پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,358
وێنە 105,194
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,696
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەمریکا هاوکاریی مەسیحییەکان و کوردی ئێزدی دەکات
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەمریکا هاوکاریی مەسیحییەکان و کوردی ئێزدی دەکات
ئامار و ڕاپرسی

ئەمریکا هاوکاریی مەسیحییەکان و کوردی ئێزدی دەکات
ئامار و ڕاپرسی

حکومەتی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دەیان ملیۆن دۆلار هاوکاری پێشکەش بە هەردوو کۆمەڵگای مەسیحی و ئێزدی عێراق و کوردستان بکات، ئێستاش ناوەندی پەیوەندیدار خەریکی دۆزینەوەی ڕێوشوێنی پێویستە بۆ ئەوەی ئەو هاوکارییانە ڕەوانە بکرێن. ئەو هاوکارییە لەژێر گوشاری جێگری سەرۆکی ئەمریکادا ڕەزامەندییان لەسەر دراوە.
مارک گرین، بەرپرسی ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بە ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ڕاگەیاند کە 10 ملیۆن دۆلار بە دوو گروپ دەدرێت، یەکێکیان لەلایەن ناوەندی خزمەتگوزاریی هاریکاری کاتۆلیکییەوە سەرپەرشتی دەکرێت. 25 ملیۆن دۆلاری دیکەش بە کۆمەڵگا چەوساوەکانی عێراق دەدرێ، بەتایبەتیش مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا و ئێزدییەکانی شنگال.
ساڵی ڕابردوو ئیدارەی کۆشکی سپی ڕایگەیاند هاوکارییە مرۆییە دەرەکییەکان کەمدەکەنەوە، بەڵام هاریکارییەکانی ئەمجارە دەریدەخات پاراستنی مەسیحی و کەمینە ئاینییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوەکو ئێستاش لە بەرنامەی کاری حکومەتی ئەمریکادا ماوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی (واشنتن پۆست) ئەوانەی لۆبییان بۆ ئەم هاریکارییە کردووە، هەمان ئەو گروپ و لایەنانە بوون کە لە ساڵی 2016دا داوایان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردبوو تاوانەکانی داعش لەدژی کوردی ئێزدی و مەسیحییەکان وەکو جینۆساید بناسێت.
ئەو گروپانە نیگەرانیی خۆیان بە ئیدارەی ئەمریکا ڕاگەیاندووە کە خەریکە مەسیحی لە ناوچەکەدا نامێنێ، لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتووە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا لە ساڵی 2003ەوە نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس دابەزیوە و گەیشتووەتە تەنیا 200 هەزار کەس، ژمارەی ئێزدییەکانی ناوچەی شنگالیش زۆر دابەزیوە و گەیشتووەتە 500 هەزار کەس. هەر ئەمەش وایکردووە واشنتن بایەخێکی تایبەت بەو دوو کۆمەڵگەیە بدات، هەرچەندە هاوکارییەکانی (USAID) نابێ لەسەر بنەمای ئایین یان نەتەوە بن.
نینا شیا، سەرۆکی ناوەندی ئازادی ئایین لە پەیمانگای هۆدسن. بە ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێت ئەگەر ئەو تاوانانەی کراون بەپێی پەیماننامەکان جینۆساید بن، ئیدی بۆچی نابێ بەپێی ئەو پەیماننامانە هاوکارییان بکەین؟. شیا یەکێکە لەو کەسانەی پشتگیری هاریکاریی زیاتری ئەو دوو کۆمەڵگایە دەکات، چونکە پێیوایە ئەوان ڕزگاربووی جینۆساید و قێزەوەنترین توندووتیژ و دەستدرێژین کە لە دژی مافەکانی مرۆڤ کرابێ. پاش هۆڵۆکۆست (واتە کوشتاری جووەکان لەسەر دەستی نازییەکان) ئێمە بەڵێنماندا هیچ کات پاسیڤ نەبین و ڕێگە نەدەین کۆمەڵگایەک بەو شێوەیە لەنێوبچێ.
لە یەکساڵی ڕابردوودا هاویکارییەکان هەم کەم ببوونەوە و هەم پرۆسەی ڕەوانەکردنیشیان خاوکرابووەوە، ژمارەیەک گروپی پشتیوانی لە کۆمەڵگە ئاینییەکان ئەو پرسەیان بۆ مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەرزکردبووەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکەی (واشنتن پۆست)، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمی پارساڵەوە بەردەوام چاودێری هەوڵەکانی (USAID)ی کردووە، دواتریش بە گروپی (بەرگری لە مەسیحییەکان)ی ڕاگەیاند کە چیدی کار بە پرۆگرامە بێسوودەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکەن، بەڵکو لە ڕێگەی (USAID)ەوە هاریکاری پێشکەش بە هەردوو کۆمەڵگەی مەسیحی و کوردی ئێزدی دەکەن.
راپۆرتەکەی (پۆست) ئاشکرای دەکات لە مانگی کانوونی یەکەمی پارساڵ، (USAID) شەش ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بە سێ ڕێکخراوی ناحکومی داوە، تاوەکو یارمەتی ئاوارە گەڕاوەکانی دەشتی نەینەوا بدەن. هەر لە کانوونی یەکەمدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش 10 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە کەمایەتییە ئاینییەکانی عێراق کرد.
لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵیشدا ئاژانسە ئەمریکییەکە 55 ملیۆن دۆلاری بۆ پرۆگرامی پەرەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) ڕەوانەکرد، ئەم پارەیە بەشێک بوو لەو 75 ملیۆن دۆلارەی کە ئەمریکا بە شێوازی قست پێشکەش بە پرۆگرامەکەی نەتەوەی یەکگرتووەکانی دەکات. ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئامادە نییە 75 ملیۆن دۆلاری دووەم بە نەتەوە یەکگرتووەکان بدات، ئەگەر گەرەنتی ئەوە وەرنەگرێ پارەکە بە شێوەیەکی گونجاو خەرج دەکرێ. لەو کاتەوە ئاژانسە ئەمریکییەکە 4 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ پێداویستییە تەندروستییەکان لە نەینەوا خەرج کردووە و ئێستاش بەدوای گروپ و ڕێکخراوی خۆجێییدا دەگەڕێ تاوەکو بۆ خەرجکردنی 35 ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاری بکەن.
حکومەتی ئەمریکا (UNDP) بەوە تۆمەتبار دەکات لە گەیاندنی هاریکارییەکان بۆ نەینەوا و شنگال خاو بووە. مارتا ڕۆیداس، جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات هاریکارییەکانی ئەمریکا لە 340 پڕۆژەدا خەرجکراون، بەڵام پێویستییەکان لەو ناوچەیە زۆرن و هاوکارییەکانیش بەپێی پێویست نین. بانکی جیهانی و حکومەتی عێراق ڕایانگەیاندووە 88 ملیار دۆلار تەنیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە پێویستن کە لەژێر دەسەڵاتی داعش دابوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی (پۆست)، مایک پێنس لە کارەکانی (USAID) ڕازی نییە، بۆیەش داوای کردووە بەرپرسی ئاژانسەکە پێش کۆتایی ئەم مانگە سەردانی ناوچەکە بکات و ڕاپۆرتی کار بۆ ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بنێرێ، یەکێک لەو شتانەش کە پێنس جەختی لەسەر دەکاتەوە خێراترکردنی هاریکارییەکانە، کە زۆرجار بە بیانووی کارە ئیدارییەکان کێشەیان بۆ دروستدەبێ‌.
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگادار لە کێشەکە بە (واشنتن پۆست)ی ڕاگەیاندووە کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە (USAID) هەیە لەسەر ئەوەی نەیتوانیوە ئەولەوییەت بە مەسیحی و کەمایەتییە ئاینییەکان بدات، تەنانەت پشتگیری خۆیشی بۆ گۆڕینی ستافی بەرپرسیار لە هەوڵەکانیش دەربڕیوە.
دوو هەفتە لەمەوبەر، مایک پێنس لە کۆبوونەوەیەکی ساڵانەی گروپێکی مەسیحییەکانی تێکساس ڕایگەیاند دەمەوێ بەڵێنی ئەوە بە هەمووتان بدەم، کە ئۆقرە ناگرین هەتا هاوکاریی پێویست بۆ هەڵسانەوە، ئاوەدانکردنەوە و خۆشکردنی ژیان پێشکەش بە هاوڕێ مەسیحییەکانمان و هەموو کۆمەڵگا چەوساوەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەکەین.
تاوەکو ئێستا دیار نییە کام گروپ لە عێراق لە هاوکارییەکانی ئەمریکا بێبەش دەبێت، لەکاتێکدا جێگری سەرۆکی ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی مەسیحییەکان و کەمایەتییە ئایینییەکان بخرێنە ئەولەوییەتەوە. گروپەکانی پشتگیری لە مەسیحی و کوردە ئێزدییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا ئەو دوو کۆمەڵگایە لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بێبەشکراون.
بەرپرسی (USAID) پێیوایە ئەو بایەخەی ئاژانسەکەیان بە مەسیحی و ئێزدییەکانی دەدات، وەکو ئەو بایەخەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە موسڵمانەکانی میانماری دەدات کە بە گەورەترین گروپی چەوساوەی ئایینی لە جیهاندا لەقەڵەم دەدرێن. مارک گرین نیگەرانیش نییە لەوەی ئەم هەوڵەیان بەوە لێکبدرێتەوە کە لە نێوان گروپە جیاجیا عێراقییەکاندا جیاوازی دەکەن چونکە ئاژانسی (USAID) لەگەڵ زۆر گروپی چەوساوەی ئایینی دیکەش کار دەکات و پشتیوانیان دەکات.[1]
#04-07-2018#
ئەم بابەتە 3,263 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 04-07-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-07-2018 (6 ساڵ)
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: دەرەوە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 04-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,263 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,358
وێنە 105,194
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,696
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.515 چرکە!