بێت
چاوگی وێنە ; د.سام
📷 تۆفیق وەهبی و رەشید جەودەت جەلال بابان
📷 ساڵح کارگەچی و قالە تەگەرانی
ساڵح کارگەچی و قالە تەگەرانی وێنەکە هی ساڵی شەستەکانە، کە هەردووکیان پێشمەرگەی ئەیلوول بوون.
📷 ساڵح کارگەچی و قالە تەگەرانی
👫 ئیبن سەلاحی شارەزووری
شێخ ئیبن سەلاحی شارەزووری
ناوی: ئیمامی زانا و شەیخولئیسلامی مەزن عوسمان کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی عوسمان کوڕی موسا کوڕی ئەبونەسر: ئەلنەسری، ئەلشەرخانی، شارەزووری، ئەلموسڵی، ئەلشافیعی، ناسراو بە ئیبن سەل
👫 ئیبن سەلاحی شارەزووری
👫 بەیاد عەبدولقادر
لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی، لە گەڕەکی سەرچیمەن لە خانەوادەیەکی ناسراو هاتۆتە دنیاوە.
هەر لە منداڵیەوە، زیرەکی و وریایی لە رادەبەدەری تێدا بەدیکراوە، لە خوێندندا لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئ
👫 بەیاد عەبدولقادر
📕 تا بیناکە تەواوبێت
نووسەر: عەبدولڕەحمان ضاحي
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 تا بیناکە تەواوبێت
📖 تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
چیرۆک
جێگر بەختیار

.

سفر

(هەموو شەو تا بەیانی، بە خەیاڵی تۆوە ئەنووم
چاوم هەر لە ڕێگایە و وێنەکەت لە لێو دەسووم)

1

من لە سوچێکی ژوورەکەمدا لێت دەڕ
📖 تابلۆکان گۆرانی دەڵێن، دیوارەکانیش
📕 باخەوانی گوڵەکان
پشتیوان هەڵەبجەیی[1]
2020
📕 باخەوانی گوڵەکان
👫 ئیحسان سابیر محەمەد
لە رێکەوتی07-02-1992 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانییە.
لە ساڵی 2012 وەک ڕاگەیاندکار و پەیامنێر دەستی بەکاری ڕاگەیاندن کردووە.[1]
👫 ئیحسان سابیر محەمەد
👫 عائیشە رەسوڵ
ناوی تەواو عائیشە رەسوڵ ئیبراهیم.
ژنێکی ناودار و خەباتگێڕی کوردستان بوو، ئەو خەباتی نیشتمانی و ژنانی ئاوێزانی یەک کرد و هەموو ژیانی خۆی بەو خەباتە ئاوێتەیە بەخشی و شوێن پەنجەی دیارە و وەک سیمبول
👫 عائیشە رەسوڵ
📕 دەستکەوتەکانی کورد، لە ئیمپراتۆریەتی ماد تا کۆرۆنا
نووسەر: دڵدار داڵەڕێ[1]
دیزاینی بەرگ: داڵەڕێ
2021
📕 دەستکەوتەکانی کورد، لە ئیمپراتۆریەتی ماد تا کۆرۆنا
📕 مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی
ناوی پەرتووک: مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی
نوسەر: دکتۆر محەمەد عەلی سوڵتانی
📕 مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی
📕 مێژووی بارزان
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی بارزان
لەشێخ عەبدولسەلامی یەکەمەوە تا کۆتایی ژیانی شێخ عەبدولسەلامی دووەم لەژێر رۆشنایی بەلگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی
نووسەر: دیدار عوسمان
پێداچونەوەو ساخکردنەوەی دەقە مێ
📕 مێژووی بارزان
📖 فێری پرسیار کردن ببە
ئامادەکردن لەیلا بەرزنجی
نووسەر (ڕیچارد تێمپلەر) لە کتێبی یاساکانی ژیان لە یاسایی 34 دا دەڵێ : فێری پرسیار کردن ببە ؟ سەیر بکە، دەشێت حەزت لەوەڵام نەبێت، بەلایەنی کەم تۆ شتێک هەر فێر دەبیت و دەزانیت
📖 فێری پرسیار کردن ببە
📕 پەیامبەرێک کە خوداکەی ئەوی لە خۆی تاراندبوو
ناونیشانی پەرتووک: پەیامبەرێک کەخوداکەی ئەوی لەخۆی تاراندبوو
نووسەر: ڕەزا بەراهەنی
وەرگێڕان: شنە نووری زاری
📕 پەیامبەرێک کە خوداکەی ئەوی لە خۆی تاراندبوو
📕 کۆ بەرهەمی شانۆیی تەلعەت سامان
ناونیشانی پەرتووک: کۆ بەرهەمی شانۆیی تەلعەت سامان
ئامادەکردنی: فەرەیدون سامان
📕 کۆ بەرهەمی شانۆیی تەلعەت سامان
📕 ژیان فێری کردم
ئامادەکردنی: بەرزان ئەبوبەکر [1]
📕 ژیان فێری کردم
👫 کەسایەتییەکان
یەشار کەمال
👫 کەسایەتییەکان
رووناک رەئوف
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولڕەزاق فەیلی
📕 پەڕتووکخانە
دەستکەوتەکانی کورد، لە ئیمپ...
📕 پەڕتووکخانە
خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تە...
📖 هێمن لە زاری هەژارەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

هێمن لە زاری هەژار ەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
هێمن
لە زاری
هەژارەوە
لە کتێبی
چێشتی مجێور دا

ئامادەکردنی/ زریان سەرچناریزریان سەرچناری
2017


(باسی منداڵی) لە خانەقا لەگەڵ هاوتەمەنێکی خۆمدا بوومە ئاشنا، ناوی حەمەدەمینی شێخولئیسلام و پوورزای منداڵە شێخەکان بوو. ئەویش دەبوایە بۆ بەرەکەت دەرس لای مامۆستا مەلا سەعید بخوێنێ و لە ماڵی شێخ بژی، نازانم ئه و زیرەکتربوو یا من؟ بەڵام ئەوەندە دەزانم لە دەبەنگی و هیچ فێرنەبووندا، درۆزنیش فەرقی نەدەکردین. هەر دووکمان وەک یەک دارکاری دەکراین و بەقەد یەک بەر جنێو دەدراین.
تەنیا فەرقێکمان کە هەبوو، ئه و بۆ نەگبەتی شیعری دەگوت و خۆی لە من بە هونەرمەندتر دەزانی. بەڵام شیعری چۆن؟ یاخوا بە نسیبی دوژمنانت نەبێ!
من لە بەغیلیا گاڵتەم بە شیعرەکانی دەکرد. ئاخری هەر وازی نەهێنا و لە دواڕۆژدا بوو بە شاعیرێکی هەرەبەرز و بە ناوی هێمن ناوبانگی دەرکرد.
کاری هەرەگرنگمان ڕاوە دووپشک، دزی باغان، مریشک دزین لە ماڵی شێخان و هەزار بەدفەڕی و کاری نالەباری دیکە بوو.
(سەرەتای بوون بەشاعیر) بەرە- بەری زستان بوو، چووبوومە شار و سەرم لە کۆبوونەوەی برادەرانی حیزبی دا. تێگەیشتم کە کاک هێمن هێندێک سروود و شیعری بۆ نوسیون. چەند شیعرێکی شاعیرانی عیراقیشیان پەیدا کردبوو، گوتیان زۆرمان نیاز بە شاعیر هەیە کەلە ئینتشاراتی خۆماندا بەرهەمیان شاندەین و زۆر گرنگە، من هیچ دەنگم نەکرد، کە هاتمە دێ، بیری خۆم هەڵگووشی و توانیم قەسیدەی عەقڵ و بەخت درووسکەم، بەڵام زۆر دڵ کرمێ بووم کە ئاخۆ بە کار دێت یان نا؟
(لە پاش تەرک کردنی قومار) دوای چەند ساڵێک کە هێمن ژنی دێنا و من برازاوا بووم، شه و لێفە بۆ میوانان کە یەکجار زۆر بوون و حیسابی ئه و هەموانە نەکرابوو، زۆر کەم بوو. بابی هێمن گوتی: به و شەوە چارەی نوێن چۆن بکەین. گوتم: ئیجازە بدە من دەیکەم، تۆ بچۆرەوە ماڵ. پەڕی قومارم هێناو خەڵکم بە قومارەوە سەرگەرم کرد، تا بەیانی کەس لێفەی نەویست و نەنوست. خۆم شتێکم دۆڕاندبوو، بەڵام نە زۆر. جگە له و جارە، تازە هەرگیز دەستم بۆ پەڕی قومار نەبردەوە و له و بەڵا گەورەیە خۆم ڕزگار کرد.
(باسی ڕوسیا) لامان وابوو هەر ئەوان ئازادمان دەکەن و دەمانکەنە دەوڵەت. جا ئەوەندی لە توانادا بوو، بە پەخشان و شیعر بە ڕووس و باڵشەویکیمان هەڵدەگوت، بەزم بەزمی من و هێمن بوو کە سەروبنی قسەمان سڵاوەت لە دیداری ستالین و دوعای بەخێر بۆ سەرکەوتنی ڕووسان بوو.
(بون بە شاعیری میللی)بۆ جاری دووهەم قازی دەگەڵ چەند کەسێکدا چوونە باکۆ، لێیان پرسیبوو: چۆنە شاعیرەکانتان دەگەڵ خۆت نەهێناوە؟ ئێمە زۆرمان ڕێزی شاعیران لەبەرە، ئەمەش زۆر بووە مایەی دڵخۆشی من و هێمن و قازیش نازناوی (شاعیری) میللی لە هەردوکمان نا.
-جا با لێرە وچانێک بدەین و چەند کورتەباسێک بکەینە شەوچەرە:
لەسەرەتای کۆمەڵەوە تا بڕانەوەی، هێمن و من بە ناوی دوو شاعیری میللی، گوێ بە گوێوە و زۆر برایانە و هەمیشە پێکەوە شاعیری هەموو مناسەباتی خۆش بووین، لە کوێ جێژنی نیشتمانی گیرابا یاد و بیرەوەری پیرۆز کرابا، ئێمە دەبوو شیعر ئامادەکەین و بیخوێنینەوە. لە مناسەبەتی هەوەڵ ئاڵا هەڵکردنی جمهورییەت لە سابڵاغ، لە ئاڵا بردنە بۆکان و زۆر جێگەی تر، وێڕای شاعیرانی تر شیعرمان دەخوێندەوە، پێکەوە دەژیاین و لە برا لێک نزیک تر بووین.
(بە ئەمەکی هێمن بۆ هەژار) تەنیا برایەک کەلە بیری نەچووبووم کاک هێمن بوو، لە جەنگی سەرباز و عەشایر ڕۆژانە لە ناو شاردا ماڵ و منداڵەکەمی بردبووە گوندی شیلاناوێَ و لە خەتەر پاراستبوونی، کە دوی ئێمە ئاغایانی کوردیان بردبوونە تاران شا پرسیبووی: ئه و هەژارەکە چی لێهات؟ حاجی بایزاغا گوتبووی: قوربان ئێمە کوشتمان...
دوای هەڵاتنەکەم لە بۆکان، عەوڵاغای مەحموودئاغا جنێوی بە کوێخاکەی دابوو کە: دڵی پێنج قڕانی فیشەکێکتان نەهات هەژار بکوژن...

-چاوم بە مەدینە گولگوون کەوت کە لە تەورێز کیژۆڵەیەکی جوانکەڵە و شاعیر بوو، من و هێمن دەمانناسی، ببوە ڕەشکێکی زۆر دزێوی کنجاوی.

(باسی ڕوسیا) ئێستاش ستالین هەر بە بێ خەبەری ماوە تا مردووە، ئای بە کلکی خێویەوە! وا دیارە من و مام هێمن کەری تەواو بووین: نە ستالین زانیویە چییە حاڵمان و نە فەرموویەتی: پەمان پرسیسکی، کوردسکی خەرەشۆ فارس خراپە و کورد باشە! ئێمە لە عیشقا سووتاوین و مەعشووقە ئاگای لە مەحموودی بێ زەواد نەبووە...

(باسی یەکبینینەوە دوای دابڕان) بەهاری 1968 بوو، خەبەریان دامێ کە هێمن و چەند کەسێک لە لای قەڵادزەوە هاتوون و ئێستە لە تەرەفی ماوەتن، هەر خەبەرم دەپرسی و دەستم پێ ڕانەدەگەیشتن، گوتیان هاتوونە ناودەشت و بەره و وەسان چوون. دەگەڵ پێشمەرگەیەکدا کەوتمە پێوشوێن، لە گوندی وەسان لە ماڵە سەیدی خزمم پرسی، گوتیان چەند لاوێک و سەیدێکی ئیختیاری زۆرپیر شه و میوانمان بوون و چوونە دۆڵی باڵەیبان.
لە گوندی قەڵاتێ توشیان بووم، ئای له و خۆشییە! لە پاش بیست و سێ ساڵ دووری، مام هێمنم دیتەوە. بەڵام سەید ڕاستی دەکرد ببوە ئیختیار.
جاوەرە چەنە لێده و باسی دەردی دووری بۆ یەکتر هەڵڕێژە و شوکری خوابکە کە سەرمان گەیشتەوە یەک، سبەی ئه و ڕۆژە بزنێکم کڕی و ئه و دوو جەمەی ترمان پێ ڕابوارد، دیاربوو هاوەڵەکانی کە حاجی شێخ عەوڵای کولیجە و خالیدی شێخ ڕەحیمن، دەڵە-دەڵیانە بڕۆنەوە، قەرارمان دا کە ئەگەر ئەوان ڕۆیشتنە یەکتر بگرینەوە و پێکەوە بژین، زۆری نەبرد کە هێمن هاتە شیناوێ و لە ژورەکەمدا تەختێکی دانا و بووینەوە هاودەمی هەمیشەیی.

(باسی شاعیریەتی هێمن) من هێمنم پێ لە هەموو شاعیرانی کورد شاعیرترە، به و شەرتەی بۆ خۆی شیعری نەخوێنێتەوە! شیعرێکی بۆ خوێندمەوە لە سەر شۆڕشی نوسیبوو، لای وا بوو باش نییە، لێم وەرگرت و لەسەر ڕادیۆ خوێندمەوە، زۆریان پەسەند کردبوو، تەنانەت خۆی دەیگوت تا تۆ نەتخوێندبۆوە نەمدەزانی هێندە شیعری چاکە! کە خەبەری هاتنی هێمنم بە مەلامستەفادا، زۆری پێ خۆش بوو، ڕایسپاردم تا مومکینە خزمەتی بکرێ و دڵی ڕابگرن.
ژورەکەمان سەرەڕای تەنگی و تاریکی، ئەوەندەی مشک هەبوو شەوانە خەومان لێ حەرام بوو، بە کۆمەڵ مشک ڕمبازییان تێدا دەکرد، شەوانە لە پاش کاریش چرازەنبووریمان نەدەکوژانەوە کە مشک بە ڕووناکی کەمتر دێنەدەر، بەڵام خرمە و ڕمبەی مشک دەوەدا نەبوو، ڕۆژێک دەمنوسی خرتەخرتێک لە نایلۆنەوەکەی بن میچ دەهات، لام وابوو بارانە لێی دەدا. هێمن گوتی: کوا گۆچانەکەت؟ ئەوە مارە بیکوژە! مارێکی جنجیری درێژ کەوتبووە سەر نایلۆنی بن میچ، بەحاڵ دەیتوانی بڕوا کە نایلۆنەکە لووس بوو، گوتم کاکە ئەوە بولبولی خۆمە نایکوژم! مار هات تا خۆی لە نایلۆن خەلاس کرد و لە دیوارەکەدا نیو میترێک لە بەرەوژووری جێ سەرم لە تەختەکە، چووە کونێکەوە. هێمن دەڵێ بیکوژە! دەڵێم نایکوژم. گوتی: یاخوا ئەمشه و پێتەوە بدا، وەک ڕەشکە کا هەڵتئاسێنێ!
با بەمنیشەوە بدا!
تا ڕۆژی دووەم مارمان نەدیت. چارێک سەری دەرهێنا، نەخێر ئێمە سەیری ناکەین، وردە وردە سامی شکا، هاتە دەر، چووە بن میچ، زیکەی لە مشک هەستاند. هەی جانمی تاژیە جنجیر! دەی مشک ڕاوکە! قەت مشکی بنمیچ نەما. ئەمجا بۆیان هاتە خوار، لە بەرچاوی ئێمە ڕاوی مشکی دەنا و دەیگرت، خوا وەتحەسێنێ، قەت تاقەمشکێکی بۆ دەرمانیش نەهێشت، ورکە نانمان بۆ دەڕشتە بن تەخت، کرتەکرت دەیخوارد، دەچووە ئاو خواردنەوە و دەهاتەوە ماڵەکەی خۆی لە پشت سەرم، زۆر لە مێژ ساڵە بڕوام وایە هیچ مارێک ئەگەر ئازاری نەدرێ زیان نادا، ئه و مارە بڕواکەی منی ئیسپات کرد، ببوە پشیلەیەکی پاکی خۆشەویستی بێ پیسایی و میاومیاو.
-باسی ژیانی ئه و ڕۆژانەی شێناوێ، هێمن لە پێشەکی شەرەفنامەکەدا جوانی نوسیوە، چەند جارێک لە شیناوێ زۆر پیس بۆمباران کراین و سەلامەت دەرچووین.
-مام هێمنم لێ دوور کەوتەوە کەلە گەرما و مێشوولە خۆی ڕزگار کا و بەره و کوێستان چوو.
-هێمن ددانەکانی دەستکرد بوون، دەیگوت: ددانم زۆر مابوون، دوکتور ئەبریشەمی لە سابڵاغ گوتوویە شاعیری وەک تۆ بە قیمەت حەیفە ددانی خراپ بن! کێشاویه و ددانی بۆ دروست کردووم! بەڵام چۆن ددانێک؟ هەمیشە لە گیرفانیدا بوون! دەمی نان خواردن لە دەمی دەکردن و پاش نان خواردن بە بێ شوشتن دەیخستنەوە گیرفانی، لە قسەدا هەر پڵتەی دەهات.
ڕۆژێکی زستان هەوای ئاغایەتی قەدیم هەڵیگرت، دەگەڵ سولەیمان چونە ڕاو، زۆر گەڕابوون کەروێشکیان دەست نەکەوتبوو، پاش نوێژ هاتنەوە، لەپڕ هێمن کوتی:
-ددانم لە کێو بە جی ماون بڕۆن بێننەوە!
-کاکە بەفر چۆتەوە، ئه و هەموو دنیا گەڕاون، چۆن دەبینرێتەوە؟
-نەخێر هەردەبێ سولەیمان بچێ لێیان بگەڕێ!
-مام هێمن تۆ بڵێی لە ژوورەوە بەجێت نەهێشتبێ؟!
-ئا ئا شێتم؟! یاڵڵا سولەیمان تۆ بچۆ کێو! یەکیش بچێتە گەڵاڵە، کۆنە دەستە ددانێکم لای حاجیەحمەد هەیە بۆم بێنێ!
بەڵێ بچن...
خۆم چومە ژوور، ددان لە بن سەنیریدا بوو! هێنام و هەرام کرد، وەرنەوە دان دۆزرایەوە!
شەوێک لە سەر جێ ڕاکشابووم، مام هێمن و چەند پێشمەرگەیەک لە سەربان نوستبوون، دیتم گڕەئاگرێک بەرز بۆوە و کوژایەوە، پرسیم چییە؟ گوتیان هیچ نەبوو، بەیانی زانیم هێمن جغارەی بە دەستەوە خەوی لێ کەوتووە و لێفە ئاگری گرتووە و مام عەلی کوژاندوویەتیەوە!

پێویستە ئەمەش لە هێمن بگێڕمەوە:
کاتێ هەوەڵجار گەینەوە یەک، شەوانە حەبێکی خەوی دەخوارد کە دەمێکە ئەگەر شەوانە نەیخوا خەوی لێ ناکەوێ، دکتور گوتی بە حەبی خەوهێن لاوازتر دەبێ، بڕیارماندا حەبێکی ڤیتامینی بە ڕەنگی حەبە والیۆمەکەی بدەینێ، ساڵێک ڤیتامینم دایە، و گوتم حەبی خەوە! زۆر باش خەوی لێدەکەوت و پەسەندی بوو، ساڵه و دوا گوتم: کاکە تۆ ساڵێکە تەرکی حەبی خەوت کردووە! خوا شوکر خەلاس بووی، چووبوو خۆی لە دوکتور تووڕەکردبوو کە تۆ و هەژار فێڵتان لێ کردووم، گەڕایەوە سەر والیومەکەی خۆی!
هێمن ویستی بچێتە بەغدا لای قاسملوو و هاواڵانی، بارزانی گوتی: ئازادە بۆ کوێ بچێ، بەڵام دەترسم دوور لە ئێوە خۆشی لێ ڕانەبرێ، هەر وەخت بێتەوە ئێمە حازرین بۆ خزمەتی، پارەیەکی بۆنارد و هێمن بەجێی هێشتین، ئەوەش شیاوی باسە جارێک کە من لە بێخۆڵانەوە چووبوومە بەغدا، هێمن لە جێی من سەر بنکە ڕادەگەیشت، ڕۆژێک کارگەرەکان ببوە شەڕیان، سەفەر گونی مەلا سید ڕەحمانی بادابۆوە، شکات گەیبووە مەکتەبی سیاسی، ناردبوویان هێمن چووبوو.
-کاکە تا تابلۆی چاپخانە لانەبەن و نەنوسن خەساس خانەمن قسە ناکەم! له و بە قوڕێ گیراوە، پیاو پیاو دەخەسێنێ!

ڕۆژێک ڕەمەزان مام هێمن لە هەولێرەوە بەره و باڵەکایەتی دێت، لە ناو ماشیندا جغارەیەک دادەگیسێنێ، هەرچی دەماشینەکەدان –ڕانندەش دەگەڵ- بە گژیا دێن:
-پیرەمێرد پێت لەسەر لێوی قەبرە! لە خودا ناترسی به و ڕەمەزانەتییە ڕۆژوو دەشکێنی؟
-بۆچی کاکە ئێوە پێتان وایە من کێم؟
-چوزانین؟ پیرەمێردێکی و بەڕۆژوو نیت.
-کاکە من فەلەم باوکی فەڕانسۆ حەریریم! کوڕم لە گەڵاڵە حاکمە و دەچم سەری دەدەم!
-ئەی مامە دەبێ بمان بەخشی نەمانزانی!
هێمن دەیگوت ئه و جا جغارەیان بۆ دادەگیرسانم و دەیاندامێ! ئاویان بۆ دەهێنام نەوەک حاکمی کوڕم بزانێ و لێیان توڕەبێ! فەرانسوا نەقڵەکەی بیستبۆوە و ببوە مایەی پێکەنین و ئێستاش هەر دەڵێ : هێمنی باوکم!
له و ماوەیە کەلە بەغدا بووم دوکتور قاسملوو، مەلا عەبدوڵڵا حەییاکی و حەسەن ڕەستگار و مەلا ڕەسوول پێش نماز و مام هێمنم زۆر دەدی و هات و چۆمان زۆر بوو.
قەرار درا یادبودێکی حاجی قادری کۆیە بگیرێ. کرامە ڕاسپاردەی کۆڕ و چووم، وتارێکم خوێندەوە، مژدەم دانێ کە کۆڕ قەراری داوە کۆتەڵێکی نیوەلەش بۆ حاجی لە کۆیە دامەزرێنێ و ڕایانسپاردۆتە ئیتالیا، بەم زوانە دەگاتێ، بۆ ڕۆژی دامەزرانی کۆتەڵی حاجی من لە دەستا نەبووم، مام هێمن لەلایەن کۆڕەوە چووبوو، شیعرێکی هەرە باشی خوێندبۆوە.
(باسی وەختی پیری) شەوێکی کاک هێمنم میوان بوو، لە ناو قساندا گوتم: کاکە من و تۆ پیربووین، ڕەنگە بەرداوبەرد و ژیانی چیامان لە تاقەتدا نەمابێ. حەز دەکەم تۆ لە ئەندامەتی ئیفتخاری حیزب وازبێنی و بچی لە ماڵە خۆت ئەدەبیاتی کوردی بنوسی، هەموکەس حورمەتت دەگرێ، قبوڵی نەکرد.
دوایی دەگەڵ غەنی بلووری و سیراج و چەندێکی تر لە حزب جوێ بوونەوە و بەر نەحلەت و جوێنی حیزب کەوتن و هێمنیان چەند ڕۆژێک لە چیا گل دایەوە و هاتەوە لە گوند بەوپەڕی پەرێشانی دەژیا.
هەم ترسی لە حیزبی دێموکرات، هەم ترس لە دەوڵەت، ئاخری چاری نا چار هاتە مەهاباد و خۆی دایە دەست دەوڵەت و بردیانە ورمێ و گۆڤاری سروەی بۆ دەنوسین.
(باسی مەرگی هێمن) چوار ژماره و نیوی نووسی و سەرەنجام لە 29/1/1365 کە دەبێتە 18/4/1986 بە سەکتەی قەلبی مرد و بردیانە مەهاباد ناژتیان...
بەڕاستی بە مەرگی هێمن خۆم زۆر بەتەنیا هەست دەکەم، بەداخەوە من ماوم... لەم بەینەدا کە لە ورمێ بوو-جگە بەهۆی تەلەفون- چەند جارێکیش لە ورمێ دیتمەوە، تەنانەت جارێک پێکەوە چووینە ڕاژان ماڵە بەرزانی و سەرانی پارتی زۆریان حورمەت گرت و هیچ بە چاویاندا نەدایەوە کە ڕۆژگارێک زۆری خراپەی بارزانی گوتبوو، تەنانەت پوڵیشیان دایە.
هێمن لە شیعری هەژار دا:

هێمن ئه و شاعرە سەربێ توکە
چی یە لێی نایە چ جوکه و نوکە؟
......
داوەتیم بیر دێنیتەوە زاواو بوک
وەک سەری هێمنی بۆر و بێ توک
.....
ئەوە چت کردووە هێمن بێ من؟
تیرو تانەت زۆرن لێمن پێمن
.....

شینگێڕی

شینی (هەژار) بۆ مەرگی (هێمن)
کاک هێمن برای شیرینم چاوان دەگێڕم ناتبینم
زل کوێران دەڵێن مردووە کۆچی یەکجاریی کردووە!
دڵەی پڕ کڵۆڵی هەژارم گیانی بێ ئۆقرە و قەرارم
بە مەرگی تۆ باوەڕناکا چۆن بێ منی لە توێی خاکا؟
تۆیەک هۆگری منداڵیم هاوشکڵی و هاوکرچ و کاڵیم
هەمدەمی دەمانی لاویم تەواو کەری نا تەواویم
هاوئاهەنگ لەڕێی خەباتا هاوبەش لەهات ونەهاتا
هەواڵ دڵداری کوردستان هاوپێشمەرگەی زێدپەرستان
هاوسروودخوێن، بۆ ئازادی بۆ ڕزگاربوون لە بێدادی
هاوسەنگەر دژی داگیرکەر نامۆی خوێنمژی سەرەخەر
هاوقەتار لە دەربەدەری بە هەژاری و خاکەسەری
هاوقەڵەم، هاوبیر وهاوهەست هاوزمان، هاودڵ و هاودەست
هەریەکێک بوون (هەژار هێمن) منیش هەرتۆبووم، تۆش هەرمن
رووحێک بوین دابەش لە دوو لەش دوولەشی ماندووی بەخت ڕەش
پەیمان بوو بەجێم نەهێڵی وێڵم نەکەی لە شوێن خێڵی
باری خەم وێکڕا هەڵبگرین دواجاریش پێکەوە بمرین
تۆی کوردی وا خاوەن بەڵێن چی تۆی کردە پەیمان شکێن
گەوی بەین و بەقات هەڵبوارد خۆت بە ئاسودەیی ئەسپارد
لاباری خەم خواریت لادا ئەویشت بە مل مندا دا
جاڕز بووی لە دونیای بێفەر دونیای پڕ لە دەزبڕی و گەڕ
دونیای وڕوگێژو کاسان گەوهەر و ئەمەک نەناسان
دونیای بازاڕی نامەردان دونیای خەم و کوڵ و دەردان
خەلەسی لە دەم هار و مار تەکیەوە لەوژینی گەمار
ژیانی پڕ ژانی بێ دەرمان گەیشتییە هەواری هەرمان
بۆ ئه و کۆچەی بێ من کردت ئەوبەشە خۆشەی تۆبردت
زامی گیان ودڵ بەسۆیە شین بۆ خۆمە نەک بۆ تۆیە
خۆزگە بەر لە تۆ دەمردم تۆ شیوەنت بۆ دەکردم
دوور لە تۆ دڵگۆمی خوێنم بە گازەندەوە دەتدوێنم
منیش وەک تۆ قەڵسم لەژیان (بۆچت جێهێشتم هێمن گیان)

ئەم دێڕەی دوایی بە حیسابی ئەبجەدی دەبێتەساڵی وەفاتی هێمن(1365).
#️ هەشتاگ
#زریان سەرچناری |
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
هێمن لە زاری هەژارەوە لە کتێبی چێشتی مجێور دا
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زریان سەرچناری
2.👁️هێمن موکریانی
3.👁️هەژار موکریانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 12 2018 12:42AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 12 2018 9:36AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Jul 27 2019 9:42AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,027 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.16 KB Jul 12 2018 12:44AMزریان سەرچناری
📊 ئامار
   بابەت 383,224
  
وێنە 63,553
  
پەڕتووک PDF 12,142
  
فایلی پەیوەندیدار 51,190
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,240

📚 پەڕتووکخانە
  📖 خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری...
  📖 باخەوانی گوڵەکان
  📖 دەستکەوتەکانی کورد، لە...
  📖 ژیان فێری کردم
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 14-06-2021
  🗓️ 13-06-2021
  🗓️ 12-06-2021
  🗓️ 11-06-2021
  🗓️ 10-06-2021
  🗓️ 09-06-2021
  🗓️ 08-06-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
یەشار کەمال
سەرەتای مێژووی نوسینی یەشار کەمال بۆ ساڵی 1947 دەگەڕێتەوە کە یەکەم چیرۆکی نووسی.
لە سالی 1975 کۆمەڵێک چیرۆک بەچاپ دەگەیێنێت و پاشان دەیان کتێبی تر دەنوسێت وەک (حەمەدۆک و زەوی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئەگەرماربکوژن و دەرگای قەلاو سەیرکەئاوی فوڕات چەند خوێنڕێژە)چەندین کتێبی تر کەبۆ دەیان زمانی تر وەرگێڕدراون، لەگەل نووسینی چەند رۆمانێکی داستانی (سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆل و ئەفسانەی چیای ئاگری و ئەفسانەی گلگامێش) و هەروەها دەیان وتار کەلەهەموو یان کاریگەرتر لەسالی 1995 وتارێکی سیاسی بڵاوکردەوەو لەگۆڤارێ
یەشار کەمال
رووناک رەئوف
ڕووناک ڕەئوف سەعیدبەگی سلێمان بەگ، لە بناماڵەیەکی ناوداری شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1942 لە شارەدێی وارماوای سەربە شارۆچکەی دەربەندیخان لە دایک بووە، لەبەر ئەوەی ڕەئوف بەگ لەو سەردەمەدا فەرمانبەر دەبێت لەیەک شوێندا جێگیر نابن، بۆیە ڕووناک خان قۆناغەکانی ژییانی لەناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەسەر بردووە، ئەمەش وای کردووە خوێندنی سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواو بکات، پاشان گەڕاونەتەوە بۆ شاری سلێمانی لەوێ چووەتە قوتابخانەی هونەری ناوماڵ.
لەتەمەنی حەڤدە ساڵیدا ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ حاکم ئەحمەدی حاجی ساڵحی ق
رووناک رەئوف
عەبدولڕەزاق فەیلی
عەبدولرەزاق عەزیز میرزا، ساڵی 1945 لە بەغداد لەدایکبووە. ئەو کوڕی بازرگانێکی دەوڵەمەندی بەغداد بوو، بەڵام خەبات گەیاندیە ئەو ئاستەی، کە لە کۆگایەک کاری دەکرد، تا خۆی بژیەنێت. هەمیشە مرۆڤێکی گەشبین بوو. دیارە جگە لە زاراوەی فەیلی، کوردی ناوەند و کرمانجیەکەی، زۆر زۆر باش بوو. کاتێک کە بە کرمانجی دەدوا، وات دەزانی لە قامیشلۆ هاتووە. هەروەک ئینگلیزیی، سویدیی، فارسیی و عارەبیی، بەو ئەندازەیە باش بوو، کە ماوەیەک کاری وەرگێڕی دەکرد. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. چەندین پۆستی حی
عەبدولڕەزاق فەیلی
دەستکەوتەکانی کورد، لە ئیمپراتۆریەتی ماد تا کۆرۆنا
نووسەر: دڵدار داڵەڕێ[1]
دیزاینی بەرگ: داڵەڕێ
2021
دەستکەوتەکانی کورد، لە ئیمپراتۆریەتی ماد تا کۆرۆنا
خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تەریقەتی نەقشبەندی
ئەمجەد شاکەلی[1]
2021
خوێندنەوەیەکی سۆفیگەری و تەریقەتی نەقشبەندی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)