پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,220
Wêne 105,535
Pertk PDF 19,125
Faylî peywendîdar 96,177
Video 1,299
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
دیوەخان.. دادگای سێبەر لە کوردستان
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیوەخان.. دادگای سێبەر لە کوردستان

دیوەخان.. دادگای سێبەر لە کوردستان
دیوەخانی سەرۆک خێڵ و عەشیرەتەکان جمەیان دێت لەوانەی کێشەی کۆمەڵایەتییان هەیە. ئەم دیوەخانانە بوونەتە دادگایەکی نافەرمی یان دادگایەک لە سێبەردا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکی. لە یەکێک لەو دیوەخانانە بیستمان کە تەنانەت دادوەر هەبووە بۆ چارەسەری کێشەیەکی خۆی پەنای بۆ ئەو دیوەخانە بردووە.
دیوەخان مێژوویەکی کۆنی هەیە لە کوردستان. هەموو ئاغا و شێخ و سەرۆک عەشیرەتێک دیوەخانی تایبەت بە خۆی هەبووە. دیوەخان جگە لە شوێنی کۆڕ و کۆبوونەوەی عەشیرەت، شوێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی گوند بووە. ئەمڕۆ سەرەڕای ئەوەی کە دەسەڵاتێک بەناوی دەسەڵاتی دادوەری هەیە، هێشتا دیوەخانەکان کاران لە چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتیدا.
سوڵحێک بە 300 هەزار دۆلار
سەرهەد ئەنوەر بەگی بێتواتە کە کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتیی ناسراوە، وەک خۆی دەڵێت نزیکەی 200 ساڵە دیوەخانیان هەیە و کێشەی خەڵکیان چارەسەر کردووە. سەرهەد بەگ باسی چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لە دیوەخانەکەی دەکات و دەڵێت: سەرەتا ئەو لایەنەی تاوانەکەی کردووە کێشەی خۆی دەهێنێتە لای ئێمە. دواتر ئێمە تاوانلێکراوەکە دەبینین، هەردوولا لە دیوەخان کۆدەکەینەوە و ڕێکدەکەون، کۆنووسیان بۆ دەکەین و واژۆیان پێدەکەین، دواتر کۆنووسەکە دەبرێتە لای پۆلیس و دادگا و ئەو لایەنەی تاوانەکەی بەرامبەر کراوە تەنازول بۆ لایەنەکەی دیکە دەکات و دەڵێت سوڵحم کردووە لەسەر دەستی فڵان و بە شاهێدیی فڵان و تەنیا مافی گشتی دەمێنێ‌، ئەوەش پەیوەندی بەدادگاوە هەیە.
دادوەر عەبدولباست فەرهادی: خەڵک زیاتر بڕوایان بە دیوەخان هەیە نەک دادگا
لەبارەی جۆری ئەو کێشانەی دێنە لایان، سەرهەد ئەنوەربەگ دەڵێت: مانگانە نزیکەی 10 کێشەی جۆراوجۆر دێنە لامان، زۆرترینیان کێشەی ئافرەتن و ئەگەر زوو فریای نەکەوین کێشەکە گەورە دەبێت و خەڵکی تێدا دەکوژرێت، بۆیە زوو چارەسەری دەکەین و کێشەکە دەبڕێنینەوە.
سەرهەد ئەنوەر بەگ نایشارێتەوە کە هەندێک سوڵح هەن زۆر قورسن و دەڵێت: سوڵحی وا هەیە بە سەدان هەزار دۆلار چارەسەر دەکرێت، بۆ نموونە کێشەیەک هێنرایە لای من کە دوو کەسی تێدا کوژرابوو، کێشەکە زۆر قورس بوو، بەڵام من توانیم بە 300 هەزار دۆلار چارەسەری بکەم.
سەرهەد ئەنوەر بەگ ڕەتیکردەوە کە ئەوان لەبەرامبەر چارەسەرکردنی کێشە پارە وەربگرن: نەک هەر پارە وەرناگرین، بەڵکو زۆرجار پارەش دەدەین بۆ ئەوەی کێشەکە چارەسەر ببێ‌، بەبێ‌ ئەوەی لایەنەکان بزانن پارەمان داوە.
دادوەر پەنای بۆ بردوون
ئەگەرچی زۆربەی خاوەن کێشەکان لەبری دادگا ڕوو لە دیوەخانەکان دەکەن، بەڵام سەرهەد ئەنوەر بەگ دەڵێت: ئێمە لەجیاتی یاسا کار ناکەین و بەدیلی یاسا نین، بەڵکو یارمەتی یاسا و دادگا و پۆلیسیش دەدەین، واقیعی کوردستان وایە کە هەندێک کێشە هەیە بە دادگا چارەسەر ناکرێت.
ئەو ڕەخنەی لەو کەسانە هەیە کە بە خراپ باسی ڕۆڵی دیوەخانەکان دەکەن و پێیانوایە ڕۆڵی دادگایان لاواز کردووە: ئەگەر میللەتی ئێمە هەمووی خوێندەوار بوو، ئەوکاتە با یاسا کاری خۆی بکات و کەس دەست لە کاروباریان وەرنەدات، بەڵام ئایا کۆمەڵگەی ئێمە وایە؟ نەخێر، بۆیە ئەگەر ئەو دیوەخانانە نەمێنن، کێشە کۆمەڵایەتییەکان نەک چارەسەر نابن، بەڵکو زۆرتریش دەبن.
ئێستاش کە تاوان کەمترە، بەشێکی پەیوەندی بەم سوڵحە کۆمەڵایەتیانەوە هەیە.
سەرهەد ئەنوەربەگ نایشارێتەوە کە جار هەبووە دادوەریش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆی پەنای بۆ ئەوان بردووە و دەڵێت حاکمێک کێشەی لەگەڵ بنەماڵەیەک هەبوو، تەلەفۆنی بۆ من کرد کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەم، منیش چارەسەرم کرد و نەمهێشت کوشت و کوشتاری لێبکەوێتەوە.
مەکتەبی کۆمەڵایەتیی پارتی: 15 هەزار کێشەمان چارەسەرکردووە
INSERT TEXT HERE nbsp;
سەرهەد ئەنوەر بەگ پێیوایە هۆکاری زۆربوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، نەمانی ئەو پەیوەندییە عەشیرەتییەیە کە پێشتر هەبووە و دەڵێت: لە کوردستان بەدەیان حیزبمان هەیە. بەسەدان کوتلە پەیدابوون کە هەموویان چەکدارن و هیچیان دان بەوەی دیکەدا نانێن و حیساب بۆ یەکدی ناکەن، کەسێک کەسێکی دیکە دەکوژێت و دەچێتە سلێمانی و شوێنەکانی دیکە، لەوێ نایگرن و ڕادەست ناکرێتەوە، بۆیە یاسا وەکو خۆی جێبەجێ ناکرێ و حکومەتیش بەتەنیا هیچی پێناکرێت، کەس یارمەتی حکومەت نادات، لەو هەولێرە پۆلیسێک تۆمەتبارێکی کوشت، چونکە لەبەردەستی هەڵات، کەسوکاری تۆمەتبارەکە هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد و بەناچاری لە سوڵحێکی کۆمەڵایەتیدا خوێنی تۆمەتبارەکەی دا، ئەگەرنا دەیانکوشتەوە، بۆیە ئێستا پۆلیسێکی فەقیر ناوێرێت کاری خۆی بکات و ڕووبەڕووی تۆمەتبارێک ببێتەوە.
پێشتر لە سوڵحە کۆمەڵایەتییەکاندا ژن لەبری خوێن دەدرا، بەڵام سەرهەد ئەنوەربەگی بێتواتە دەڵێت: من ئامادە نیم ئەو سوڵحانە بکەم کە لەبری خوێن داوای ژن دەکرێت، ئامادە نیم ژنێک بکەمە کۆیلە و بیدەمە لایەنی بەرامبەر، تەنانەت ئەگەر هەردوو لایەنیش ڕازی بن، من نایکەم.
بڕوایان زیاتر بە دیوەخانە
دادوەرەکانیش دەزانن کە خەڵک هێندەی پەنا بۆ دیوەخان دەبەن، هێندە پەنا بۆ دادگا نابەن، ئەمە باری گرانی سەر شانی دادگاکانیشی سووک کردووە.
عەبدولباست فەرهادی، سەرۆکی دادگای تاوانی هەولێر، باسی هۆیەکانی کارایی دیوەخان دەکات لە کۆمەڵگای کوردیدا و دەڵێت: واقیعی کۆمەڵگەی ئێمە وایە کە براگەورەیی و سوڵحی کۆمەڵایەتی ڕۆڵی هەیە، خەڵک زیاتر بڕوایان بە دیوەخان و مەکتەبە کۆمەڵایەتییەکان هەیە وەک لە دادگا، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بەداخەوە دەیان کۆلێژی یاسامان هەیە، بەڵام ئاستی ڕۆشنبیریمان لە ساڵانی پەنجاکانیش نزمترە.
هەرچەندە دادگا هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لەگەڵ دیوەخان و مەکتەبە کۆمەڵایەتییەکاندا نییە، بەڵام عەولباست فەرهادی نایشارێتەوە کە ڕۆڵی دیوەخان و مەکتەبە کۆمەڵایەتییەکان باشە و زۆربەی کات هاوکاری دادگا بوون و باری دادگا سووک دەکەن. بەڵام دەشڵێت پێویستە ئەوانەی سوڵحەکان دەکەن، لایەنەکان تێبگەیەنن کە ئەو سوڵحە مانای ئەوە نییە کێشەکە کۆتایی دێت، چونکە ئەو تاوانە مافی گشتیشی تێدایە.
سەبارەت بە کارکردن بە کۆنووسی سوڵحی دیوەخانەکان لە دادگاکاندا، فەرهادی گوتی: ئەو کۆنووسەی لەکاتی پێکهاتن و سوڵحە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنووسرێ و واژۆ دەکرێ، لەلای دادگا هیچ ئیعتیبارێکی نییە. گوتیشی: هیچ پەیوەندییەک لەنێوان مەکتەبی کۆمەڵایەتی حیزبەکان و دادگاکاندا نییە، ئەوان لە دادگاکاندا بەشداری ناکەن.
مەکتەبی کۆمەڵایەتیی یەکێتی: فەرمانگەکانی حکومەت کێشەکانیان دێننە لای ئێمە
بەپێی بەدواداچوونی (رووداو) ئەو کێشانەی لە دیوەخانەکان چارەسەر دەکرێن، لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازن، بۆ نموونە لە هەولێر زۆربەی کێشەکان لەسەر ژنانە، لە ناوچەیەکی وەکو گەرمیانیش لەسەر زەویوزارە.
هەڵکەوت ئەنوەر خەلیفە یونس، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتییە لە شارەزوور و چەندین ساڵە خەڵک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان پەنا بۆ دیوەخانەکەیان دەبەن، ئەوان براگەورەیی ناوچەکەیان بە میرات بۆ ماوەتەوە و دەڵێت: نزیکەی 170 ساڵە بنەماڵەکەمان بەوە ناسراوە کە لەپێناوی سوڵحی کۆمەڵایەتیدا هەوڵی زۆرمان داوە، لەسەر دەستی ئێمە سەدان کێشەی کۆمەڵایەتی چارەسەر کراون.
لەبارەی جۆری کێشە کۆمەڵایەتییەکان و شێوازی چارەسەرکردنیان، حاجی هەڵکەوت دەڵێت: کێشەکان جۆراوجۆرن، کێشەی کوشتن و ئافرەت و ئۆتۆمبێل و زەویوزاریشی تێدایە، جاران کێشەکان زیاتر لەسەر کوشتن بوون، بەڵام ئێستا ئەمە زۆر کەم بووەتەوە و زۆرترین کێشە لەسەر زەویوزارن.
حاجی هەڵکەوت کە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە ئەنوەری خەلیفە یونسی باوکی کۆچی دوایی کردووە و جێنشینی باوکیەتی لە دیوەخانەکەیان، گوتیشی لەلای ئێمە کە هەردوولایەن بڕیاریان دا سوڵح بکەن، دەیکەن و جارێکی دیکە کێشەکە سەرهەڵناداتەوە، چونکە دوای ئەوەی کە هەردوولا ڕەزامەند بوون بە سوڵحەکە، کۆنووسێک ئامادە دەکەین و هەردوو بنەماڵەکە و ئێمەش واژۆی دەکەین و کێشەکە کۆتایی دێت.
دژی دیوەخانە
هەرچەندە حاجی هەڵکەوت دەڵێ ڕێگر بوون لە گەورەبوونی چەندین کێشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نییە خەڵک لە جیاتی دادگا پەنا بۆ دیوەخان ببەن و دەڵێت: من ئەمە بە باش نازانم، بۆ نموونە من کەسێک دەکوژم و دەڵێم فڵانە کەس سوڵحم بۆ دەکات، ئەمە شتێکی خراپە و دەبێتە هۆی تەشەنەکردنی تاوان، دەبێ حکومەت بڕیار یان ڕێنماییەک دەربکات هەر تاوانێک بەتایبەتی کوشتن کە بەئەنقەست بێت، هیچ ماددە و دەقێکی یاسایی نەیگرێتەوە و لە 15 ساڵ کەمتر سزا نەدرێت، تەنانەت ئەگەر سوڵحی کۆمەڵایەتیشی بۆ بکەن، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە سوڵحی کۆمەڵایەتی پێویستە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە مافی تاوانلێکراویش وەربگیرێتەوە و پێش ئەوەی کەسی دیکە بکوژرێتەوە کۆتایی بە کێشەکە بێت.
ئایا دادوەرەکان پەنا بۆ دیوەخانەکان دەبەن؟ حاجی هەڵکەوت دەڵێ: بەڵێ‌، بەڵام بە نافەرمی، بۆ نموونە بە هەندێک خاوەن کێشەیان گوتووە لەڕێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە کێشەکانتان چارەسەر بکەن، جگە لەوە حاکم هەبووە تووشی کێشە بووە، بە ناڕاستەوخۆ داوای کردووە لەڕێگەی سوڵحی کۆمەڵایەتییەوە بۆی چارەسەر بکرێت.
سوڵح لە دادگا باشترە
فەرەیدون شێخ عومەر شێخ تەهای بێدەری، کە خەڵکی گوندی بێدەری سەر بە ناحیەی ئاخجەلەرە یەکێکە لەو کەسایەتیانەی چەندین کێشە لەڕێگەی سوڵحی کۆمەڵایەتی چارەسەرکردووە بە (رووداو)ی گوت سوڵحی کۆمەڵایەتی لە دادگا باشترە، چونکە من گەورەترین کێشە بە هەفتەیەک چارەسەر دەکەم، بەڵام بۆ بچووکترین کێشە لە دادگا چەند ساڵێک هەر دەبێت بێیت و بڕۆی و دادگاییەکە هەر دوادەکەوێت.
پارتی 15 هەزار کێشەی چارەسەر کردووە
جگە لە دیوەخانی سەرۆک عەشیرەت و ئاغا و بەگەکان، حیزبەکانیش مەکتەبی کۆمەڵایەتییان هەیە، بە تایبەتی پارتی و یەکێتی، ئەمە جگەی لەوەی زۆرجار پەنا دەبرێتە بەر بەرپرسی لق و مەڵبەندەکان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشە و ئاشتەوایی نێوان دوو بنەماڵە.
مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتی پارتی 24 ساڵ لەمەوبەر و پاش کۆنگرەی 11 دامەزراوە، کە لە شەش هۆبە پێکهاتووە و نزیکەی 150 کەس بە فەرمی کاردەکەن. لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانیش لقیان هەیە.
جیهاد ئاکرەیی، بەرپرسی بەشی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵایەتی گشتی هەولێر بە (رووداو)ی گوت تاوەکو ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کێشەمان چارەسەرکردووە کە زۆرترینیان بەتەواوی بنەبڕکراون و کەمترین کێشە سەریهەڵداوەتەوە. دەشڵێت هەموو کێشەیەک پێش چوونی بۆ دادگا ئێمە دەتوانین بەشداری لە چارەسەرکردنەکەیدا بکەین، بەڵام کە چووە دادگا کێشەکە پەیوەندی بە ئێمەوە نامێنێ، بەڵام حاڵەتیش هەیە کێشەکە کۆمەڵایەتییە و تاوانی گەورە نییە، لە دادگا یەکلایی نابێتەوە و دادوەرەکان پێماندەڵێن ئێوە بەشداری تێدابکەن و چارەسەری بکەن.
لەبارەی ئەو کێشانەش کە دەبرێنە مەکتەبە کۆمەڵایەتییەکان، جیهاد ئاکرەیی دەڵێت کێشەکان بە هەموو جۆرەکانەوە دێتە لامان، ئێمە تەنیا تەداخولی کێشەکانی قومار و تریاک ئەو کێشانەی لەسەر بێڕەوشتین ناکەین.
مەکتەبی کۆمەڵایەتی گشتیی یەکێتیش لە 10 ناوەندی کۆمەڵایەتی پێکهاتووە، لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان، بەغدا و مووسڵیش ناوەندیان هەیە، ناوەندی کۆمەڵایەتی 4 لیژنەی هەیە کە لە کەسانی یاسایی و کادیری کۆمەڵایەتی و ئایینی پێکهاتوون. ناوەندی کۆمەڵایەتی یەکێتی لە سەردەمی شاخەوە هەبووە، بەڵام لەدوای ڕاپەڕین ڕێکخراوە و لە هەموو شار و شارۆچکەکان دانراوە.
محەممەد عەلی کە ناسراوە بە حەمەی مام عەلی، زیاتر لە شەش ساڵە لێپرسراوی ناوەندی سلێمانی کۆمەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، گوتی لەماوەی کارکردنم لەو ناوەندە زیاتر لە 2000 کۆنووسی چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتیم لایە و بەبێ دووبارەبوونەوەی هیچکام لەو کێشانە هەموویان چارەسەربوونە، لەکاتی چوون بۆ دادگا و ڕێکەوتنی ئەو دوو خێزانە دادوەر داوای ئەم کۆنووسە دەکات و بڕواپێکراوە.
پشتیوان محەممەد پارێزەر‌ و ڕاوێژکاری مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتییە لە سلێمانی، ئەو پێیوایە مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتی بوونەت ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ئەو دەڵێت ئێمە سوڵح بۆ بکوژ ناکەین، بەڵکو بۆ کەسوکارەکەی دەکەین.
پشتیوان محەممەد، نەشیشاردەوە کە لایەنە ئیدارییەکانیش کێشەکانیان بۆ ئەوان دەنێرن و گوتی زۆر کێشە لەلایەن لایەنە ئیداریەکانەوە نێردراونەتە لای ئێمە بۆ چارەسەرکردن، بەتایبەت کێشەی زەویوزار.
دەستوەردانە لە کاروباری دادگا
بەڵام زیا بترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، پێیوایە سوڵحی کۆمەڵایەتی دەستوەردانە لە کاروباری دادگا و لاوازکردنی یاسایە. ئەو دەڵێت هەر کێشەیەک کە مافی گشتی تێدا بێت، نابێت بە سوڵحی کۆمەڵایەتی چارەسەر بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەروەربوونی یاسا جێی خۆی نەگرتووە، خەڵک متمانەی بە یاسا نەماوە، بۆیە سوڵحی کۆمەڵایەتی شوێنی یاسای گرتووەتەوە، دروستکردنی مەکتەبە کۆمەڵایەتییەکان نیشانەی گەڕانەوەیە بۆ دواوە. زیا بترۆس گوتیشی دوو ساڵە داوامان کردووە پۆلیسی کۆمەڵایەتی دابمەزرێت و کارەکانیان دیاریبکرێت، بەڵام کەس وەڵامی نەداوینەتەوە.
هەروەها ئاوات محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی مافی مرۆڤی پێیوایە پێویستە دادگاکان دەسەڵاتی خۆیان هەبێت و مافی گشتی بە یاسا زیادبکرێت. ئاوات دەڵێت ئەگەر کۆمەڵگەیەکی مەدەنیمان هەبێت پێویستمان بە مەکتەبی کۆمەڵایەتی نابێت، بەڵام مەکتەبی کۆمەڵایەتی و دیوەخانەکان بەهۆی سەروەرنەبوونی دەسەڵات و لاوازبوونی دادگاکانی هەرێمی کوردستانە.
داڵدەدانی تاوانباران
گرفتی سەرەکی خاوەن کێشەکان بە تایبەتی ئەو کێشانەی خوێنیان تێدا ڕژاوە، دەستگیرنەکردنی تۆمەتبارە کە زۆرجار پەنا بۆ سەرۆک عەشیرەت یان ئاغا، یان بەرپرسی سەربازی دەبەن.
رائید عەلی جەمال قدوری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، سەبارەت بە داڵدەدانی تۆمەتباران لە سنوورەکەیان دەڵێت لە سنوورەکەمان هیچ کەسێک نییە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبێت و دەستگیرنەکرابێت، بەڵام بەداخەوە خەڵکانێک هەن لە سنووری ئێمە تاوانیان کردووە و چوونەتە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و لەلایەن خەڵکەوە داڵدەدراون، بۆ ئەمەش ئێمە نووسراو دەکەین بۆ ئەو شوێنانە کە دەستگیریان بکەن، بەڵام بەداخەوە هەندێک لەو کەسانە هێشتا دەستگیر نەکراون و بەشێکیشیان هەڵهاتوونەتە خوارووی عێراق و دەرەوەی عێراقیش.
سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ: سوڵحی کۆمەڵایەتی دەستوەردانە لە کاروباری دادگا
ئەگەرچی لە پارێزگای دهۆک زۆربەی بکوژەکان دەستگیرکراون، بەڵام هشیار محەممەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە پۆلسی دهۆک بە (رووداو)ی گوت :عەشیرەت و سوڵحی کۆمەڵایەتی بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بەشێک لە تۆمەتباران خۆیان ڕادەستی پۆلیس نەکەن و دەستگیر نەکرێن.
هەر سەبارەت بە داڵدەدانی تاوانباران کە زۆرجار سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییەکان پێی تۆمەتبار دەکرێت، سەرهەد ئەنوەر بەگی بێتواتە دەڵێت ڕووی ئەو کەسە ڕەش بێت کە تاوانیارێک دەیشارێتەوە و داڵدەی دەدات، هەر کەسێک ئەو کارە بکات شەریکی کابرای تاوانبار و پێویستە ئیجرائاتی توندی لەگەڵ بکرێ.
سەبارەت بە داڵدەدانی کەسانی بکوژ لەڕووی یاساییەوە، عەبدولباست فەرهادی، سەرۆکی دادگای تاوانی هەولێر گوتی ئەو کەسەی داڵدەی کەسی بکوژ دەدات، ئەویش لەڕووی یاساییەوە بەگوێرەی جۆری تاوانەکە تۆمەتبار دەبێت.[1]
#04-07-2018#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 4,209 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 04-07-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
وشە و دەستەواژە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-07-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,209 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.182 KB 04-07-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,220
Wêne 105,535
Pertk PDF 19,125
Faylî peywendîdar 96,177
Video 1,299
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.781 çirke!