سوپای تورک لە دەرسیم و ئامەد ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەستپێکردووە و گەریلاکانیش لە جولەمێرگ بە چەند چال
📝 Belgeler
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکان و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک زانیاریی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 09:00ی سەرلەبەیانی گەریلاکانی یەژاستار لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە دژی بارەگای سەربازیی بەزەلی سەربە شەمزینانی
جولەمێرگجولەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا، چالاکییەکە لە چوار قۆڵەوە ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا سێ پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ چالاکییەکی دیکە لە دژی ئەو بارەگایە ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکیەشدا نەزانرا.
لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: 27ی حوزەیران لە پاسور، فارقین، کاراز، لیجە و هەزرۆی سەربە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک دەستیپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی 28ی حوزەیراندا بە دەستگیرکردنی چەند هاوڵاتییەک لە گوندەکانی لیجە بەردەوامی پێدرا و ڕۆژی 30ی حوزەیران بەبێ ئەوەی ئەنجامێکی لێبکەوێتەوە کۆتایی پێهات.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: سوپای تورک 2ی تەموز لە پولومورای دەرسیم ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنەش تا 3ی تەموز بەردەوامی پێدرا.
[1]
05-07-201805-07-2018 ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!