图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,357
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
排名项目
1 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English1
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا

هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا
#شێرکۆ بێکەس#
سلێمانی
14-03-2003

پێیان بڵێ.. به و نزیکانە
هەر لە ڕێگەی ئاسکەکانی دەشتی شێروانەوە
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا و
لە قوڵینەی گەواڵەی هەورێکی سپیدا و
لە گەڵ خۆیداپێنج هەزار پەپولەیش ئەبا.
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا.
وەختێ ئەگا، دیجلە لەبەری هەڵئەسێ و باوەش بەناو قەدیا ئەکا و
دەست ئەبات و کڵاوەکەی جەواهیریی لە سەر ئەکا.
بە گمەگم دوو جوت کۆترە شینکەی نەجەف دێن و لەسەر شانی ئەنیشنەوە و
هەر لەوێدا دارزەیتون و دارچنار و دارخورما ئەیکەن بە سەما.
لە دیواری کۆنکرێتی جەوادەوە ئەسپەشێ دێتە دەرەوە و
پڕ بە پایتەخت ئەحیلێنێ و خۆر بەر ئەبێ و بارانی پرشنگ دائەکا.
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا.
گوڵی هەنار کاڵایەتی و قەڵبەزەیەکی ئەحماوا باڵایەتی و،
وەختێ ئەگا. ئەبو نەواس لەسەر سەکۆ دێتە خوارێ و
لە گوڵ هەنار و قەڵبەزە بادەی تازە دروست ئەکا،
یەکەم پەرداخ حسەین مەردان لێی وەرئەگرێ و هەر بە یەک بین هەڵیئەدا.
دوای ئه و ڕوشدی قژی بژە و بۆینباخ خوار، دێتە پێشێ و
تا ئەتوانێ باخی عەلی و خۆی مەست ئەکا.
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا.
کاتێ ئەگا. حوسەیری وەک جاری جاران
بوتڵی مەیه و چاکەتی بەر داکەوتووە و سور بۆتەوە و
لە بەردەمی پەیکەرەکەی ڕەصافیدا هەر لەترەداو نیوەلاڵە و
بە عەمودیی جنێو بە کوڕەکەی سەبیحە و بە مەدرەسەکەی عەفلەق و
بە دوو ژمارەی حەڤدە و سی و جنێو بە عەرش و قورش ئەدا!
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغداو
سەرنج ئەدا، حەیدەرخانە گەنج بۆتەوە،
نێرگەلەکان، سەماوەر و قۆری و پیاڵەی کەمەر زەڕلی،
چایخانەکەی حەسەن عەجمی، لەسەر وەجاغ و ڕەفەوە، دائەبەزن و دێنە
سەرجادەی ڕەشید و ئەزرنگێنەوە یەک یەک و هەڵئەپەڕن لە خۆشیاندا،
سەرنج ئەدا، هەردوو سدارەکەی گوبانجی و عەلیلوەردی
ئەویان بەباڵی مەقام و ئەمیان بە باڵی بیری نوێ، دوو کوکوختی
هەڵفڕیون و بەسەر قوببەی پیرۆزی شەناشیلدا ئەخولێنەوە و
پێئەکەنن لە ئاسماندا.
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا.
بە شۆڕیجەدا ڕەت ئەبێ، لەشی بۆنی حێل و دارچینی و میسک ئەگرێ.
ماچی فەیلی، دەورەی ئەدا لە پاش تۆزێ ماچەکان ئەبن بە هەنگ و باڵای
هەڵەبجە بە شانە و، ئازادی دێ و، هەنگوین بەسەر هەموواندا دابەش ئەکا.
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا و
بەر لە بەغدا لە شارەبان ئەوەستێت و لەناو باخی پرتەقاڵدا،
دوا پارچەی جلی گریانی فڕێ ئەدا. ئەوسا ئیتر پرتەقاڵی
قژ نارنجیی، لە ناو پەرژینی مۆردەوە، کراسێکی ئاودامانی
لە گوڵی خۆی بۆ ئەهێنێ و.. هەڵەبجە جلی هەتاو و، هەڵەبجە
جلی کەڕنەڤاڵ لەبەر ئەکا و ئینجا ئەڕوا..
هەڵەبجە ئەچێ بۆ بەغدا!

شێرکۆ بێکەس
سلێمانی
14-03-2003
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,563
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 14-03-2003 (21 年份的)
书:
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 09-07-2018
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on09-07-2018
此产品最近更新( ئەوین کامەران ):08-08-2023
URL
此产品已被浏览6,563
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.257 KB 08-08-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
照片文件 1.0.18 KB 09-07-2018 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,357
图片 105,642
书籍 19,138
相关文件 96,355
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!