کوردیپێدیا، مێژووی رۆژ بە رۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 09-04 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 زۆرتر ...
📅09 April
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,789) پەڕتووک||
📅 08-04-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک روویدا و بە پێی زانیاریەکان 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، 19 زیندانی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، بۆ ئەنجامی تاقیکاریی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون.[7]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران. بەمەش ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ک
📅 08-04-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شێوازی نوێی دابەشکردنی مووچە لە هەڵەبجە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەلام مەنمی
ساڵی 1937 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە
لەساڵی 1960 کۆلیژی شەریعەی لەبەغداد تەواو کردوە
زیاتر لە 22 ساڵ مامۆستا بووە دواتر بووە بە سەرپەرشتیاری پەروەردەی سلێمانی.
لە هەفتاکانی سەدەی بیستەوە دەستی بە کاری نووسین کردووە.
لە 09-04-2015 کۆچی دوایی کردووە.
👫 سەلام مەنمی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەلام مەنمی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار پیت مویلەر و هاوڕێکەی لیا فیسەر ئەو کاتەی کە خوێندکار بوون، بە بەرگی دیدەوانیەوە لە رێگەی کوردستانی باکوورەوە گەشتی کوردستانی باشوریان کرد و لە نزیکەوە توانیان کورد بناسن و تێکەڵاوی شۆڕشی کورد بوون، چونە حاجی هۆمەران، ئەم گەشتەیان وای لێکردن و کوردیان خۆشبوێت، لە پاش رێکەوتننامەی جەزائیر لە نێوان (شای ئێران و سەدام حوسەین)دا لە ئازاری 1975دا کە شکست بە شۆڕشی کورد هێنرا، پیت مویلەر و هاوڕێکانی یارمەتیەکی زۆری ئەو کوردانەیان دا، کە وەک دەستەی یەکەمی پەنابەرانی کورد روویان لە
👫 پیت مویلەر - Piet Muller
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
پیت مویلەر - Piet Muller
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
👫 سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
بەردەوام دەستەکانم دەشۆم؛ تا بتوانم تێکەڵی کەس نابم و لە ماڵەوە دەمێنمەوە؛ دەمامک و دەستەوانە بەکاردێنم.. ئەمە بۆ خۆم و بۆ پارێزگاریی خۆشەویستانم دەکەم..
📊 بابەت 372,219 | وێنە 58,219 | پەڕتووک PDF 10,789 | فایلی پەیوەندیدار 40,342 | 📼 ڤیدیۆ 165 | 🗄 سەرچاوەکان 14,080 |
📖 باسێک دەربارەی زانستی ڕەگەز و بنەچە و نەژاد و ڕەچڵەکی کۆمەڵایەتی و هۆز و تیرە کوردیەکانی عێراق | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
باسێک دەربارەی زانستی ڕەگەز و بنەچە و نەژاد و ڕەچڵەکی کۆمەڵایەتی و هۆز و تیرە کوردیەکانی عێراق
📖 کورتەباس

زانستی ڕەگەز و بنەچە و نەژاد و ڕەچەڵەکی کۆمەڵایەتی زانستێکی بەرین و لق و پۆدارە و گرنگە لە ژیانی کۆمەڵ و مرۆڤدا، بەهۆی ئەم زانستەوە میللەتان ڕەگ و ڕەگەز و ڕەسەن و لق و پۆی نەژادی خۆیان دەزانن و بەو جۆرەش پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و خزمایەتی و (سیلەی ڕەحم) پتەوتر دەبن.
پێناسەی هۆز لەلای کورد جیاوازە لەگەڵ زۆربەی گەلانی دیکە بۆ نموونە لەگەڵ گەلێکی دراوسێی وەکو عەرەب زۆر جیاوازە، لەلای عەرەب زۆرینەی هۆزەکان پشت دەبەستن بە (یەکێتی ڕەچەڵەک) بەڵام لەلای کورد بەپێچەوانە زۆرینەی پشت دەبەستن بە یەکێتی (خاک و شوێنی نیشتەجێ)بوون.
بۆ نموونە هۆزەکانی عەرەب کاتێک باسی هۆزێک دەکەی هەموویان دەچنەوە سەر یەک پشتەباب و یەک باپیرەیان هەیە جگە لەم هۆزانە نەبێ(تنوخ وعیتق وغەسان)، بەڵام لەلای کورد هۆز لەسەر بنەمای یەکێتی ئەو شوێنەی لێی کۆبوونەتەوە دامەزراوە و پەیوەستە بە شوێنی جوگرافیەوە،.
چینەکانی ڕەگەز ونەژاد وڕەچڵەک لای عەرەب حەوت چینە و بەم شێوەیە خوارەوەیە (هەر چەندە هەندێ بیروڕا هەیە کە چینەکان کەمترە ویان زیاترن بن)، بەڵام ئەم دابەشکردنە گرنگترینیانە:
- الفصيلة (جومگە joint, articulation):
کە لێرەدا بە مانای (توێژ، دەستە group, faction)دێت، کە سەرووی دە خزمایەتی وسێ پشت پێکەوە دەبەستێت.
- العشيرة (عەشیرەت, هۆز، tribe) :
کە چوار پشت یان جومگەکان (دەستەکان) پێکەوە دەبەسێت (ئەم چینە لای شارەزایانی جینالۆجی لە عێڕاق پێ دەوترێ ڕان (الفخذ) چونکە لای زانایانی نەسەبی نیمچە دوورگەی عەرەبی ڕان لە عەشیرەت گەورەترە).
- الفخذ (ڕان thigh):
لێرەدا ڕان بە مانای لقێک لە هۆز دێت sept, subdivision)، کە عەشیرەتەکان کۆدەکاتەوە بە پێنج پشت یان پتر.
- البطن (زگ، ورگ، سک abdomen, belly):
لێرەدا بە مەبەستی لقێک لە هۆز دێت phratry, Sept,
, subdivision of atribe
ویان بەرەباوکێکی خێڵێک، باڵێکی خێڵێک، پەلێکی خێڵێک)، کە کۆکراوەی ڕانەکانە (ڕانەکان لە عێڕاق عەشیرەتەکان دەگرێتەوە).
- العمارة (تەلار building):
لێرەدا بەمانای (هۆز، خێڵ tribe) کە زگەکان دەبەستێتەوە بەیەک پشت وبەرەبابێک.
- القبيلة (هۆز، خێڵ tribe):
کە کۆکراوەی تەلارەکان بە یەکەوە بە پشت وبەرەبابێک.
- الشعب (گەل people, nation):
کە کۆکراوەی هۆزەکانە به پشت وبێ پشت.
بەڵام لای کورد دابەشکردنی چینەکانی ڕەگەز ونەژاد وڕەچڵەک بەو شێوە نیە کە لا عارەبە، تەنانەت هیچ سەرچاوەیەکی نووسراومان بەر دەست نەکەوتووە کە پلە بەندی چینەکانی ڕێکخسبێت، تەنانەت ئەو سەرۆک هۆز وتیرە بەڕێزانەی کە بە فەرمی خۆیان ناساندووە وەک (سەرۆک هۆز) لە لای دەسەڵاتداران وخەڵکەکانیەوە هیچ بەرهەمێک وەهایان دانەهێناوە چینەکانی ڕەگەز ونەژاد وڕەچڵەک ڕێکخستبێت ویان دەریانخستبێ وەک زانستێی سەربەخۆ، تەنانەت هەندێ هۆز هەیە جارێک بە عەشیرەت ناو خۆی دەێنێت وجارێک بە تایفە وجارێک بە هۆز وجارێک بە تیرە یان خێڵ ویان ئێل.
کەواتا پێویست دەکات نووسەران وڕۆشنبیرانی تایبەت بە هۆز وتیرەکان کورد هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ڕێکخستنی (چینەکانی ڕەگەز وبنەچە ونەژاد وڕەچەڵەکی کۆمەڵایەتی) لە نێو گەلی کورد لە ڕێ نووسین و ولێکۆلینەوەکانیان و دەرخستنی وەک زانستێکی سەربەخۆ، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوە وفەرهەنگێک لەسەر هۆز وتیرە کوردیەکان وچینەکانی ڕەگەز وبنەچە ونەژاد وڕەچڵەکی کۆمەڵایەتی (کە من پێم باشە ناوی (زانستی جینالۆجی) بەکار بێت بۆ کەم کردنەوەی ناوەکانی ئەم زانستە کە لە زمانی شیرینی کوردی بەکاردێت،کە بە زمانی عارەبی پێ دەوترێ (زانستی ئەنساب)، بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی مێژوویی وزانستی گرنگ هەتا تاکەکانی گەلی کورد بتوانن ڕەگەز ونەژاد وڕەچەڵەکی خۆیان بناسنەوە.
لێرەدا ناوی ئەو زاراوانە دێنین کە لە ناو هۆز وتیرە کوردیەکاندا هەیە، دواتر هەوڵی دانانی پلەبەندیەکی بۆ دابنێن،
زاراوەکان:
(خێزان بنەماڵە بەرەباب تیرە هۆز ئێڵ گەل)،
لێرەدا چەند زاراوەیەکم نەخستووەتە ناو ئەو پلەبەندیەی پێشنیاری دەکەین بۆ چینەکانی جینالۆجی لای گەلی کوردی ڕەسەن وەک: (تایفە، عەشیرەت، خێڵ)، چونکە دوو وشەکەی یەکەم عەرەبین، یەکەمیان لە وشەی (طائفة)ەوە هاتووە که له زمانی عربی به مانای (میللەت، تيره sect, cult)دێت وبه مانای (توێژ، کۆمەڵێک faction, group) هاتووە، کە پێمان باشە وەک چینێکی جینالۆجی دانانرێت، بەڵکو بۆ گروپێکی خێزانی یان کۆمەڵە خەڵکانێک یان وەک چینێکی ئاینی یان مەزهەبی بەکار بێت باشترە.
وشەی عەشیرەت لە (عشیرة)ی عەرەبیەوە هاتووە وبەمانای تیرە یان بنەماڵە دێت کە لە زمانەوانی عەرەبیدا دەگەڕێتەوە سەر وشەی (العیشرة) کە پێک هاتوون لە باپیر و کوڕ ومام و براو هەموویان لە یەک خێزان دەرچوون، لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە کە دەفەرمووێت: (ۆأَنذِرْ عَشِيرَتَکَ الأَقْرَبِينَ)، واتە بانگەواز لە کەسە نزیکەکانتەوە دەست پێبکە.
وشەی(خێڵ)یش بۆ بنەماڵەیەک یان تیرەیەک یان هۆزێکی کۆچەر بەکار بهێنرێت یان وەک وشە واتایەک (مرادف) بۆ ئەو نازناوانە بەکاربهێنرێت باشترە وەک چینێکی ڕەگەزی یان چینێکی جینالۆجی.
کەواتە پلەبەندی چینەکانی ڕەگەز ونەژاد وڕەچەڵەکی هۆز وتیرەکانی کورد دابەشی دەکەينه سەر حەوت بەش (دەشێ چینەکان زیاتر ویان کەمتر بن وەک پێشتر باسمان کرد ئەمە پێشنیارە)، بەڵام ئەم دابەشکردنەم پێ باش بوو بۆ ئەوەی ببێتە بناغەیەک بۆ چینەکانی جینالۆجی هۆز وتیرەکانی گەلی کوردی ڕەسەن:
1- خێزان (عائلة، أسرة family):-
خێزان بەردی بناغەی کۆمەڵگایە وئەتوانرێ بکرێتە یەکەم چین لە چینەکانی ڕەگەز ونەژاد وڕەچەڵەکی کۆمەڵایەتی، (خێزان) پێک دێت لە باوک ودایک ومنداڵەکانیان واتا یەکەم پشت بۆ منداڵەکان، ئەتوانرێتیش دوو پشت بگرێتەوە واتا کوڕ وباوک وباپیرە، بەڵام لێرەدا ناوی (خێزانی گەورە)ی لێدەنین.
2 بنەماڵە (جد الأکبر paternal grand father):-
بە دووەم چین دابنرێ، ئەم زاراوەیە سێ پشت بگرێتەوە واتا (باوک، باپیرە، باوک باپیرە)، بەشێوەیەکی تر دوو باپیرە یان پتر بگەیەنێتە یەک پشت.
3 بەرەباب(جد الأعلی، سلف ancestor, forefather):- دەکرێ بە چینی سیێهەم هەژمار بکرێ، بنەماڵەکان لە یەک پشت کۆبکاتەوە.
4 تیرە (الفخذ sept, subdivision):-
چینی پێنجەم، بریتیە لە کۆمەڵە خەڵکانێک کە هەمویان لە بنەڕەتدا یەک بەرەبابن، یان بە شێوەیە کی تر ئەم چینە کۆکەرەوەی هەموو بنەماڵە وبەرەبابەکان بە یەک پشت، وەک تیرەکانی:
هارونی، ڕۆغزایی، گەڵاڵی، عەلایی، شاتری، یەسوجانی، تەرخانی، چوچانی، بێسەری، قاویلەیی، شێخ ئیسماعیلی، ورمزیاری، کافرۆشی، هەیاسی، مامڵێسی، قەرەوەیسی، گۆمەی، میکایڵی، باجوانی، سارەکی، ئاغاوەیسی، یاروەیسی، ڕەشگەری، گورگوش، کەمالەی، تایشەی، سارمەمی، مامۆی، فەزڵی،، هۆرمزیار، بەرازان، کۆکۆیی، ئۆمەربلی، سەید، قوایشی، جمهور، عەمەڵە، شەڕەف بەیانی، ئاکۆیی، هەروتی، خانی، مەروۆغی، نانەکەلی، بارکی،ميرانی، سريشمەی، غەفوری، ڕێکانی، بەرۆژی، سەدانی، روستایی، خدربەگی، میراودەلی، تیلەکۆ، تاوەگۆزی، سمایل عوزەیری.
5 هۆز (القبيلة tribe):
چینی پێنجەم، کە دەکرێتە دوو لقەوە:
لقی یەکەم: ئەو هۆزانە دەگرێتەوە کە لەسەر بنەمای (یەکێتی شوێن و سنووری جوگرافی) دامەزراوە.
لقی دووەم: ئەو هۆزانە دەگرێتەوە کە سەر بە یەک پشت وبەرەبابن، وەک هۆزەکانی بەرزنجە، پیرخدری، حەیدەری.
ئەو هۆزانەی لەسەر بنەمای (یەکێتی شوێن وسنووری جوگرافی) دامەزراوە مەرج نییە هەموویان بچنەوە سەر یەک باپیرە بەڵکو لەنێو خودی هۆزەکەدا بە دەیان تیرە و بنەماڵە هەن، هەرچەندە هەندێ هۆز هەیە کە ناوی هۆزەکە ئاماژەیە بۆ پشتێک یان بنەماڵەیەکی دیاریکراو بەڵام ئەم هۆزانەش دواتر بونەتە ناوی ناوچەیەک ویان ناوی هۆزێک لە چەند پشت وبنەماڵە وتیرەک جیاواز ناوی ئەو هۆزەیان هەڵگرتووە، وەک ئەم هۆزانە:
جەباری، تاڵەبانی، داوودی، بابانی، ساڵەیی، مەروانی، باڵەک، شەمێرانی، نزاری، شادلی، شێخ بزێنی.
ئەتوانین بڵین کە (هۆز) کیانێکی کۆمەڵایەتی وداب ونەریت وکلتوور وهەستی خزمایەتیان بۆ یەک هەیە، وسەردانی یەک ئەکەن ولە خۆشی ناخۆشی یەکتر بەسەر ئەکەنەوه وسەرۆک هۆزێکیان هەيە.
هۆز بە دوو شێوە گەشە دەکات یەکەمیان (گەشەی ستوونی) واتا وەچە دوای وەچە (نەوە دوای نەوە)، دووەمیان (گەشەی ئاسۆی)یە کە چۆن وەچە دوای وەچە لەدایک دەبێ لەتەنیشتیەوەش برا و ئامۆزا و بنەماڵە وبەرەباب و تایفەش هەن کە ئەوانیش زۆر دەبن و گەشە دەکەن.
دروست بوون و فراوان بوونی هۆز کەوتۆتە سەر زۆربوونی ڕێژەی پێکهێنانی خێزان و زۆربوونی وەچە،
وە زۆری ڕێژەی خێزان بۆتە هۆی دروست بوونی بەرەباب وتیرەکان، بنەماڵە بچوکترە لە بەرەباب وبەرەبابیش بچووکترە لە تیرە، واتا چەند خێزانێیکی لەیەک نزیک واتا ئامۆزا نزیکەکانی یەکتری بنەماڵەیەک پێکدەهێنن وچەند بنەماڵەیەکش بەرەبابێک پێکدێنن وەهەروەها چەند دانەیەک لەبەرەبابی لێک نزیک تیرەیەک دروست دەکەن وە چەند تیرەکیش هۆزێک دروست دەکەن، چەند هۆزێکش ئێڵێک دروستدەکەن، هەموو ئێڵ وهۆزەکانیش گەلی کورد پێکدێنن، ئەمە ئەو هۆزانە دەگرێتەوە کە لەسەر بنچینەی پەیوەندی خوێنی کە زۆربەی کات ئەم هۆزان وتیرانە بەناوی یان نازناوی (باپیرە گەورەیان) ناو دەنرێن،
وەجۆرێکی تری هۆز هەیه لەسەر بنەمای (یەکێتی شوێن و سنووری جوگرافی) دامەزراوە، یان بەناوی (گوندەکەیان) ناو دەنرێن کە پەیوەندی کۆمەڵایەتی کۆیان دەکاتەوە نەک خوێنیشی لەگەڵ دابێ کە بەهەمان شێوە لەچەند بەرەبابێک یان تیرەیەک پێک دێن، واتا پەیوەندی ژن و ژنخوازیان لە نێواندایە نەک خزمایەتیەکی پشتاو پشتی خوێنی کە ئەمەش وا دەکات لە نوسینەوەی تۆڕمە و شەجەڕەکانیان ناڕێک بێت وەک ئەوەی لە هۆز وتیرە خوێنیەکاندا هەیە، وەک هۆزەکانی:
بارزانی، چیایی، مامشەیی، شوان، زەند، سیامەنسوری، چنگنی، شەبک، دەلۆ، هەرکی، دۆسکی،سنجاوی، بندیان، مزووری، شێروانی، دۆسکی، سورچی، گۆیان، سەندی، سلێڤانی، وەنداوی، هەورامی، برارند، گێژ، ڕۆژبەیانی، بازیانی، خەیلانی، بەرواری، ترانی، قەشقەیی، سورەمیری، ئەرکەوازی، مەنمی، قەرەئۆڵۆسی، مەلیکشاهی، هەمەوەندی، هەڵدەن، گلی، زراری، بیرانوەندی، شوانکارە، پشدەری، نقشبندی، غەوارە، ئاغاسوری، کاوانی، زەهاوی،گەیلانی، دزەیی، برادۆستی, شێروانی، مزۆری، ڕەمک، مامەش، مەنگوڕ، زەرزا، شکاک، دۆڵەمەڕی، خدربەگی، دۆڵە چەوتی، مەرزانی، هەنارەیی، فەقێ مەرەکی، رواندزی، گوڵلی، باواجانی، بامەندی، شێخ سورە، مەنتک، تەرخانی، مۆردین، هەڵۆیی پاڵانی، ئالانی، پیران.
لێرەدا پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بدەم لەسەر هۆزەکانی (کاکەیی وئێزدی)،
کە هۆزەکانی ئەم دوو لایەنە یەکێتییەکی ئایینی وتائیفی کۆیانی کردوو ەتەوە نەک یەک پشت ویان یەک بەرەباب، واتا کاکەییەکان وئێزدیەکان یەک تیرە یاخود یەک هۆز نین بەڵکو لەناویاندا بە دەیان هۆزی و تیرە و بنەماڵە هەن، بەڵام نازناوەکەیان وەکو (یەکێتی ئایین) کۆیانی کردوونەتەوە، واتا مەرج نییە هەموویان بچنەوە سەر یەک باپیرە گەورە.
6 ئێڵ (قبيلة کبيرة tribe):
چینی شەشەم، ئەم چینە هۆزە گەورەکان دەگرێتەوە کە چەندین هۆز وتیرە لە یەک کۆدەکاتەوە، وەک ئەم هۆزانە:
زێباری، خۆشناو (خۆشناوەتی)، جاف، باجەلان، لەک، شێخان، فەیلی، کەلهوڕ، لوڕ، زەنگەنە، هەکاری، گەردی، مەلیکشاهی (چمشگزک)، بلباس، هەرکی، گۆران.
7 گەل (الشعب, أمة nation):-
دەتوانین بە چینی حەوتەم دایبنەین وبە بەرزترین چینەکان دابنرێت، کە هەموو تیرە و هۆز وئێڵەکان لەخۆ بگرێت وگەلی کوردی پێ دروستببێت، مەرج نیە لەم چینە تیرە وهۆز وئێڵەکان بە پشت بگەنە یەک، بەڵکو لەسەر بنەمای یەکێتی شوێن وسنووری جوگرافی وزمان وخاک وداب ونەریت وهەستی نیشتمانی وکوردایەتی بەیەک دەگەن.

هەڵبەتە لە نێو گەلی کورد چەندین مێژوونووس ونووسەری بە توانا وبەڕێز دەرکەوتوونە لە کۆن وئێستادا، کە لەسەر مێژووی گەلی کورد ومێژووی هۆز وتیرەکان چەندین کتێب ولێکۆلینەوەی بەنرخیان تۆمار کردووە لەم بوارەدا، لێرەدا ناوی گرنگترین ئەو زانا ومێژوونووسانە دەهێنین :
لە پێش هەموویانەوە ميری مێژوونووسانی کورد میر شرف خان شەمسەدین بەدليسی، باوکی عەباس ئەحمەد کوڕی محەمەد کە ناسراوە بە (ئیبن خەلەکان)، زانای ناودار مەردۆخی، دکتۆر نوری تاڵەبانی، زانای ناسراو محەمەد ئەمين زەکی بەگ، مێژوونووس محەمەد جەمیل کوڕی ئەحمەد فەرقانی کە ناسراوە بە (مەلا جەميل ڕۆژبيانی)، مامۆستا رەفيق حیلمی، مامۆستا جەمال بابان، مەلا مەحمود بايزيدی، دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشيد، محەمەد عەلی عونی، مامۆستا توفيق وەهبی، سوران حەمه ڕەشيد، محەمەد مەندەلاوی، مامۆستا کەريم زەند، ئەحمەد خەلیل، مامۆستا سەباح بازرگان، دکتور مەهدی کاکەیی، زانای ناودار و تێکۆشەر مەلا عەبدولکەریم مودەرس، مامۆستا محەمەد عبدالرحمن زنگەنە، مامۆستا سمکۆ بەهروز محەمەد، مامۆستا موعتەصم ساڵەیی، شوکراڵڵای بابان، دکتور فرست مرعی، مەلا ئەنوەر مائی، دکتور کەمال مەزهەر ئەحمەد، شيخ محمود کوڕی شيخ عبدالرحمن کوڕی شيخ عبدالعەزيز کوڕی شيخ محێدين گڵەزەرده بەرزنجي ناسراوە بە(شيخ محمود قوطبی شورجە) دانەری کتێبی (بحر الانساب)، پروفيسۆر فواد حەمه خورشيد، مەوسوعی خسرەو جاف، دکتۆر رەفيق شوان، دکتۆر محەمەد عەلی سویرەکی، ميرزا عەلی ئەکبەر کوردستانی وکەسانی تر.
نووسین وبەرهەمەکانی ئەم زانا ومێژوونووسە ڕەسەنانە دەبنە بناغە وهەوێنی ڕێکخستنی چینەکانی زانستی جینالۆجی لە نێو گەلی کوردی ڕەسەن.
- ئامادەکار: باوک ئەلەند پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمی.
- جێگری بەڕێوەبەری بەشی وردبینین و چاودێری ناوخۆیی
- سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-06-2018
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 بیبلۆگرافیا
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔎 لێکۆڵینەوە
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان🔥 کەرکوک
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 5 2018 8:01AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 5 2018 8:23AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 5 2018 8:23AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,492 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
3 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
باسێک دەربارەی زانستی ڕەگەز و بنەچە و نەژاد و ڕەچڵەکی کۆمەڵایەتی و هۆز و تیرە کوردیەکانی عێراق
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-06-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پشتیوان ئەکبەر حەفتاچەشمەیی
2.👁️جەمال بابان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,265 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574