کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 08-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📆02-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅08 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,788) پەڕتووک||
📅 07-04-2020
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە جۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیش
📅 07-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 06-04-2020
باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری سەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.[3]
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.[2]
- تاکو ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستان نز
📅 06-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی تاوەکو 12:00ی شەو بەردەوام دەبێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ سەڵاح عیزەدین
ساڵی 1965 لەدایکبووە تاپۆلی پێنجی ئامادەیی خوێندوە ساڵی 1981 پەیوەندی دەکات بەڕێکخستنەکانی ی.ن.ک. هەر لە ساڵی 1981 لەلایەن ڕژێمی بەعسی دەست گیردەکرێت لەژێر ئازار و ئەشکنجەداگ وێی چەپی لەکاردەکەوێت ماوەی ساڵێک وشەش مانگ لەگرتوخانەی ئەبوغرێب زیندانی دەکرێت دواتر ساڵی1982 بەلێبوردنی گشتی ئازاد.دەکرێت ساڵی 1984 دەچێتە شاخ و لە تیپی 51 گەرمیان دەبێتە پێشمەرگە...لە شاخ بەشداری زۆربەی شەڕەکانی گەرمیانی کردوە ساڵی 1986 لە حەملەی سەرکردایەتی قاچی چەپی بریندار دەبێت و 8 مانگ لە نەخۆشخانەکانی ئێران دەمێنێت
✌️ سەڵاح عیزەدین
🏷️ پۆل: شەهیدان
سەڵاح عیزەدین
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
ئەبوبەکری شێخ جەلالی کوڕی شێخ تەهای کوڕی شێخ سەلامی کوڕی شێخ فازڵی کوڕی شێخ نیزامەدینە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و هەروەها خانەی مامۆستایانی لە بەغدا.
مامۆستا بووە لە هەڵەبجە و پێنجوین و سلێمانی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی پەروەری چەند جار زیندانی کراوە.
هەوری لە ساڵی 1915 لە سیتەکی شارباژێر لە دایکبووە لەرێکەوتی 08-04-1979 لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
👫 ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ا. ب. هەوری - ئەبوبەکر شێخ جەلال
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,140 | وێنە 58,199 | پەڕتووک PDF 10,788 | فایلی پەیوەندیدار 40,299 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,068 |
📖 بەرد مەگرنە (دەروێش عەبدوڵڵا) | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بەرد مەگرنە (دەروێش عەبدوڵڵا)

سەیرم لێ دێت، هەڵەبجەییەکان خۆیان بە خەڵکی شاری شاعیر و هونەرمەندان دەزانن، کەچی دوو دێڕیان دەربارەی نەنووسیوە!؟ سلێمانییەکان خۆیان بە (ئەهلی دانش) و پایتەختی ڕۆشنبیریی دەناسێنن، کەچی زانیارییان لەسەری پێ نییە!؟ سەندیکای بە سەدان ئەندامی هونەرمەندانمان هەیە، دامەزراوەی کەلەپووریی و کەلتووریی پڕ پارەمان هەیە، تەلەڤزیۆنی زۆر و کۆلێژی هونەر و پەیمانگا و بەشی مۆسیقامان هەیە، بەڵام تا ئێستا دوو کتێب و لێکۆڵینەوەمان تایبەت بە مێژووی مۆسیقای کوردی نییە!؟
ئەو تاقانە وێنەش کە هەیە و (بابی لالۆ) خۆی بە خاوەنی دەزانێت، دیار نییە کە بە چ پێوەرێک وێنەی دەروێشە!؟ (جەمال بابان) لە (ئیبراهیم باجەلان) و ئەمیش لە (ڕەشید هەورامی) دەگێڕێتەوە کە دەروێش عەبدوڵڵا، زمانی فارسی و تورکی و هیندی زانیوە و ماوەیەک لە سوپای لیڤی ئینگلیزدا کاری کردووە. باشە کەسێک ئەم توانایانەی هەبێت، چۆن (محەممەدی مەلا کەریم) وا باسی دەکات کە دەروێش لە سییەکان و چلەکانی سەدەی ڕابردوودا بۆ کارکردن چووەتە بیارە و سەبەتەیەک خورماشی پێ بووە بۆ فرۆشتن! لەو کلیپانەی کە وێنە و دەنگی دەروێش عەبدوڵڵایان لەسەر داناوە، وادەردەکەوێت کە دەروێش دەفژەن و دەنگبێژ بووە، کە چی وەک (گۆران)ی شاعیر بۆمان باس دەکات، لە هەژارێکی قەدرنەگیراوی شمشاڵژەن زیاتر هیچ نەبووە. (ئازاد حەمدی) لە (هەڵەبجە و کەسایەتییەکانی)دا باسی (مینەی لولکژەن) دەکات، توخنی دەروێش ناکەوێت! (کامەران سوبحان) نەک لە پەراوێزی وەسفی (قالە مەڕە)دا نێوی دەهێنێت، بەڵکو مەدالیای شیعرەکەی (گۆران)یش کە بە نێوی (بۆ فریشتەی مۆسیقا)وە بۆی نووسیوە، لە بەرۆکی دەروێشی دەکاتەوە و دەیبەخشێت!؟ (ناسری حوسامی) بە هەمان نێوی (فریشتەی مۆسیقا)کەی گۆرانەوە، هۆنراوە بۆ (قالە مەڕە) دە نووسێت!؟ من هەرگیز بەم قسانە لە شکۆی مەڕە کەم ناکەمەوە، بەڵکو غەدرێک لە وێنەی جوانی ئەویش بە بەردتێگرتن دەزانم کاتێک هەندێک لە غازفرۆشەکان بەیانیان زوو خەڵکی پێ ناڕەحەت دەکەن!
دەربارەی دەنووسن دەروێش دوای ئەوەی لەگەڵ (فاتم)ی حەزلێکردووی لە قەرەداغ بە یەک ناگەن، گەڕاوەتەوە بیارە و بێوەژنێکی هێناوە و دوو کچی لێی بووە، بەڵام تا ئێستا کەسێک نەیوتووە من نەوەی دەروێم! (گۆران) بە کەسێکی هەژار و نەدار و بێکەس ناویهێناوە و هێندەی هەموو حکومەتی هەرێم و دامەزراوە و نووسەر و هونەرمەندەکانی، جوانتر وەسفی دەروێش عەبدوڵڵای کردووە کاتێک دەڵێت:
بەڵێ، دیارە، لەناو قەومی بەسیتا قەدری سەنعەتکار
وەکو عەکسی قەمەر وایە لەناو حەوزێکی لیخندا
بەڵام تەختی ڕوفاه و تاجی حورمەت میللەتی هوشیار
بە ئوستادێ ئەدا وەک تۆ لەناو شمشاڵی کون کوندا![1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ڕێبوار حەمەتۆفیق محەمەد

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-07-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 10 2018 11:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 10 2018 3:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 10 2018 3:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,452 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Jul 10 2018 11:39AMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

بەرد مەگرنە (دەروێش عەبدوڵڵا)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-07-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️جەمال بابان
2.👁️رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574