دواڕۆژ، سیروان حەسەن
پۆلیسی دارستانی #گەرمیان# ئاشکرایدەکات، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ ڕاوکردن لە سنورەکە زیادیکردووە و، بڕی ئه و غەرامەیەش ئاشکرادەکات کە لە سەرپێچیکاران وەرگیراون.
سەرکەوت ڕەحیم، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی گەرمیان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە سنوری گەرمیان بەهۆی ڕاوکردنەوە 163 سەرپێچیکار دەستگیرکراون کە ڕاوی باڵندە و پەلەوەر و ئاژەڵی کێوی و ماسی-یان کردووە.
وتیشی، هەر له و ماوەیەدا 60 چەکی ڕاوکردن و چوار ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و دەیان فیشەک و کەرەستەی ڕاوکردن دەستیان بەسەرداگیراوە و، هەروەها 18 باڵندەشیان ئازادکردووە. ئەوەشی وت، ڕاوچییەکانیش بە بڕی پێنج ملیۆن و 900 هەزار دینار غەرامە کراون.
سەرکەوت ڕەحیم باسیشی لەوەکرد، بە بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، لەمساڵدا دیاردەی ڕاوکردن زیادیکردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕاوچییەکان پێیانوایە لەبەر قەیرانی دارایی و کێشە و گرفتەکان پۆلیسی دارستان هەڵمەتی گەڕان و پشکنین و چاودێری ئەنجام نادات لەکاتێکدا بە پێچەوانەوە بە بەردەوام تیمەکانیان لە گەڕان و پشکنیندان و سەرپێچیکاران دەستگیردەکەن.[1]
#03-07-2018#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,732 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!