4 ملیار دینار بۆ فراوانکردنی رێگای هەولێر - کۆیە تەرخاندەکرێت
📊 ئامار و راپرسیا
دوڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی هەرێم ئاشکرایدەکات، کۆمپانیایەکی ئەهلی داوایکردووە پڕۆژەی جوودسایدی
هەولێرهەولێر -
کۆیەکۆیە لەسەر ئەرکی خۆی بە قەرز قیرتاو بکات، دەشڵێت بۆ فراوانکردنی رێگای کۆنی کۆیە داوای چوار ملیار دیناریان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە و بەمزووانە پارەکە دابیندەکرێت.
هونەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی لەئێستادا حکومەت بڕی بودجەی پێویستی لەبەردەستدا نییە پڕۆژەی دروستکردنی جوودسایدی هەولێر- کۆیە تەواوبکات.
وتیشی، کۆمپانیایەکی ئەهلی خۆماڵی داوایەکی ئاڕاستە کردووین، کە لە سەر ئەرکی خۆی بەقەرز پڕۆژەی جوودسایدەکە تەواو دەکات، پێدەچێت لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە کارەکانی بکات.
هونەر نوری، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگای کۆنی هەولێر – کۆیە بڕیاردراوە دوو مەتر لە هەردوو لای شەقامەکە فراوان بکرێت بۆ ئەمەش داوایەکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دابینکردنی بڕی چوار ملیار دینار کە بەمزووانە پارەکە دابیندەکرێت و دەستدەکرێت بە فراوانکردنی شەقامەکە.
بەهۆی یەک سایدی شەقامی هەولێر- کۆیە بەنزيکەيی رۆژانە رووداوی هاتووچۆ روودەدات و بەوهۆیەوە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
[1]
11-07-201811-07-2018 ⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!