🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-01-2020
📆26-01-2020
📆25-01-2020
📆24-01-2020
📆23-01-2020
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,650) پەڕتووک||
📅 27-01-2020
باکووری کوردستان
- دوای بوومەلەرزەکەی خارپێت کە بە پلەی 6، 8 روویدا، لە گەڕەکی سورسورو پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە. تیمەکانی فریاکەوتن خۆیانگەیاندە یەکێک لەو 3 کەسانەی کە لەژێر داروبەردی باڵەخانەیەکدا ماون. لەگەڵ هەوڵی تیمەکانی تەندروستی بەڵام ئەو کەسەی ڕزگارکرا، گیانی لەدەستدا. بە پێی ئاماری فەرمی تا ئێستا تەرمی 39 کەس دۆزراوەتەوە. بەڵام دوێنێ شەو ژمارەیەک ئاژانسی هەواڵ ڕایانگەیاند کاتژمێر 2:34 تەرمی 4 کەس لە بالەخانەی دیلەک دەرهێنراون.[4]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک رۆژنامەنوس لە کەرکوکەوە رۆیشت
📅 27-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ئازارەكانی رۆژئاوا لە پێشانگایەكی هونەریدا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 26-01-2020
باکووری کوردستان
- دوای 24 کاژێر لە روودانی بوومەلەرزە، تیمەکانی فریاگوزاری منداڵێکی تەمەن 2 ساڵیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاو لە شاری خارپێت دەرهێنا.[2]
- دەزگای ئافادی دەوڵەتی تورک رایگەیاند، تا ئێستا تەرمی 31 کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. هەروەها وتی، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە هەزار و 556 کەس برینداربوون. بە پێی ئامارەکان 72 باڵەخانە رووخاون و زیان بەر 624 باڵەخانەی تریش کەوتووە.[1]
- هەندێک سەرچاوەی لۆکاڵی باس لە گیانلەدەستدانی 35 کەس دەکەن بەهۆی بوومەلەرزەکەی دو
📅 26-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوای 24 کاژێر لە بوومەلەرزە منداڵێک لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەک دەردەهێندرێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 24-01-2020
باشووری کوردستان
- بەفر زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستانی تەنیوە و بووەتە ئاستەنگ لە هاتووچۆکردنی نێوان زۆرێک لە شارۆچکەکان.[1]
- تەرمی 5 کۆچبەری کورد کە بەر لە ماوەیەک بەهۆی نقومبوونی یەخت کەیان لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا خنکان، ئەمشەو گەیەندرانەوە هەرێمی کوردستان.[1]
- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی دەڤەری سۆرانی گرتۆتەوە، رێگای شارۆچکەکانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز و زیاتر لە 250 گوندی ئەو شارۆچکانە گیراوە و تا ئێستاش بەفر بارین بەردەوامە. لە شارۆچکەی مێرگەسۆر زیاتر لە 55 سم
📅 24-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-01-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ حسێن رێکانی - شەهیدی راپەڕینەکەی شیلادزێ
تەمەنی 13 ساڵ بوو. رۆژی 26-01-2019 لە راپەڕینەکەی شیلادزێ لە دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان لەلایەن سەربازە داگیرکەرەکانی تورکەوە شەهید بوو.
حسێن پێش شەهید بوونی بە چەند رۆژێک نەشتەرگەریی ریخۆڵە کوێرەی بۆ کرابوو، لە کاتی شەهیدبوونیدا هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو بوو و دەبووایە رۆژی 27-01-2019 لە نەخۆشخانە تەلی نەشتەرگەرییەکەی دەربهێنرایە!
وێنەکانی حسێن رێکانی زۆر بە بەرفراوانی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و بوونە هێمای راپەڕینی شیلادزێ دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک و کارە تی
✌️ حسێن رێکانی - شەهیدی راپەڕینەکەی شیلادزێ
🏷️ پۆل: شەهیدان
حسێن رێکانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 368,187 | وێنە 57,055 | پەڕتووک PDF 10,650 | فایلی پەیوەندیدار 37,941 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,397 |
📊 لە 8 ساڵدا ملیۆنێک و 31 هەزار دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سووتاون | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

لە 8 ساڵدا ملیۆنێک و 31 هەزار دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سووتاون

لە مانگی پووشپەڕداین، پلەی گەرما بەرزە، سەرجەم پاوان و دارستانەکانی کوردستان لە ژێر هەڕەشەی سووتاندان، تیمەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرگریی شارستانی لە ئامادەباشیدان، بەڵام قاسە خاڵییەکەیان رێگرە لەوەی بتوانن لە ئەگەری کەوتنەوەی ئاگر لە پووش و پەڵاش و دارستانەکان، بە کەمترین زیان لێی دەربچین.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە هەشت ساڵی رابردوودا بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە، یەک ملیۆن و 31 هەزار و 290 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون، زۆرترین رووبەری سووتاویش لە سێ ساڵی رابردوودا تۆمار کراوە کە 559 هەزار و 469 دۆنم بووە و دەکاتە 57%ی تێکڕای رووبەڕی سووتاوی هەشت ساڵی رابردوو.
حوسێن حەمەکەریم، بەڕێوەبەری گشتیی دارستان و پاوان و رەزگەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێَت: بەهۆی قەیرانی داراییەوە، سێ ساڵە وەک پێویست نەمانتوانیوە ئاگربڕ بۆ دارستان و پاوانەکان دروست بکەین و پاکیان بکەینەوە، ئەمەش زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی لە دارستان و پاوان زیاتر کردووە.
ئێستاش کە بە وەرزی ئاگرکەوتنەوە دادەنرێ، بە گوتەی حوسێن حەمەکەریم تەنیا لە 2%ی دارستانەکاندا هەڵمەتی پاککردنەوە و ئاگربڕ کراوە. بۆیە دەڵێت: 98%ی دارستان و پاوانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسیی سووتانیان لەسەرە، بەتایبەت ئەمساڵ بارانێکی باش باریوە و گژوگیا زۆرە و پلەی گەرماش بەرزە.
ئاگر بە یەکێک لە گەورەترین مەترسییەکانی سەر کەمبوونەوە و لەناوچوونی دارستان و تێکچوونی هاوسەنگیی ژینگە لە جیهاندا دادەنرێ، ساڵانە بەملیۆنان هێکتار دارستان لەجیهاندا بەهۆی ئاگرەوە لەنێودەچن.
بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکان لە دارستان و پاوانەکان کردوویەتی، دەرکەوتووە 35%ی ئەو رووبەرە دارستان و پاوانەی لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا سووتاون، بەهۆی تۆپبارانی تورکیا و ئێران بووە.
حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆرن، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی سێ ساڵی رابردوو، بۆمان دەرکەوتووە زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی کەمتەرخەمی، دەستی ئەنقەست و پاشماوەی ئاگری شوان و گەشتیاران و تۆپبارانی ئێران و تورکیا روویانداوە.
بە گوتەی حوسێن حەمەکەریم، ئەو شێوازە کۆنەی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوە پەیڕەو دەکرێ‌، فراوانیی رووبەری دارستانەکان و نەبوونی رێگەوبان، مینڕێژکردنی هەندێک لە دارستانەکان و دروستنەکردنی ئاگربڕ، زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەی چەند بەرامبەر کردووە.
بەرپرسەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ پێیوایە پشتگوێخستنی یاساکانی دارستان و جێبەجێنەکردنی بەسەر ئەو کەسانەی بەدەستی ئەنقەست دارستان و پاوانەکان دەسووتێنن، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان و زیانەکانی زیاتر کردووە و وایکردووە خەڵکانێک بێ ترس بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئاگر لە دارستان و پاوانەکان بەربدەن.
لە ماددەی 22ی یاسای دارستاندا هاتووە هەرکەسێک داری بە تەمەن ببڕێتەوە، یان بە دەستی ئەنقەست ئاگر لە دارستان و پاوان بەربدات، سزاکەی بەندکردنە بۆ ماوەیەک کە لە 6 مانگ کەمتر نەبێت و پێ بژاردنێک کە لە 5 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت.
حوسێن حەمەکەریم دەڵێت: بەداخەوە دادگاکان وەک پێویست ئەم یاسایە جێبەجێ ناکەن و کاتێک کەسێک لەسەر سووتاندنی بەئەنقەستی دارستان دەگیرێت، بە کەفیل تاوانبارەکە بەردەدەن و بەپێی یاسای ژینگەش سزای دەدەن کە سزاکەی زۆر کەمە.
سەمەد محەممەد، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان لەبارەی سووتانی پاوان و دارستانەکان دەڵێت: ئاگر کەوتنەوە جگە لە سووتاندنی دار و گژوگیا و تۆوەکانیان، دەبێتە هۆی لەناوچوونی سەتان جۆر زیندەوەر و باڵندە و ئاژەڵ، تەنانەت گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ژینگەی ناوچەکەدا دروست دەکات و هاوسەنگیی ژینگە تێکدەدات.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، زۆرترین ئاگرکەوتنەوە لە هەشت ساڵی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانیسلێمانی تۆمار کراوە، بە جۆرێک لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا 580 هەزار و 380 دۆنم دارستان و پاوانی پارێزگاکە سووتاون کە دەکاتە 56.2%ی کۆی رووبەری دارستان و پاوانی سووتاو لە هەشت ساڵی رابردوودا.
پارێزگای هەڵەبجەهەڵەبجە ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەی بەخۆوە بینی و بەو هۆیەوە 30 هەزار و 757 دۆنم لە دارستان و پاوانی ئەم پارێزگایە سووتان کە دەکاتە نزیکەی 58%ی کۆی رووبەری دارستان و پاوانی سووتاو لە ساڵی رابردوودا کە نزیکەی 52 هەزار و 777 دۆنم بوو.
محەممەد مەحموود، بەڕێوەبەری دارستان لە پارێزگای هەڵەبجە بە (رووداو)ی گوت: زۆربەی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ساڵی رابردوودا لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ کەمتەرخەمی و دەستی ئەنقەست دەگەڕێتەوە، بەشێکیشی بەهۆی تەقەی پاسەوانی سنووری ئێران بووە کە زۆر جار بۆ پاککردنەوەی گژوگیای دەوروبەری خۆیان فیشەک دەنێن بە پاوان و دارستانەکانەکانەوە.
گوتیشی: ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی رابردوو زیانی زۆری بە دارستانەکانی پارێزگای هەڵەبجە گەیاندووە، نزیکەی 8 هەزار دۆنم دارستان سووتان، بەداخەوە دارقەزوانەکان بە جۆرێک سووتاون خەڵک ناتوانن کاریان لێبکەن و داهاتیان لێ دەستبکەوێت.
ئەمساڵیش لە پارێزگای هەڵەبجە تا ئێستا چوار جار ئاگرکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 273 دۆنم دارستانی سروشتی و دەستکرد و پاوان سووتاون، بەهۆی کەمیی دروستکردنی ئاگربڕیش مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر دارستانەکانی دیکە هەیە.[1]
11-07-201811-07-2018

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 11-07-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📊 ئامار و راپرسی
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-07-2018
📈 جۆری ئامار و راپرسی🚑 رووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌳 ژینگە
📈 جۆری ئامار و راپرسی⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 11 2018 9:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 12 2018 9:15AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 12 2018 9:15AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,157 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.132 KB Jul 11 2018 9:40AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

لە 8 ساڵدا ملیۆنێک و 31 هەزار دۆنم دارستان و پاوان لە کوردستان سووتاون

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-07-2018
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574