لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 12-07-2018
باکووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:00 هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوەندی
ژن نیوزژن نیوز لە
ئامەدئامەد، بەڵام کەس لە ناوەندەکە نەبوو و گەڕانەوە، پاشان کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی جارێکی دیکە هێرشیان کرد. پۆلیس دەرگای ناوەندەکەی شکاندووە، چونەتە ناو ناوەندەکەوە و دەستیان بەسەر هەمووی شتومەکەکانی ناوەندەکەدا گرتووە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە حکوومەتییەکان، لە ڕێگای نێوان گوندەکانی گۆجگەلی و موشیرئاوای شاری
بۆکانبۆکان، تەقەیان لە ماشینێکی پراید کردووە و یەکێک لە مسافیرانی ئەو ماشینە بە ناوی هەژار ڕەزایی کوڕی ئیسماعیل، خەڵکی گوندی قەڵای هەلاکۆ گیانی لە دەست دا.
[5]
- یەکێک لە یارمەتیدەرەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای
کرماشانکرماشان، بە ناوی سام عەباسی گوورەجوویی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزرا.
[5]
باشووری کوردستان
- لەژێر ناوی سەپاندنی یاسا لە
کەرکوککەرکوک، چەندین خێزانی کوردی نیشتەجێی گوندەکانی دەوروبەری کەرکوک، هەڕەشەی دەرکردنیان لەسەرە، لە نوێترین پێشهاتیشدا پۆلیسی کەرکوک، هەڕەشەی دەرکردنی 600 خێزانی کوردی گوندەکانی چۆپلیجە و هەنجیرە و باجوان دەکات.
[1]
- هەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو و هاوپەیمانی هۆڵی شادییان جێهێشت و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانیان بایکۆتکرد.
[2]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێم کۆتاییهاتووە.
[2]
- بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایدەگەیەنێت، بەئەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی
هەولێرهەولێر، هیچ گۆڕانکارییەک روونادات و دەڵێت ئه و سندوقانەی تانەیان لێدراوە هی ئاوارەکانی
موسڵموسڵن، نەک بنکەکانی دەنگدانی هەولێر.
[2]
- لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی
شەقڵاوەشەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، 33 کەسی دوو بنەماڵەی دەستگیرکران، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش رایدەگەیەنێت رێکاری یاسایی بەرامبەر هەر 33 کەسەکە دەگیرێتەبەر.
[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، گەنجێک بەناوی
هەڤرەست شوانهەڤرەست شوان، کە ئەندامی هەرێمی هەولێری
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادییە و هاوکات خوێندکاری قۆناغی سێیە لە کۆلێژی لوبنانی – فەرەنسی لە بەشی یاسا لە شاری هەولێر، لەلایەن ئاسایشی شارکەوە دەستگگیرا.
[4]
- پۆلیسی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیێنێت، لە شارۆچکەی
عەربەتعەربەت بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ بە گوللە کوژرا.
[1]
- بەهۆکارێکی نادیار ماوەی زیاد لە پێنج کاتژمێرە ئاگرێکی بەهێز، سنوری چەند گوندێکی شارەدێی بیارەی سەربەپارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتووتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 300 دۆنم لە دارستان و باخی سروشتی ناوچەکە سوتاون.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- سەرچاوەیەک لە گوندی بەێ-ی سەربە شارۆچکەی شێراوی
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، کە گروپێکی چەتە بەناوی فەیلەقی شام، بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵانی گوندەکە و نۆ هاوڵاتییان ڕفاندووە.
[4] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث