بەردی بناغەی گەورەترین کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دانرا
باکووری کوردستان
- لە گوندی تالاتی نسێبین و گوندی کۆڤانلی سەر بە مەهسەرەت لە سنووری پارێزگەی مێردینی باکووری کوردستان چوونە دەرەوە قەدەغە کرا. ئەم بڕیارەی دەوڵەتی تورکیا بە بیانووی (ئۆپەراسیۆن دەکرێت) دەرکراوە.
[3]
- دادگاییکردنی
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەهەدەپە جارێکی دیکە دواخرا.
[4]
- دادگای تورک، 10 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەر
باقرخانباقرخان هاوسەرۆک شارەوانیی سێرتدا سەپاند.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هەفتەیەکە کەمکارەبایی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە، هاونیشتمانیانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، بچڕانی کارەبا بێزاری کردوون، پێشتر هەرگیز نەیاندیوە کارەبا ببچڕێت، رۆژانە دوو بۆ چوار کاژێر کارەبا نییە، جگە لە کارەبای نیشتمانی هیچ بەدیلێکی دیکەیان نییە.
[1]
باشووری کوردستان
- لە بەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی سوپای عێراق لە سنوری شارەدێکانی
لەیلانلەیلان و
قەرە هەنجیرقەرە هەنجیر و شوان سەربە پارێزگای
کەرکوککەرکوک، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردوە بە مەبەستی گەڕان و پشکنین، هێزەکانی پێشمەرگەش لە دۆخی ئامادەباشیدان، بەڵام بەشداریان لەو ئۆپەرسیۆنە پێ نەکراوە.
[4]
- هونەرمەندی میللی
سلێمانیسلێمانی (
حەمە جەزا زەنگەنەحەمە جەزا زەنگەنە) کۆچی دواییکرد.
[2]
- وەزیری داریی و ئابووری هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە پێناو بڵاونەبوونەوەی زیاتری نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بڕی 400 ملیۆن دینارمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە دابینکردووە.
[1]
- بە ئامادەبوونی
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و باڵیۆز و کۆنسوڵی ئەمریکا لە بەغدا و
هەولێرهەولێر، بەردی بناغەی کۆنسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دانرا.
[1]
- بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لە پارکی نالیی شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەرێوەبرد، لە کۆنگرەکەدا بەرنامەی بەرەکە بۆ ئەنجامدانی ڕێپێوانەکانی سبەینێ شەممە 7ی تەموز لە دژی داگیرکاریی لە باشوری کوردستان ئاشکراکرا.
[4]
- بەهۆی زۆری قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەڕێگای
کۆیەکۆیە -
هەولێرهەولێر، شانۆکارێک بە بەرگی مردوانەوە چالاکییەکی هونەری ئەنجامدەدات.
[2]
- بەهۆی تەقینەوە مینێکەوە لە چیایەکی دەڤەری بەرواری باڵا کەسێک گیانی لە دەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
[2]
- لە راگەیێندراوێکدا، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەست لە کەرکوک کۆتاییهاتووە و هەموو پێکهاتە و حیزبەکان نوێنەریان لە پرۆسەکە هەبووە.
[1]
- هاوڵاتیانی سێ گوندی کوردنشینی باکوری کەرکوک، بە هۆی ئەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور داوای چۆڵکردنی ناوچەکەیان لێدەکات گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد و هەوڵی چۆڵکردنی گوندەکەیان بە سیاسیی دەزانن نەک یاسایی.
[4]
- لە کاتژمێر 03:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێک سنوری گوندی سەرکەن و هاواری سەر بەشارەدێی
بیارەبیارەی- ناوچەی هەورامانی سەربە پارێزگای هەڵەبجەی گرتوەتەوە و نزیکەی 20 دۆنم لە سنوورەکە سوتاون.
[4]
- شاندێکی هاوپەیمانی فەتح-ی هادی عامری بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گەیشتە هەولێر.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- چوارەمین فێستیڤاڵ بۆ شەڕڤانی MLKP
ئیڤانا هۆفمانئیڤانا هۆفمان کە 7ی مارسی 2015 لە کاتێکدا لە دژی چەتەکانی
داعشداعش شەڕی دەکرد شەهید بوو، ئەمشه و دەستپێدەکات.
[3]
- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەقۆناغی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگەکەدان لەبارەی منبجەوە و کاتی ئەوە هاتوە بچنە ناو شارەکەوە.
[2]
- وتەبێژی ئۆپۆزسیۆن لە باشوری سوریا ئاشکرایکرد، لەگەڵ لایەنی روسی رێککەوتون کە چەکە قورسەکانیان رادەستی ئەوان بکەن و قۆناغ بە قۆناغیش پۆلیسی سەربازیی روسی لە ناوچەکە بڵاودەبنەوە.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان