图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,211
图片 105,526
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ساڵانە 10 هەزار نەخۆش بۆ چارەسەری دەچنە دەرەوەی کوردستان
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ساڵانە 10 هەزار نەخۆش بۆ چارەسەری دەچنە دەرەوەی کوردستان
统计和调查

ساڵانە 10 هەزار نەخۆش بۆ چارەسەری دەچنە دەرەوەی کوردستان
统计和调查

بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی مۆڵەتپێدراوی ناردنە دەرەوەی نەخۆش دەڵێت بەهۆی کەمیی خزمەتگوزاری تەندروستی و لاوازیی متمانەی خەڵک بە دەزگا تەندروستییەکان، ساڵانە نزیکەی 8 تاوەکو 10 هەزار کەس بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەچنە دەرەوەی وڵات.
وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی دروستی نییە لەبارەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بۆ چارەسەر دەچنە دەرەوە، تەنیا ئاماری ئەو نەخۆشانەی هەیە کە لە ڕێگەی ئەوانەوە بۆ چارەسەر دەنێردرێنە دەرەوە و ساڵانە ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 400 نەخۆش.
دکتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ساڵانە ژمارەیەک لە تووشبووانی شێرپەنجە بەتایبەت ئەوانەی لێرە چارەسەریان نییە، دەنێرینە دەرەوە. جگە لەوە هەندێک نەخۆش بۆ هەندێک پشکنین دەنێرینە دەرەوە، بەڵام ساڵانە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە دەرەوەی پلانی ئێمە بۆ چارەسەری نەخۆشی دەچنە دەرەوە.
هۆکار زۆرن بۆئەوەی خەڵک بۆ چارەسەر ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن، لەوانە توانای دارایی، بەردەستنەبوونی چارەسەر، زۆریی نۆرەی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکان، نەبوونی ئامێری پشکنین و دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی.
دکتۆر خاڵس دەڵێت: بەشێکی زۆری بۆ ئەو ڕیکلامە زۆرە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیا بازرگانییەکان بۆ پزیشک و نەخۆشخانەکانی دەرەوەی دەکەن، تەنانەت ئەو ڕێکلامانە بەجۆرێک دەکرێن کە کاری لە لاوازکردنی متمانەی نەخۆش بە نەخۆشخانەکانی کوردستان کردووە.
وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتی بە شەش کۆمپانیا داوە نەخۆش بۆ چارەسەر ببەنە دەرەوە، بەڵام ژمارەیەک کۆمپانیا لە دەرەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەت نەخۆش دەبەنە دەرەوە، هەندێ خەڵکیش بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ چارەسەری سەردانی ئێران و تورکیا دەکەن.
دکتۆر خاڵس قادر دەڵێت: ئێمە مۆڵەتمان بە شەش کۆمپانیا داوە نەخۆش بنێرنە دەرەوە، بەڵام ساڵانە ژمارەیەکی یەکجار زۆر نەخۆش لە دەرەوەی ئەو کۆمپانیایانە و بەبێ ئاگاداری ئێمە بەڕێگەی جیاواز بۆ چارەسەری نەخۆشیی قورس و سووک دەچنە دەرەوە.
دەستەی وەبەرهێنان تاوەکو ئێستا مۆڵەتی بە 912 پرۆژە لە 13 سێکتەر داوە، بەڵام سێکتەری تەندروستی تەنیا 45 پرۆژەی بە سەرمایەی 916 ملیۆن دۆلار بەرکەوتووە کە دەکاتە 2%ی سەرمایەی پرۆژەکانی وەبەرهێنان.
دکتۆر خاڵس قادر دەڵێت: جگە لە خەرجیی چوون و هاتن و مانەوە، نەخۆش ساڵانە پارەیەکی یەکجار زۆر بۆ وەرگرتنی چارەسەری لە وڵاتانی دەوروبەر خەرج دەکات کە لەوانەیە کۆی گشتی بگاتە ملیۆنان دۆلار. بۆ ڕێگەگرتن لە چوونە دەرەوەی ئەم پارە زۆرە، ئێمە پلانی پێشخستنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دانانی بیمەی تەندروستیمان هەیە کە لەڕێگەیەوە قورسایی سەر شانی حکومەت و هاووڵاتی کەم دەبێتەوە، لە هەمانکاتیشدا بۆ پشخستنی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێویستە حکومەت هانی وەبەرهێنەران بدات وەبەرهێنان لە سێکتەری تەندروستی بکەن.
کۆمپانیای ئەی کەی گڵۆباڵ هێڵس بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی و ناردنە دەرەوەی نەخۆش یەکێکە لەو شەش کۆمپانیایەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە ڕێگەی پێدراوە نەخۆش بباتە دەرەوە، کۆمپانیاکە لقی کۆمانیایەکی نێودەوڵەتی ئەمەریکییە کە لە 16 وڵاتی جیهان لقی هەیە و ساڵی 2013 لقی لە هەولێر کردووەتەوە، پێشتر لقی لە نەجەف و بەغدا و سلێمانی و دهۆکیش هەبووە، ئێستا تەنیا لقی هەولێری ماوە.
مومتاز جەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە دەڵێت: لە ساڵی 2014 و 2015 گرێبەستێکمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بۆ ناردنەدەرەوەی ئەو نەخۆشانە کرد کە پێویستیان بە چاندنی مۆخ هەبوو، 346 نەخۆشمان بردە دەرەوە، ئەمە جگە لەو نەخۆشانەی لەڕێگەی تایبەتەوە بۆ چارەسەری ناردوومانەتە دەرەوە، بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە 300 تاوەکو 500 نەخۆش بۆ چارەسەری دەبەینە دەرەوە، ئەو نەخۆشانەی کە کەیسەکانیان تایبەتە و پێویستیان بەچاودێریی چڕ و مانەوەی زیاتر هەیە، زیاتر دەیانبەین بۆ هیندستان، چونکە خەرجی مانەوە و چارەسەری لەوێ هەرزانترە.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ چارەسەری دەچنە دەرەوە، مومتاز جەلیل گوتی: بەپێی بەدواداچوونی ئێمە ساڵانە نزیکەی 8 تاوەکو 10 هەزار نەخۆش لەڕێگەی تایبەت و کۆمپانیاکانەوە بۆ چارەسەری دەچنە دەرەوەی وڵات. سەبارەت بە تێچووی گەشتەکانیشیان، گوتی: خەرجی بەگوێرەی کەیسی نەخۆشەکان دەگۆڕێ، بەشێوەیەکی گشتی لە 5 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە 150 هەزار دۆلار، هەندێ نەخۆشیش تەنیا بۆ پشکنینی سیتی سکان دەبەین کە تێچووەکەی نزیکەی 1200 دۆلارە.
جگە لە خزمەتگوزاری ناردنە دەرەوەی نەخۆش، کۆمپانیای ئەی کەی گڵۆباڵ هێڵس، نیازی هەبووە پزیشک لە دەرەوە بهێنی و نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە، بەڵام وەک مومتاز جەلیل، دەڵێت دوای هێرشی داعش بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق تێکچوو، بۆیە هیچ پزیشک و کۆمپانیایەک ئامادە نەبوو بێتە کوردستان و وەبەرهێنان لەم بوارە بکات.
مومتاز جەلیل دەڵێت حکومەت ساڵانە خەرجییەکی زۆر لە ناردنە دەرەوەی نەخۆش دەکات، بەشی زۆری ئەو خەرجیەش جێی خۆی ناگرێت. چونکە زۆر درەنگ بڕیاری ناردنە دەرەوەی نەخۆش دەدرێت. ئەو نموونە بە خەرجیی حکومەت بۆ چاندنی مۆخ بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا دێنێتەوە و دەڵێت: حکومەت لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 20 ملیۆن دۆلاری تەنیا لە خەرجی چاندنی مۆخ بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا خەرج کردووە، بەو پارەیە تەنیا چارەسەری 350 تاوەکو 360 نەخۆش کراوە، ئەگەر حکومەت پلانی هەبووایە دەیتوانی بەو پارەیە نەخۆشخانەیەک دروست بکات بۆ ئەو جۆرە نەخۆشانە.
دکتۆر شوان قادر، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان، دەڵێت: بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکان بۆ قازانجی خۆیان ڕیکلامی زۆر بۆ پزیشک و نەخۆشخانەکانی دەرەوە دەکەن، ئەمەش متمانەی نەخۆشی بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی حکومی و تایبەت کەمکردووەتەوە، بۆیە ژمارەی چوونە دەرەوەی نەخۆش چەند ساڵێکە زیادی کردووە.
بەگوتەی دکتۆر شوان قادر، بەشێک لە کۆمپانیا و نەخۆشخانەکانی دەرەوە فێڵ لە نەخۆش دەکەن، تەنیا بۆ ئەوەی خەرجی زیاتر بە نەخۆش بکەن و قازانجی زیاتریان دەستکەوێت نەشتەرگەری ناپێویست بۆ نەخۆش دەکەن بەڵگەشمان بۆ ئەو قسە هەیە، چەندینجار نەخۆش بۆ ئەم مەبەستە سکاڵای بۆ ئێمە هێناوە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەخۆشەکە بەبێ پرسی وەزارەت و ئێمە چووەتە دەرەوە، نەمانتوانیوە هیچ شتێکی بۆ بکەین.[1]
#05-07-2018#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,236
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 05-07-2018
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 05-07-2018 (6 年份的)
普罗旺斯:
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
统计数据类型: 健康
Technical Metadata
项目质量: 88%
88%
添加( هاوڕێ باخەوان 05-07-2018
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on06-07-2018
此产品最近更新( بەناز جۆڵا ):06-07-2018
URL
此产品已被浏览2,236
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,211
图片 105,526
书籍 19,120
相关文件 96,177
Video 1,299
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!