کارگەی رۆنی زەیتی عەربەت بەرهەمی خستە بازاڕەکان
کارگەی رۆنی زەیتی عەربەت تاوەکو ساڵی 1999 کارگەی دروستکردنی زەیتی گوڵەبەڕۆژە بوو و، دوای 20 ساڵ رۆنی زەیتی گوڵەبەڕۆژەی بەرهەمهێنایەوە و ئێستاش بەرهەمەکەی خستووەتە بازاڕەکانەوە.
ماوەی 20 ساڵ بوو کارگەکە لەکارکەوتبوو، بەڵام ئێستا لەرێگەی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە نۆژەنکراوەتەوە و، زەیتی گوڵەبەڕۆژە بەرهەمدەهێنێت.
ئاکۆ غەریب، خاوەنی کارگەی زەیتی عەربەت دەڵێ لە ماوەی هەشت مانگدا کارگەکەمان بەگەڕخستەوە. ئێستا زەیت بەرهەمدێنین و، لە رۆژێکدا سێ هەزار بوتڵ رۆن بەرهەمدەهێنین. دەتوانین گوڵەبەڕۆژە لە جووتیاران وەربگرین و سوودیش بە خەڵکی ناوچەکە بگەیەنین.
کارگەکە لە یەک کاژێردا سێ هەزار لیتر رۆن بەرهەمدەهێنێت. دەتوانێت جگە لە پێداویستی نێوخۆیی، زەیت هەناردەی پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش بکات.
عەلی محەممەد، جووتیارە و دڵخۆشە بە کردنەوەی کارگەکە، دەڵێ ئەو کارگەیە بۆ ئێمەی جووتیار سوودی زۆر دەبێت. دەتوانین گوڵەبەڕۆژە بچێنین، دواتر بیدەینە کارگەکە، بۆیە ئێمە دڵخۆشین بەو کارگەیە.
ئەنوەر عەزیز، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێ ئێمە وەکو خەڵکی عەربەت دڵخۆشین بە کردنەوەی ئەو کارگەیە، لە دوو رووەوە لێی سوودمەند دەبین: هەم هەلی کار زیاد دەکات، هەم سوودیش بە جووتیاران دەگەیەنێت بۆ ئەوەی گوڵەبەڕۆژە بکەن و بەرهەمەکەیان بەو کارگەیە بفرۆشن.
تاوەکو ئەو کاتەی کارگەکە کراوەبوو، جووتیارانی
شارەزوورشارەزوور ساڵانە بڕێکی زۆر گوڵەبەڕۆژەیان لە زەوییەکانیاندا دەچاند، بەڵام داخستنی کارگەکە، بەتەواوی بازاڕی لەبەردەم بەرهەمەکانیان تەسک کردەوە، بۆیە ئێستا هیوایەکی دیکەیان بۆ پەیدا بووە، تاوەکو رۆژگاری زێڕینی گوڵەبەڕۆژە لە شارەزوور بگەڕێتەوە.
[1]
11-07-201811-07-2018 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!